ڕووداوه دڵته‌زێن و ناخھهژێنهكانی باكور و ڕۆژئاوای كوردستان، جیا له‌وه‌ی دۆخێكی ناھه‌موار و ئازاربه‌خشی له دڵی ھه‌موو مرۆڤێكدا له سه‌رانسه‌ری دنیا دروست كرد، ھاوكات یه‌كبوونی كوردی بۆ دنیا به‌یان كرد و ھه‌ر له سه‌ره‌تاوه ئه‌وه‌ی بووه جێی سه‌رنجی ھاووڵاتییان له ھه‌موو به‌شه‌كانی كوردستان و وڵاتانی دراوسێدا، به‌ده‌نگه‌وه‌چوونی خێرای ھه‌رێمی كوردستان بوو، به‌شێوه‌یه‌ك كه پاش پێكھێنانی تیمێكی فریاگوزاری تایبه‌ت، ھاریكارییهكان به زوویی گه‌یشتنه شوێنی رووداوه‌كه.
مه‌سرور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان، به زوویی وه‌زاره‌ته‌كانی ناوخۆ و ته‌ندروستیی ڕاسپارد ھه‌موو تواناكانیان بۆ گه‌یاندنی كۆمه‌ك و ھاریكارییهكان بۆ باكوری كوردستان بخه‌نه گه‌ڕ، ھه‌ر ئه‌وه‌ش وایكرد له‌سه‌ر ڕاسپارده‌ی سه‌رۆكی حكوومه‌ت، تیمه‌كانی فریاگوزاریی ھه‌رێم له‌لایه‌ك و ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی له‌لایه‌كی تر، به ھه‌موو جۆره ھاوكارییه‌كی مرۆییه‌وه بگه‌نه باكور و ڕۆژئاوای كوردستان. ئه‌م به‌رپرسیارێتییه‌ی هه‌رێمی كوردستان ھه‌نگاوێكی مرۆڤانه‌ی مێژووییه.
كه‌مپه‌ینی ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی و ڕۆڵی ڕاگه‌یاندن له ڕووماڵی ڕووداوه‌كان و خه‌ڵكی ھه‌رێمی كوردستان به‌گشتی، له به ھاناوه‌چوون و ھاوبهشیكردنی خه‌مه‌كان له‌گه‌ڵ باكور و ڕۆژئاوا و گه‌یاندنی پێداویستییه سه‌ره‌كییه‌كان، یه‌كێكی تره له تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی به‌ھای ئه‌م ھه‌ڵوێست و دووپاتكردنه‌وه‌ی مرۆڤدۆستییه‌ی حكوومه‌ت و ھاووڵاتییانی كوردستان.
ئه‌وه‌ی جوانترین به‌شی دیمه‌نه‌كه‌یه، ئه‌وه‌یه ھه‌رێمی كوردستان ئه‌م ھه‌نگاو و ھه‌ڵوێسته‌ی وه‌ك ئه‌رك چاو لێ ده‌كات نه‌ك منه‌ت، چونكه له ڕابردوویشدا ئه‌م تاقه هیوایه‌ی كورد له‌سه‌ر زه‌وی، بووه‌ته كۆكه‌ره‌وه‌ی ھه‌موو به‌شه‌كانی كوردستان، له كاتی لێقه‌ومان و نهھامهتیشدا ده‌بێته پارێزه‌ر و فریادڕه‌س و سه‌لماندی كورد له ھه‌ر كونجێكی ئه‌م دنیایه بن، خاوه‌ن و به‌رپرسیاریان هه‌یه.
ئه‌م تایبه‌تمه‌ندییه‌ی كوردستان له به‌رزترین ئاسته‌وه بۆ تاك به‌تاك كه خه‌می كورد هه‌ڵده‌گرن، وا ده‌كات نه‌ریته جوانه‌كان نه‌وه دوای نه‌وه ده‌ستاوده‌ست بكه‌ن و هه‌میشه به‌ها به‌رزه‌كانی مرۆڤبوون له‌ناو كورددا نوێ بكه‌نه‌وه. ئێسته ئێمه نه‌ك هه‌رێمێكی فیدراڵین، بگره له‌ڕووی واتاییه‌وه خێراتر و لێوه‌شاوه‌تر له ده‌وڵه‌تێكی گه‌وره، وێنه‌ی خۆمان پێشانی دنیا داوه.