خه‌دیجه عومه‌ر- په‌رله‌مانتاری كوردستان
له دوای ساڵی ۱۹۹۱ هه‌رێمی كوردستان به چه‌ندان بارودۆخی سه‌ختی سیاسی و ئابووریدا تێپه‌ڕیوه كه كاریگه‌ریشی له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه هه‌بووه، به تایبه‌ت ئافره‌تان كه ئه‌وانیش هه‌میشه هه‌وڵیان داوه بۆ گه‌یشتن به ماف و چاره‌سه‌ری كێشه‌كانیان و كه‌مكردنه‌وه‌ی ئه‌م كاریگه‌رییانه.
پرسی ئافره‌تان و مافه‌كانیان جێی بایه‌خی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تییه و پێوه‌رێكه بۆ دیاریكردنی ره‌وشی مافی مرۆڤ له وڵاتاندا، بۆیه به‌ره‌وپێشچوون و ده‌سته‌به‌ركردنی مافی ئافره‌ت له وڵاتێك ئاماژه‌یه‌كی گرنگه بۆ به‌ره‌وپێشچوونی ره‌وشی مافی مرۆڤ له‌و وڵاته.
ئه‌گه‌ر سه‌رنج بخه‌ینه سه‌ر هه‌رێمی كوردستان، ده‌بینین سه‌ره‌ڕای بارودۆخه سه‌خته‌كان، پرسی ئافره‌ت گرنگی پێ دراوه بۆ گه‌یشتن به یه‌كسانی جێنده‌ری و دابینكردنی مافه‌كانیان و پارێزگاریكردنیان به‌شێوه‌یه‌كی گشتی، چ له‌سه‌ر ئاستی ده‌سه‌ڵاتی یاسادانان یان ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكردن بێت.
په‌رله‌مانی كوردستان چه‌ندان یاسای هه‌موار كردووه بۆ نه‌هێشتنی جیاكاری دژی ئافره‌تان، وه‌ك یاسای باری كه‌سێتی عێراقی ژماره ٨٨ی ساڵی ۱۹٥۹، یاسای سزاكانی عێراقی ژماره ۱۱۱ی ساڵی ۱۹٦۹، به‌ركاركردنی یاسای عێراقی نه‌هێشتنی بازرگانیكردن به مرۆڤ ژماره ۲٨ی ساڵی ۲۰۱۲ له هه‌رێمی كوردستان، له ساڵی ۲۰۱٨، هه‌روه‌ها ده‌ستپێشخه‌ر بووه له ده‌رچوونی یاسای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی خێزانی ژماره ٨ی ساڵی ۲۰۱٨، سه‌ره‌ڕای هه‌ندێك تێبینی له‌سه‌ر یاساكه، به‌ڵام تا ئێسته‌یش له عێراقدا یاسایه‌كی هاوشێوه بۆ خۆپارێزی له توندوتیژی خێزانی ده‌رنه‌چووه. هه‌مواری یاسای هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان بۆ ته‌رخانكردنی رێژه‌ی 30%ی كورسییه‌كانی په‌رله‌مان بۆ ئافره‌تان... هتد.
حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش بڕیاری كردنه‌وه‌ی چه‌ندان شه‌ڵته‌ر و په‌ناگه‌ی بۆ ئه‌م ئافره‌تانه‌ی هه‌ڕه‌شه‌ی توندوتیژییان له سه‌ره و ناتوانن بگه‌ڕێنه‌وه ناو خێزانه‌كانیان، داوه. هه‌روه‌ها دامه‌زراندنی چه‌ندان به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی بۆ پارێزگاریكردن له ئافره‌ت و دامه‌زراندنی ئه‌نجوومه‌نی باڵای كاروباری خانمان كه ده‌زگای فه‌رمی حكوومه‌ته بۆ داڕشتنی سیاسه‌ت و ستراتیجی حكوومه‌ت بۆ پرسی ئافره‌تان له هه‌موو بواره‌كانی سیاسی، ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی.
سه‌ره‌ڕای ئه‌م هه‌وڵانه، هێشتا كۆمه‌ڵێك ئاسته‌نگی كۆمه‌ڵایه‌تی و تاكه‌كه‌سی هه‌ن له به‌رده‌م گه‌یشتنی ئافره‌تان به یه‌كسانی و دادپه‌روه‌ری كه پێوه‌ندییان هه‌یه به‌م كولتوور و داونه‌ریته‌ی له‌ناو كۆمه‌ڵگادا باون، به تایبه‌ت زاڵبوونی دیدی پیاوسالاری و سه‌ربه‌خۆ نه‌بوونی ئابووری ئافره‌ت كه زیاتر كۆتوبه‌ندیان ده‌كات، بۆیه له‌گه‌ڵ ئه‌م هه‌وڵانه ده‌بێت پلانێك هه‌بێت بۆ به‌رزكردنی ئاستی هۆشیاری تاك له‌باره‌ی بابه‌ته‌كانی یه‌كسانی و جیاكاری نه‌كردن و كاڵكردنه‌وه، نه‌هێشتنی دیدی پیاوسالاری و دانانی میكانیزمێك بۆ وه‌گه‌ڕخستنی تواناكانی ئافره‌ت و به‌شداركردنیان به‌شێوه‌یه‌كی كارا له گشت بواره‌كاندا.