ئه‌ركی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ چه‌سپاندن و جێبه‌جێكردنی مافه ده‌ستوورییه‌كانی گه‌ل و پاراستنی قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌ركێكی زۆر سه‌خته، مێژووی خه‌باتی پارتی شاهیدی ئه‌و ڕاستییه‌یه كه هه‌رده‌م پارێزه‌ر و قه‌ڵغانی كوردستان بووه و ته‌نیا هێزه له به‌رانبه‌ر دوژمنانی كوردستاندا، قاره‌مانانه ڕاوه‌ستاوه و خۆی نه‌چه‌ماندووه، له مه‌یدانی خه‌باتی سیاسی و دیپلۆماتیشدا، ئه‌وه هه‌ر پارتی دیموكراتی كوردستانه له ناوه‌نده هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا و له حكوومه‌ت و په‌رله‌مانی كوردستانیشه‌وه، نوێنه‌رایه‌تیی ڕاسته‌قینه‌ی ئیراده‌ی گه‌لی كوردستانی كردووه، ئه‌م ئه‌ركه قورسانه‌یش پێویستی به‌وه‌یه ئیراده‌یه‌كی به‌هێزی له پشته‌وه بێت.
پارتی دیموكراتی كوردستان هه‌موو كات دوای پشتیوانیی خودا و چیا سه‌ركه‌شه‌كانی كوردستان، بڕوا و متمانه‌ی به ئیراده‌ی خه‌ڵكی كوردستان هه‌بووه و پێداگری له‌وه كردووه كه تا ئیراده‌ی خه‌ڵكی كوردستان زیندوو بێت، هیچ داگیركارێك ناتوانێ خه‌ونه‌كانی خۆی له‌سه‌ر خاكی پیرۆزی كوردستان به‌دی بێنێت، ئه‌مه‌ش چۆن له 25/9/2017 ڕیفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی ئیراده‌ی خه‌ڵكی كوردستانی بۆ ئازادی و سه‌ربه‌خۆیی پێشانی دنیا دا، به‌هه‌مانشێوه دوای پیلانی 16ی ئۆكتۆبه‌ری 2017یشدا، جارێكی تر هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان به ڕێبه‌رایه‌تیی سه‌رۆك بارزانی، بۆ دنیای سه‌لمانده‌وه كه شه‌ڕكردن له‌گه‌ڵ ئیراده‌ی خه‌ڵكی كوردستان، سه‌ر كێشانه به تاشه به‌ردی چیا سه‌ركه‌شه‌كانماندا.
ئه‌م داكۆكیكردن و به‌رگرییه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان، جارێكی تر جگه له‌وه‌ی هیوا و ئومێدی بۆ هه‌موو خه‌ڵكی كوردستان بنیات نایه‌وه، ئه‌وه‌یشی یه‌كلا كرده‌وه كه له ڕۆژه سه‌خته‌كاندا به‌شی شێری قوربانیدان به‌ر ئه‌و حزبه كه‌وتووه، به‌ڵام به‌رهه‌می ئه‌م سه‌ركه‌وتن و قوربانیدانانه بۆ ته‌واوی خه‌ڵكی كوردستان بووه و له پێناوی پاراستنی شكۆی خاك و كه‌رامه‌تی ته‌واوی خه‌ڵكه‌كه‌دا بووه، هه‌ر ئه‌مه‌یه كه سه‌ركردایه‌تیی سیاسیی هه‌رێمی كوردستان ده‌ركی پێ ده‌كات، كه به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئاشتی و ڕێككه‌وتن و سازانی ده‌ستووری له‌باره‌ی كێشه‌ی كوردستان له ئۆتۆنۆمییه‌وه تا ده‌گاته ئه‌و فیدڕاڵییه پێشكه‌وتووه‌ی ئێسته، هه‌موویان سه‌ره‌نجامی خه‌بات و تێكۆشانی خه‌ڵكن به پشكی شێری پارتی و خاوه‌نداریه‌تیی بارزانی، بۆ مافه ره‌وا ده‌ستوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان.
ئه‌م مێژووه بناغه‌یه‌كه ده‌توانرێ هه‌موو باڵه‌خانه‌كانی ژیانی ئێسته و ئاینده‌ی كوردستانی له‌سه‌ر هه‌ڵبچنرێت، بۆ ئه‌م قۆناغه خواستی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی وایه كه بنیاتنان و به‌هێزیمان له چوارچێوه‌ی عێراقدا بێت و ده‌ستوور ناوبژیوان بێت، پارتی و حكوومه‌تی هه‌رێم له ماوه‌ی سێ ساڵی رابردوودا كه زۆرترین گوشار خرایه سه‌ریان بۆ ده‌ستهه‌ڵگرتن له مافه‌كانی گه‌له‌كه‌مان، به‌ڵام هه‌میشه پێداگیرییان له چاره‌سه‌ری ده‌ستووری كرده‌وه تا گوشاره‌كان پسان و ئه‌و خواسته سه‌ری گرت.
بێگومان زۆرینه‌ی حزبه‌كانی تری كوردستانیش ئه‌وه‌نده لاوازن، جیا له‌وه‌ی خۆیان له به‌رپرسیارێتی دزییه‌وه، بوون به به‌شێكی گه‌وره‌ی گوشاره‌كان و داوای به‌ده‌سته‌وه‌دانی هه‌رێمه‌كه‌یان ده‌كرد، ئا له‌و كاته ته‌نگانه‌یه‌دا هه‌ست ده‌كه‌یت هه‌بوونی پارتی و بارزانی چ پێویستییه‌كی مێژووییه، به‌ڵام خۆشبه‌ختانه مه‌سروور بارزانی له هه‌موو دیداره‌كانیدا و له‌گه‌ڵ شانده عێراقی و بیانییه‌كانیش، ته‌نیا یه‌ك رسته‌ی كرده به‌رنامه‌ی تێپه‌ڕاندنی قۆناغه‌كان، ئه‌ویش "جێبه‌جێكردنی ده‌ستوور" بوو، هه‌ر ئه‌وه‌یش سه‌ری گرت تا ده‌نگدان به بودجه‌ی 2021 و جێگیركردنه‌وه‌ی خواسته‌كانی گه‌لی كوردستان تێیدا.
پارتی سیاسه‌ت ده‌كات، سیاسه‌تیش تێگه‌یشتن له واقیع و گڵۆپه سه‌وزه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بوو، بۆیه لێره‌دا تێده‌گه‌ین كه هه‌م بۆ سیاسه‌ت له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌میش بۆ چه‌سپاندنی خواسته نه‌ته‌وه‌ییه‌كان پێویستمان به‌وه‌یه ئه‌و حزبه و بارزانی رووی كوردستان بن، ئه‌وكات دڵنیا ده‌بین دۆسیه‌كه له شوێنی پارێزراودایه و ده‌ستێكی ئه‌مین خاوه‌نداری ده‌كات.
به‌رژه‌وه‌ندیی كوردستان ئێسته له پێكه‌وه‌ژیان و كاركردنه له‌گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی عێراق وه‌ك ده‌وڵه‌تێكی فیدراڵ، هیچ ناكۆكییه‌كیش له‌وه‌دا نییه و ده‌ستوور ناوبژیوانه، هه‌روه‌ها ده‌بێ ڕێز له تایبه‌تمه‌ندیی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانیی كوردستان بگیرێت.