دهستوورناسی
له بنچینه‌دا ده‌وڵه‌تانی فیدراڵی ده‌رئه‌نجامی یه‌كگرتنی ئه‌و یه‌كه سیاسییانه‌ن كه له رێككه‌وتنێكی ناوخۆیی نیشتمانیدا له چوارچێوه‌ی دۆكیۆمێنتی ده‌ستووریدا كۆبوونه‌ته‌وه، هاوبه‌شی و پێویستیان بۆ یه‌كتری ویستی یهكگرتنیانی به‌رجه‌سته كردووه و به مه‌رجی نهتوانهوهیان له میانه‌ی یه‌كگرتندا، واته یه‌كگرتنه نه‌ك یه‌كبوون.
هه‌ر ئه‌مه‌یه وا ده‌كات یه‌كه پێكهێنه‌ره‌كانی ده‌وڵه‌تی فیدراڵی له سه‌ره‌تای رێككهوتنیاندا ده‌یانه‌وێت ناو و پێگه‌یان له ده‌ستووری یه‌كخه‌ر و كۆكهرهوهیاندا به روونی ئاماژه‌ی پێ بكرێت، تا له میانه‌ی ناوهێنان و دیاریكردنی پێگه‌یاندا تایبه‌تكارییه دهستوورییهكانیشیان بۆ دیاری بكرێت.
ئه‌م راستییه له خوێندنه‌وه‌ی ئاسایی ده‌ستووری زۆر له ده‌وڵه‌تانی فیدراڵی به ده‌رده‌كه‌وێت، به نموونه نزیكترین ده‌وڵه‌تی شێوه فیدراڵی له عێراق له رووی جیۆگرافییه‌وه، ده‌ستووری میرنشینه یه‌كگرتووه‌كانی عه‌ره‌بییه (الإمارات) ساڵی 1971، كه هه‌ر له ماده‌ی یه‌كه‌میدا یه‌كه پێكهێنه‌ره‌كان كه به میرنشینه‌كان ناسێنراون، دیاری كراون کە بریتین له: ئەبوزەبی، دمبەی، شاریقە، عەجمان، ئوم ئەلقیوین، فەجیرە و رەئسلخەیمە.
به‌هه‌مانشێوه، بۆ ده‌وڵه‌تێكی سیستم فیدراڵی وه‌ك رووسیا راسته، له ماده‌ی (65)دا ده‌رده‌كه‌وێت و یه‌كه پێكهێنه‌ره‌كانی به پێگه جیاوازه‌كانییه‌وه كه زیاتر له 85 یه‌كه‌ی فیدراڵین، به ناوهێنانیی یه‌ك به‌یه‌كه‌یان له ده‌ستووردا، ناسێنراون.
ئه‌م بابه‌ته له ده‌ستووری فیدراڵی عێراقدا ئه‌زموونێكی كهموێنهیە ئه‌گه‌ر نه‌گاته ئاستی بێوێنه، له ئه‌زموونه پێرهوكراوهكانی سیستمی فیدراڵیدا به‌رجه‌سته بووه، له هه‌ردوو رێكخستنی ده‌ستووری 2004 و 2005 ئه‌ندازه‌سازی پێكهاته‌ی عێراق وه‌ك ده‌وڵه‌تێكی فیدراڵی وا پێشان دراوه كه ته‌واوی عێراق جگه له هه‌رێمی كوردستان، له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان یه‌كیان گرتووه و عێراقیان پێكهێناوه، له كاتێكدا به‌شه‌كه‌ی تری عێراق له هه‌رێمێكی هاوشێوه‌ی كوردستان بوونی نییه.
هه‌ربۆیه به ناچاری رێكاره‌كانی پێكهێنانی هه‌رێمی نوێ له عێراق به ده‌قی ده‌ستووریی و ره‌وانه‌كردنی بۆ یاسای فیدراڵی به‌جێهێشتووه. جگه له‌وه ناوچه‌یه‌كی به‌رفراوانی جیۆگرافی به ناوهێنانی به‌شێكیان و به‌جێهێشتنی زۆربه‌یان به ناوچه جێناكۆكه‌كان، ناسانێنراوه. سه‌ره‌رای دیاریكردنی ماده‌یه‌كی ده‌ستووریی وه‌ك میكانیزمی دانپێدانراو بۆ چاره‌سه‌ری ناكۆكییه‌كانی پێوه‌ندار به‌و ناوچانه و یه‌كلاكردنه‌وه‌ی كۆتایی.
