پێشه‌كی:
مێشكی هه‌ر مرۆڤێك له دوو گۆڕه‌پانی ڕاست و چه‌پ پێك هاتووه كه هه‌ر گۆڕه‌پانێك ئه‌رك و كاركردێكی تایبه‌ت به‌خۆی هه‌یه. بۆ وێنه گۆڕه‌پانی چه‌پی مێشكی مرۆڤ ناوه‌ندی گوتار و شرۆڤه‌ی لۆجیكی پێوه‌ندییه‌كانه، له‌كاتێكدا گۆڕه‌پانی ڕاست ناوه‌ندی هونه‌ر و هه‌سته. له نێوان ئه‌و دوو گۆڕهپانییهدا ماتریالێك هه‌یه به‌ناوی "ڕایه‌ڵی لێكگرێدهر" كه به‌ر ده‌گرێت به ئاڵوگۆڕی بێ نه‌زمی سیگناڵ له گۆڕه‌پانی ڕاست بۆ چه‌پ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر چالاكی ئه‌و ماتریاله لاواز بێت، هه‌ستی مرۆڤه‌كان تووشی كێشه ده‌بێ، هه‌ست هه‌ژموونی به‌سه‌ر هه‌ستدا په‌یدا ده‌كات. به‌جۆرێك كه مرۆڤه‌كان تووشێ وههم ده‌بن، ئه‌و مرۆڤانه له ده‌روونی خۆیاندا هه‌ست به هێندێك ده‌نگ، توانایی، تایبه‌تمه‌ندی و ڕه‌نگ ده‌كه‌ن كه له دنیای ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و بوونی نییه، به‌ڵام ئه‌و ئه‌وان وه‌ك حه‌قیقه‌تی دنیای ده‌ره‌وه فه‌رز ده‌كات، ئه‌م ڕه‌وته ده‌بێته هۆی دابڕان و ده‌رچوونی ئه‌و مرۆڤه له واقیعییهكانی ژیانی ڕاسته‌قینه و ژینگه‌ی خۆی و بێگانه ده‌بێت له‌و ژینگه‌یه‌ی كه تێدا ده‌ژیت. زه‌ینی مرۆڤی دووگۆڕهپانی له توانای بیركردنه‌وه‌یه‌كی بیرمه‌ندانه و لۆجیكی بێ به‌هره‌یه. مرۆڤی دووگۆڕهپانی واقیعه وه‌همییه‌كانی ده‌روونی خۆی وه‌ك حه‌قیقه‌تی ڕه‌ها و نه‌گۆڕ فه‌رز ده‌كات، به‌هیچ شیوه‌یه‌ك ڕه‌خنه هه‌ڵناگرێت و به توندی دژی ڕوانگه جیاوازه‌كان ده‌وه‌ستێته‌وه و هه‌وڵی له‌ناوبردنیان ده‌دا.
مرۆڤی دووگۆڕهپانی:
دووگۆڕهپانیی هێمای بوونێكی وه‌همییه و ئاماژه‌یه‌كه به سه‌رده‌مێك له ژیانی مرۆڤ كه زه‌ین و ڕه‌وانی مرۆڤ له‌سه‌ر بنه‌مای وه‌همی كه‌لامی بنیات نرابوو. جێپێی ئه‌و پارادایمه به‌درێژایی ژیانی مرۆڤه‌كان له‌و جێیه‌ی كه هێشتا ئاگایی و بیرمه‌ندی سه‌ری هه‌ڵنه‌داوه و په‌ره‌ی نه‌گرتووه ده‌بینرێ كه سیمبۆله هه‌ره به‌رچاوه‌كانی خوداكان و ئاینهكانن. بیرمه‌ندان له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌دان كه له نێوان ئاگایی و زماندا جیاوازی هه‌یه، ڕاستییه‌كه‌ی مرۆڤی دووگۆڕهپانی به‌رده‌وام هه‌وڵی به‌رهه‌مهێنانی هێماگه‌لێكی له گوێن خوا، پێغه‌مبه‌ر و پاشایی داوه، به‌جۆرێك كه هه‌م خۆی له وه‌همی هێزێكی ڕزگاركه‌ر، ده‌سه‌ڵاتێكی ڕێپێشاندهر و زانایه‌كی ڕێبهڕدا دیوه و هه‌م ڕه‌نگه له ناو جه‌سته‌ی كه‌سانی تردا ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییانه‌ی دۆزیبێته‌وه بۆ داپۆشینی ترس، دڵه‌ڕاوكێكان و كه‌موكوڕییه‌كانی خۆی. به‌رچاوترین وێنای زه‌ینی دووگۆڕهپانی ئایدۆلۆجییه، ئایدۆلۆجییه‌كان به‌بێ ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر بنچینه و وێكچوونێكی واقیعی له‌گه‌ڵ دنیای ده‌ره‌وه سه‌ریان هه‌ڵدابێ، به‌رهه‌می حه‌قیقه‌تێكی وه‌همین له فام و وێناكردنی ژینگه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی‌دا، حه‌قیقه‌تێك كه له زه‌ینی ئیدئۆلۆگهكاندا به‌رهه‌م هاتووه.
