(١)
رووسیا و دنیا به‌ره‌و فره‌جه‌مسه‌ری
یه‌كێك له خه‌مه گه‌وره‌كانی ئه‌مڕۆی ئه‌مه‌ریكا، رووسیا و شێوازی ئاماده‌بوونی رووسیایه له دنیادا. ئه‌مه‌ریكا ترسی له رووسیا هه‌یه وه‌ك هێز، پانتایی، جیۆپۆڵه‌تیك، هه‌ژموون، زیندووبوونه‌وه، گه‌ڕانه‌وه و رۆڵ بینین له دنیادا.
پۆتین ده‌یه‌وێ رووسیا ئه‌كته‌رێك بێت رۆژ دوای رۆژ بكشێ و فراوان بێت، له ئاسیای ناوه‌ڕاسته‌وه بۆ خۆرهه‌ڵاتی ئه‌وروپا، له قه‌وقازه‌وه بۆ خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و دنیای عه‌ره‌بی و.. هتد.
خه‌می ئه‌مه‌ریكا زیاتر ئه‌وه‌یه رووسیا مۆدێلی ئاماده‌بوونی ئه‌مه‌ریكا له دنیادا تێپه‌ڕێنێت، دیاره ئه‌مه‌ریكا زیاتر له‌ڕێی بڕاند و سۆفت پاوه‌ر/نه‌رمه‌هێزه‌وه له ده‌ره‌وه‌ی خۆی ئاماده‌یه, وه‌ك (ماكدۆناڵد، فه‌یسبووك، ئه‌پڵ، فیلمه‌كانی هۆلیوود، كۆمپانیای فۆرد، سكۆله‌رشیپ و خوێندن و راهێنان له ئه‌مه‌ریكا و به‌ها سیاسییه‌كانی وه‌ك مافی مرۆڤ و دیمۆكراسی و لیبڕاڵیزم). به‌ڵام مۆدێلی ئاماده‌بوونی رووسیا شتێكی تره، ئه‌وان زیاتر حه‌ز به به‌كارهێنانی پێگه‌ی جیۆپۆڵه‌تیكی ده‌كه‌ن بۆ فشارخسته سه‌ر ئه‌وانی تر. جیۆپۆڵه‌تیك به‌مانای ئه‌وه‌ی تۆ چۆن رووبه‌ری ئاوی، سنوور، سامانه سروشتییه‌كان، كولتوور و نۆستالیجیا و حیكایه‌ته‌كانت به‌كار ده‌هێنیت بۆ زاڵبوون به‌سه‌ر ئه‌وانی تردا.
رووسیا هێزێكه زیاتر حه‌ز به‌وه ده‌كات له پاڵ ده‌وڵه‌تدا وه‌ك باڵاترین دامه‌زراوه، ده‌زگه كۆمه‌ڵایه‌تی و ئاینییه‌كانی تریش به‌كار بێنن بۆ به‌رهه‌مهێنانه‌وه و ده‌ستكاریكردنی هێز، ئه‌وان كه‌نیسه له پاڵ ده‌وڵه‌تدا به‌هێزێكی گه‌وره ده‌بینن، پۆتین ساڵانه سرووته‌كانی ناو ئاینه‌كه‌ی له‌ناو كه‌نیسه‌دا دووباره ده‌كاته‌وه! كه‌نیسه له دیدی بژارده‌ی سیاسی رووسیاوه هێزێكی باڵای سیاسییه، پێچه‌وانه‌ی ئه‌مه‌ریكاییه‌كان كه زیاتر "بازاڕ" به هێزی باڵا ده‌بینن.
رووسه‌كان ده‌یانه‌وێ له ڕێی دیده‌كانی (ئه‌لێكسه‌نده‌ر دووگین/تیۆری چواره‌م و ئوڕاسیاگه‌رایی)ه‌وه بگه‌ڕێنه‌وه بۆ ناو گۆڕه‌پانی نێوده‌وڵه‌تی و ئاماده‌بن. دنیای سیاسی له دیدی دووگیندا پڕه له جه‌مسه‌ر و ئه‌كته‌ر، ئه‌مه‌ریكا ئه‌م فره‌جه‌مسه‌ری و ئه‌م هه‌موو ركابه‌ره‌ی پێ قبووڵ ناكرێت و نایه‌وێ بنه‌ماكانی هێزی له دنیادا له‌گه‌ڵ ئه‌وانی تردا دابه‌ش و پارچه پارجه بكات.
