هه‌واڵه‌كانی ئه‌م چه‌ند ڕۆژه گه‌رم بوون، به‌ڵام له نێویاندا ئه‌م هه‌واڵه داخی گه‌یانده دڵی دز و مافیاكانی ئه‌م زۆنه (به‌شێك له مووچه‌خۆرانی هه‌ڵه‌بجه چوونه باره‌گای لقی ١٢ی پارتی بۆ گه‌یاندنی داواكانیان به سه‌رۆكی حكوومه‌ت)، به‌وه‌یش په‌یامی ئه‌وه‌یان دا كه ئیتر ناگهوجێنرێن و دزه‌كه‌یان ناسییه‌وه له سلێمانی كه هۆكاری نه‌مانی پاره‌یه له بانكه‌كان.
چه‌ند ڕۆژێكه خۆپیشاندانی فه‌رمانبه‌ر و مامۆستای زانكۆ و خوێندكارانی زانكۆ له په‌ره‌سه‌ندندا بوو، ئه‌وان چینه هۆشیاره‌كه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ن، به‌و مانایه‌ی به‌شێكیان زانست ده‌به‌خشن و به‌شه‌كه‌ی تریش وه‌رگری ئه‌و زانسته‌ن، به‌داخه‌وه سه‌ره‌تای خۆپیشاندانه‌كه‌یان چه‌ند ڕۆژێك ڕێگریكردن بوو له به‌شێكی دیكه‌ی خه‌ڵكی مافخوراو، ئه‌و خه‌ڵكه‌ی له سایه‌ی سه‌ری سه‌ركردایه‌تی ئه‌م زۆنه زه‌ره‌رمه‌ند بوون له بێكاری و تێكچوونی باری دروونی و په‌رته‌وازه‌یی كۆمه‌ڵگه، واته دۆخه‌كه به‌جۆرێك بوو سته‌ملێكراو سته‌می به‌رهه‌م ده‌هێنایه‌وه به‌رانبه‌ر هاوخهمهكانی، به‌ڵام خۆشبه‌ختانه زوو رێگه راسته‌كه‌یان دۆزییه‌وه.
ئه‌مڕۆ بینیمان خۆپیشانده‌ران تێبینی ئه‌و شێوازه هه‌ڵه‌یه‌یان له ڕێگریكردن و گهشارخستنه سه‌ر خه‌ڵكی كرد و بڕیاریان دابوو بچنه سه‌ر ئه‌و باره‌گا و پێگانه‌ی كه هۆكاری دروستبوونی ئه‌و دۆخه‌ن، خاڵێكی گرنگی تر ئه‌وه‌بوو كه بۆ مووجهخۆر و خۆپیشانده‌ران ده‌ركه‌وت كه پارتی هۆكار نییه و له ڕاستیدا ده‌كرێ پارتی پشتیوانی به‌هێزی ئه‌وان بێت بۆ چاره‌سه‌ر و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی مافه دزراوه‌كه‌یان، چونكه مافیاكان ئه‌و تاڵانیهیان به‌مه‌به‌ستی لێدانی حكوومه‌ته‌كه‌ی پارتی ده‌ست پێ كرد، كه‌چی هێشتایش پارتی له‌و ئه‌خلاقه به‌رزه‌ی نه‌هاته خواره‌وه و راشكاوانه بڵێ مووچه‌خۆرانی سلێمانی پاره‌كه‌یان لای یه‌كێتییه، سه‌یری ئه‌و جیاوازی سیاسه‌تكردنه بكه.
به‌هه‌رحاڵ، ئه‌مڕۆ دوای ئه‌وه‌ی مه‌ڵبه‌ندی یه‌كێتی ده‌رگای به رووی مافخوراوهكاندا نه‌كرده‌وه و ئاماده‌ش نه‌بوو بیانبتنێ، چینه فه‌رمانبه‌ره‌كه‌ی شاره‌كه روویان له باره‌گای پارتی كرد و داوایان كرد پارتی ڕۆڵی خۆی بگێڕێت و مافه‌كه‌یان له قوڕگی رێویی سنووره‌كه ده‌ربێنێ، هه‌رواش كه‌وته‌وه و داواكه‌یان گه‌یه‌نرایه سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێم و كێشه‌كه چاره‌سه‌ر بوو، تێبینی ئه‌وه كرا كه ناڕازییه‌كان سه‌رسام بوون به‌و به‌ده‌مه‌وه‌هاتنه جوانه‌ی پارتی، چونكه پێشتر وا تێگهیهنرابوون كه پارتی دێوه و كه‌س نابینێت و سته‌مكاره، به‌ڵام پیلانه‌كه پووچه‌ڵ بووه‌وه و نه‌گه‌یشته ئه‌و وێستگه وێرانكارهی مافیاكانی زۆنه‌كه به‌رنامه‌یان بۆ داده‌ڕشت.
لێره‌دا ئه‌وانه‌ی سه‌رچاوه‌ی كێشه‌كه‌ن هۆشیان به به‌ردا هاته‌وه و زانیان كه چیتر خه‌ڵكی سلێمانی به‌لاڕێدا نابرێن و ئاستی هۆشیاری خه‌ڵكی گه‌یشتووه‌ته شوێنێك ئیتر ئه‌وانه‌ی هۆكارن بۆ دروستبوونی ئه‌م دۆخه ده‌ستنیشانی ده‌كه‌ن و لێی نابوورن.
ئه‌گه‌ر ڕه‌وشه‌كه وه‌ك جاران به‌رده‌وام بوایه، له سه‌ره‌تادا ئه‌م زۆنه خه‌ڵكی داوای پشتیوانی‌یان له‌و باره‌گایانه ده‌كرد كه ئه‌مڕۆ ده‌رگایان به روویاندا نه‌ده‌كرده‌وه، كه‌چی پێشتر هانی ده‌دان بۆ كاولكاری و جوێندان به حكوومه‌ت و پایته‌خت، به‌ڵام كه زانیان مووچه‌خۆر دزه‌كه‌ی دۆزیوه‌ته‌وه، ئه‌وه‌تا ئێسته وه‌ك مژدانه هه‌واڵنێره‌كان په‌یتا په‌یتا وێنه‌ی پاره‌ی دزراوی بانكه‌كان پێشان ده‌ده‌ن و هه‌واڵی گێڕانه‌وه‌ی پاره بۆ خه‌ڵكی جاڕ ده‌ده‌ن، بێ ئه‌وه‌ی پێمان بڵێن ئه‌و پارانه له كوێوه هاتن وا له‌ناكاو و له كام ژێرزه‌مین ده‌ركران، كه تا دوێنێش ده‌یاندزی و ده‌یانخسته ژێرزهینهكان.