هه‌نگاوێكی گه‌وره به‌ره‌و دواوه…
پۆپۆلیزم، كۆمه‌ڵگه له دوبه‌شدا ده‌بینێ، بژارده‌ی ده‌وڵه‌مه‌ندی ده‌سته‌ڵادار و چینی كرێكاران Elite Vs Labour. ، بابه‌تێكی پڕ دیبه‌یت كه تا ئێسته یه‌كلا نه‌بووه‌ته‌وه كه ناوی بنێین (ئایدۆلۆجیا، فۆرم و ئه‌پڕۆچی سیاسه‌تكردن، بزووتنه‌وه، یان ..هتد). ئه‌كادیمیسته‌كان تا ئێسته هه‌ر له مشتومڕدان.
به‌شێوه‌یه‌كی گشتی، پۆپۆلیزم خه‌ریكه دیمه‌نی سیاسی له سه‌رانسه‌ری دنیادا له قاڵب ده‌داته‌وه و سه‌ركرده‌كانی وه‌ك تره‌مپ و بۆلسۆنارۆ و ئۆربان پاڵپشتی ده‌كه‌ن. ئه‌م هه‌ڵكشانه له بزووتنه‌وه پۆپۆلیستییه‌كاندا، پرسیاری ڕه‌خنه‌گرانه له‌باره‌ی كاریگه‌رییه‌كانی له‌سه‌ر حوكمڕانی جیهانی ده‌ورووژێنێت.
شه‌پۆلی پۆپۆلیستی جیهانی:
سه‌ركرده پۆپۆلیسته‌كان بابه‌ت و ستراتیجی هاوبه‌ش Common Themes and Strategies به‌كار ده‌هێنن بۆ به‌ده‌ستهێنانی پشتیوانی، دووباره داڕشتنی سیاسه‌تی ناوخۆیی و ته‌حه‌دای دامه‌زراوه نه‌ریتییه‌كان.
كاریگه‌رییه‌كانی له‌سه‌ر سیاسه‌تی ناوخۆ:
ڕیتۆریك Populist Rhetoric و سیاسه‌ته پۆپۆلیستیه‌كان، بووه‌ته هۆی جه‌مسه‌رگیری و وه‌رینی نۆرمه‌كانی دیموكراسی، كه ته‌حه‌ددای بۆ پارت و دامه‌زراوه سیاسییه ترادیشناڵییه‌كان دروست كردووه.
ته‌حه‌دیاتی حوكمڕانی جیهانی:
پۆپۆلیزم ته‌حه‌دای كاریگه‌ری و ڕه‌وایه‌تی Legitimacy دامه‌زراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی وه‌ك نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و یه‌كێتیی ئه‌وروپا ده‌كات، بنه‌ماكانی فره‌لایه‌نی و هاوكاریی جیهانی گرژ ده‌كات.
ده‌رئه‌نجامه ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان:
سیاسه‌ته ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تییه پۆپۆلیستییه‌كان، له‌وانه‌ش پارێزگاریكردن له بازرگانی Trade Protectionism و سنوورداركردنی كۆچبه‌ری، مه‌ترسیی توندكردنه‌وه‌ی نایه‌كسانی و دابه‌شبوونه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ده‌كه‌ن.
پۆپۆلیزم و سیاسه‌تی ده‌ره‌وه:
ڕێبازی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی سه‌ركرده پۆپۆلیسته‌كان، ده‌توانێ نۆرمه‌كانی دیپلۆماسی و سه‌قامگیریی ناوچه‌یی تێكبدات و نیگه‌رانی له‌باره‌ی ده‌رئه‌نجامه جیۆپۆلیتیكییه درێژخایه‌نه‌كانه‌وه دروست بكات.
داهاتووی حوكمڕانی جیهانی:
چاره‌سه‌ركردنی سه‌رهه‌ڵدانی پۆپۆلیزم پێویستی به پێوه‌ندیكردنه له‌گه‌ڵ ناڕه‌زایه‌تییه بنه‌ڕه‌تییه‌كانیدا Underlying Grievances و له هه‌مان كاتدا پشتگیریكردن له به‌ها و دامه‌زراوه دیموكراتییه‌كان. گه‌لی هۆشیار هه‌رگیز ناكه‌وێته ژێر هه‌ژموونی پۆپۆلیزم.
پۆپۆلیزم هه‌م چاڵێنجه و هه‌م ده‌رفه‌تی تازه و جیاواز بۆ حوكمڕانی جیهانی ده‌خاته ڕوو. تێگه‌یشتن له ئاڵۆزییه‌كانی پۆپۆلیزم، زۆر گرنگه بۆ بینینی دیمه‌نه سیاسییه په‌ره‌سه‌ندووه‌كان كه كاریگه‌ریی ڕاسته‌وخۆیان له‌سه‌ر كۆی ژیانی مرۆڤایه‌تی ده‌بێت و هه‌یه.
ئه‌م بابه‌ته‌م به‌گرنگ زانی، چونكه پۆپۆلیزم Populism خه‌ریكه كوردستانی خۆشمان ده‌گرێته‌وه. ده‌كرێ ئه‌و لیست و لایه‌نانه‌ی سه‌ریان هه‌ڵداوه به پۆپۆلیستیان دابنێین، چونكه سواری شه‌پۆلی ناڕه‌زایی خه‌ڵك بوون، خۆیان وا پێشان ده‌ده‌ن كه ژیانیان له‌گه‌ڵ هه‌ژاراندایه و راستییه‌كه‌شی خۆیان به باشترین شێوه ژیان ده‌كه‌ن. یان دژایه‌تیی حكوومه‌ت ده‌كه‌ن، به‌ڵام خۆیان له‌ناو حكوومه‌تن. جگه له‌وه، هه‌ندێ كه‌س له‌ناو حزبه‌كاندا به‌شێوه‌ی پۆپۆلیستیانه هه‌ڵسوكه‌وت ده‌كه‌ن، پێم وایه ئه‌م فۆرمه‌ی سیاسه‌تكردن له كوردستان، سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست ناهێنێ، زوو یان دره‌نگ ده‌كوژێنه‌وه.
به بۆچوونی من ئه‌وه‌ی ئێسته خۆی پاراستووه له‌م جۆره سیاسه‌ته، ته‌نیا پارتی دیموكراتی كوردستان بووه. له عێراقیشدا باشترین نموونه‌ی پۆپۆلیزم ده‌كرێ بزووتنه‌وه‌ی به‌ڕێز موقته‌دا سه‌در بێت.