ئه‌وه‌ی جێی ئاماژەیه و جێ مه‌به‌سته، یاسادانه‌ری ده‌ستووریی هه‌رێمی كوردستان له دیاریكردنی سنووره‌كه‌یدا وه‌ك هه‌رێمی فیدراڵی، چۆن ئه‌م بابه‌ته به‌جێهێڵراو و هه‌ڵپه‌سێنراوه چاره ده‌كات و له ناواخنی دۆكیۆمێنتی ده‌ستووریی هه‌رێمدا جێی ده‌كاته‌وه؟
له هه‌ر حاڵ و بارودۆخێكدا، له‌م ئه‌گه‌رانه‌ی خواره‌وه به‌ده‌ر نابێت:
ماده‌ی (143)ی ده‌ستووری 2005یش جه‌خت له به‌ركار بوون و هه‌ڵنه‌وه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌و بڕگه‌یه ده‌كات.
یه‌كه‌م: یاسادانه‌ری ده‌ستووریی سنووری هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر بنه‌مای داننانی كرده‌یی به دیفاكتۆ و پشتبه‌ستن به داننانی ده‌ستووریی به گه‌رانه‌وه بۆ ماده‌ی (53/أ)ی یاسای به‌رێوه‌بردنی ده‌وڵه‌تی عێراق بۆ قۆناغی گواستنه‌وه 2004، سنووری جیۆگرافی هه‌رێم دیاری بكات و ته‌نیا ئه‌و ناوچانه بگرێته‌وه كه له رێكه‌وتی (19/3/2003) له ژێر ده‌سه‌ڵاتی حكوومه‌تی هه‌رێمدا بوون.
ئه‌مه له كاتێكدایه ماده‌ی (143)ی ده‌ستووری 2005یش جه‌خت له به‌ركار بوون و هه‌ڵنه‌وه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌و بڕگه‌یه ده‌كات.
دووه‌م: یاسادانه‌ری ده‌ستووریی هه‌رێم ته‌واوی سنووری هه‌رێمی كوردستان وه‌ك ئه‌وه‌ی كه خاكی كوردستانه، به مێژوو و جیۆگرافیا و دانیشتووانەوە دیاری بكات. به‌ڵام ئه‌گه‌ری دژیه‌كبوونی له‌گه‌ڵ ده‌ستووری فیدراڵی و ئه‌گه‌ری تانه‌دان له به‌رده‌م دادگای باڵای فیدراڵی، لێ چاوه‌ڕوان ده‌كرێت.
سێیه‌م: هاوشێوه‌ی خاڵی دووه‌م، ته‌واوی سنووری هه‌رێمی كوردستان وه‌ك ئه‌وه‌ی كه خاكی كوردستانه به مێژوو و جیۆگرافیا و دانیشتووانەوە دیاری بكات، به‌ڵام وابه‌سته‌یی یه‌كلابوونه‌وه‌ی به ده‌رئه‌نجامی جێبه‌جێكردنی ماده‌ی (140)ی ده‌ستووری فیدراڵی بكات. ئه‌مه‌ش مه‌ترسییه‌كانی دژیه‌كبوونی ده‌ستووری فیدراڵی ده‌ره‌وێنێته‌وه.
چواره‌م: یاسادانه‌ری ده‌ستووری له هه‌رێم خۆی به‌دوور بگرێت له ووروژاندنی ئه‌م بابه‌ته و به‌جێی بهێڵێت بۆ پاش یه‌كلابوونه‌وه‌ی میكانیزم و ده‌رئه‌نجامی جێبه‌جێكردنی چاره‌سه‌ره ده‌ستوورییه‌كان، له‌به‌رئه‌وه‌ی به‌م ئاراسته‌ی كاركردن و هه‌نگاوانه‌ی ده‌سه‌ڵاتی فیدراڵی بێت، ئێستە جێبه‌جێكردنی ماده‌ی (140) ته‌نیا له دۆخی نووسینی بێ كردار به‌ده‌ر نابێت، تا ئه‌و قۆناغه‌ی هه‌ردوو لایه‌نی ناكۆك ده‌گه‌نه بڕوایه‌ك كه هه‌مواری ده‌ستووریی پێویستییه‌كی حه‌تمییه و ده‌بێت رووی تێ بكرێت، ئه‌وكات هه‌مواری ده‌ستووری فیدراڵی هه‌مواری ده‌ستووری هه‌رێمی لێ ناكه‌وێته‌وه.