(٢)
توركیا و نۆستالیجیاكه‌ی
دوای ئه‌وه‌ی به‌شێك له قه‌یسه‌رییه‌كه‌ی كه‌ركووك ئاگر ده‌گرێت، توركیا بڕیار ده‌دات له‌سه‌ر ئه‌ركی خۆی نۆژه‌نی بكاته‌وه. لێره‌وه پێوه‌ندی نێوان خه‌یاڵ و نۆستالیجیا و ده‌وڵه‌ت ده‌ست پێ ده‌كات. پێ ده‌چێت یه‌كێك له خه‌یاڵه قووڵه‌كانی ده‌وڵه‌تی هاوچه‌رخی ئه‌مڕۆی توركیا گه‌ڕانه‌وه بێت بۆ رابردوو، بۆ دوێنێ، بۆ ئیمپڕاتۆربوون، بۆ فۆرمی ته‌لارسازی و ژێرخان و ئه‌ده‌بیاتی عوسمانیزم.
توركیای ئه‌مڕۆ خه‌یاڵ و نۆستالیجیایه‌كی گه‌وره‌ی هه‌یه بۆ حیكایه‌ته‌كانی سه‌رده‌می ده‌وڵه‌تی عوسمانیزم. قه‌یسه‌رییه‌كه‌ی كه‌ركووك له ساڵی ١٨٥٥دا دروست ده‌كرێت، سه‌رده‌مێك كه ئیمپراتۆریی عوسمانی له سه‌ره‌تای پرسی ریفۆرم و به مۆدێرنه‌كردنی ئیمپراتۆرییه‌كه‌یدا بووه, بۆیه به‌شێكی ئه‌م كرده‌یه پێوه‌ندی به‌وه‌وه هه‌یه كه هه‌موو ده‌وڵه‌تێك له دنیادا ده‌یه‌وێ له رێی كه‌له‌پووره سیاسی و حیكایه‌ته‌كانی زیاتر بژی، زیاتر بمێنێته‌وه و به‌رده‌وام ته‌مه‌نی خۆی درێژ بكاته‌وه.
عوسمانیزم وه‌ك بونیاد و ئیمه‌یج و یاده‌وه‌ری ئه‌مڕۆ له زۆرینه‌ی جیۆگرافیا سیاسییه‌كه‌ی پێشوو ئاماده‌یی هه‌یه، له كاتێكدا عوسمانیزم وه‌ك سیستم و به‌رهه‌مهێنان و پێوه‌ندییه‌كان مردووه، به‌ڵام وه‌ك یاده‌وه‌ری هێشتا ده‌ژی، هێشتا له‌رێی پرسی ته‌لارسازی و قه‌یسه‌ری و خانوو و شوێنه‌وار و سیمبۆله‌كانیه‌وه له به‌شێكی ئه‌وروپا و وڵاتانی عه‌ره‌بی ده‌بینرێت.
ئیمپراتۆری عوسمانی له رابردوودا له هه‌ر شوێنێك ده‌سه‌ڵات و جۆرێك له دسیپلینی سه‌ربازی هه‌بووبێت، بازاڕێكی قه‌یسه‌ری و سیمبۆلێكی لێ دروست كردووه تا له‌م رێیه‌وه ئاسانتر یاده‌وه‌ری به‌رهه‌م بێنێت، یاده‌وه‌ری به مانای ئه‌وه‌ی نه‌هێڵێت پێوه‌ندییه‌كانی نێوان نه‌وه‌كانی بپچڕێت و به‌رده‌وام به‌یه‌كه‌وه‌یان ببه‌ستێته‌وه.
توركیا هه‌م وه‌ك حه‌وشه‌ی پشته‌وه‌ی خۆی و هه‌میش وه‌ك نۆستالیجیایه‌كی زیاد له پێویست له كه‌ركووك ده‌ڕوانێت. نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی یاده‌وه‌رییه‌كانی عوسمانیزم له كه‌ركووك وه‌ك گه‌ڕانه‌وه‌ی سیمبۆلییانه و زیندووبوونه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی عوسمانیی. بژارده‌ی سیاسی توركی وا هه‌ست ده‌كه‌ن له دوای سیڤه‌ره‌وه توركیا فێڵی لێ كراوه، یا له ژێر فشاردا بووه و خه‌یاڵ و حیكایه‌ته‌كانی عوسمانیزمی دۆڕاندووه، بۆیه ده‌وڵه‌ت لێره وه‌ك دامه‌زراوه به‌ته‌نیا سه‌رچاوه‌ی دیسپلینكردن و هێزی باڵا نییه، به‌ڵكو یاده‌وه‌رییه‌كی زۆریش به‌رهه‌م دێنێت.
(٣)
گه‌ڕانه‌وه‌ی فڕه‌نسا
به‌ریتانیا خه‌ریكه به یه‌كجاری له یه‌كێتی ئه‌وروپا جیا ده‌بێته‌وه و ده‌بن به دوو یه‌كه‌ی جیاواز و ئاڵۆز و له دنیای ئه‌مڕۆدا بازاڕ رۆڵ ده‌بینێت كه چۆن له‌گه‌ڵ دنیا له پێوه‌ندیدا بێت. له ئابووری سیاسی نێوده‌وڵه‌تی بازاڕ و ده‌وڵه‌ت دوو پانتایی دینامیكین و به‌رده‌وام ده‌جووڵێن. راستییه‌كه‌ی نیولیبڕاڵه‌كان پێیان وایه بازاڕ هاوشێوه‌ی ده‌وڵه‌ت خاوه‌ن سه‌روه‌ری و سنوور و سیستمی سیاسییه، بازاڕ قسه ده‌كات و بڕیار ده‌دات و كولتووری سیاسی به‌رهه‌م دێنێت.
به‌شێكی زۆری چوونه ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا پێوه‌ندی به پانتایی بازاڕه‌وه هه‌بوو. له دوای به‌ریتانیاوه فڕه‌نساییه‌كان ده‌یانه‌وێ وه‌ك بازاڕ و پانتایی رۆڵ ببینن، دیاره فڕه‌نسا ده‌یه‌وێ له‌ڕێی نه‌رمه‌هێزه‌وه رۆڵ ببینێت نه‌ك سه‌رباز و سوپا.
رۆڵی فڕه‌نسا له سیاسه‌تی نێوده‌وڵه‌تی رۆڵێكی سیمبۆلی و نه‌رمه، زیاتر له‌ڕێی زمان و فه‌رهه‌نگ و فكر و سینه‌ما و كاڵاوه ئاماده‌یه له دنیادا. به‌ڵام مۆدێلی به‌ریتانی شتێكی تره، هه‌ر له بونیاده‌وه تا فه‌رهه‌نگ و دنیابینی، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا فڕه‌نسا و به‌ریتانیا خاوه‌ن كه‌له‌پوورێكی گه‌وره‌ی كۆلۆنیالیزمن.
ئه‌و دوو هێزه له دوو سه‌ده‌ی رابردوودا به‌رده‌وام له ده‌ره‌وه‌ی خۆیان ئاماده‌بوونه. ئێسته فڕه‌نسا ده‌یه‌وێ بگه‌ڕێته‌وه، هه‌م ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشه و هه‌میش خاوه‌ن سه‌رمایه‌ی سیمبۆلییه، هه‌میش ده‌یه‌وێ ببێت به ئه‌كته‌رێكی سه‌ره‌كی له‌ناو كه‌ناڵه سیاسییه‌كانی یه‌كێتی ئه‌وروپا. فڕه‌نسا ده‌یه‌وێ له‌ڕووی سیاسییه‌وه زیندوو بێته‌وه و هه‌ستێته‌وه. راسته ئێسته فڕه‌نسا له‌ڕووی ناوخۆییه‌وه ئاڵۆز و شڵه‌ژاوه، شه‌قامه‌كانی پاریس پڕن له مرۆڤی ناڕازی و پڕن له چینێك كه داواكاری سه‌ره‌تایی و خه‌ونی تایبه‌تی هه‌یه. ئه‌م دۆخه ناوخۆییه‌ی فڕه‌نسا یه‌كێك له ماناكانی په‌راوێزخستنی به‌شێكی كۆمه‌ڵگه‌ی فڕه‌نسییه، به‌ڵام ئه‌م دۆخه له ده‌ره‌وه رێگر نابێت له‌وه‌ی فڕه‌نسا وه‌ك هێزێكی تازه و ئه‌كته‌رێكی تازه ده‌ربكه‌وێت و بجووڵێت.