له سه‌رده‌می ئێسته‌ش هێشتا پاشماوه‌كانی دووگۆڕهپانی له‌ناو كۆمه‌ڵگا نهریتییهكاندا و یه‌ك له‌وان كۆمه‌ڵگای كوردیدا ماوه كه له گرینگ‌ترین میراته‌كانی زه‌ینی دووگۆڕهپانی ده‌شێ ئاماژه به "كولتووره ئاینییه‌كان" و "ئۆراكۆلهكان" بكرێ، دیارترین و به‌رچاوترین دیارده‌ی كولتووری ئاینی، پاراستنی پێوه‌ندی ڕۆحی مرۆڤ له‌گه‌ڵ بوونهگهورهكانن و له گرینگ‌ترین دیاره‌ی ئۆراكۆلهكایش ده‌شێ ئاماژه به‌و بوونانه بكرێ كه به‌دوور له‌هه‌ر جۆره زانست و ئاگاییه‌كی مه‌عریفی و زانستی خه‌ریكی پێشگۆیین، به‌جۆرێ كه هه‌ركه‌سێك به هه‌ر ڕێژه‌یه‌ك له نه‌خوێنده‌واری و غیابی ئاگایی بیرمه‌ندانه له‌ناو جوغزی ئه‌و وه‌همه‌دا ده‌خولێته‌وه كه پێی وایه هێزی داڕشتنی نه‌خشه‌ڕێ، توانایی ڕێدۆزینه‌وه و توانایی له قه‌یران بهدهربردنی دنیا، نه‌ته‌وه و كۆمه‌ڵگاكه‌ی هه‌یه.
ئه‌مڕۆكه له زانستی ده‌روونناسیدا ئه‌و دیارده‌یه به ئێسكیزوفێڕنی پێناسه ده‌كه‌ن، مرۆڤێك كه تووشی ئه‌و قه‌یرانه‌یه، له ده‌روون و له‌ناو وه‌همی ده‌روونی خۆیدا گوێی له ده‌نگ و نهداگهلێك ده‌بێ كه ئه‌وان وه‌ك زانایه‌كی گشتی پێناسه ده‌كات و وه‌همی گه‌وره‌یی به‌و مرۆڤانه ده‌به‌خشێت. نموونه‌ی به‌رچاوی ئه‌و مرۆڤه دووگۆڕهپانییانه له شه‌قامی سیاسیی كورددا زۆر به‌رچاون. كه‌سانێك كه وه‌همی پزیشكیی، مامۆستایی، پسپۆڕی، ڕۆژنامه‌وانی، ئیدئۆلۆگی و... لێ ده‌بارێ. پێیان وایه كه به‌سه‌رچاوه‌ی حه‌قیقه‌ت گه‌یشتوون، هه‌وڵ ده‌ده‌ن یان ئه‌ویتر وه‌ك خۆیان لێ بكه‌ن، یان بێده‌نگی بكه‌ن یان بیسڕنه‌وه. ئه‌و فۆرم له كوردایه‌تییه له‌گه‌ڵ دۆخ و ماتریاله واقیعییهكانی كۆمه‌ڵگا و دنیای ده‌وروبه‌ر بێگانه‌یه. نه‌یتوانیوه پێوه‌ندییه‌كی واقیعی و دروست له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگا و دنیای ده‌وروبه‌ر بگرێت. به‌كورتی مرۆڤی دووگۆڕهپانی له‌لایه‌ك هێمای ئه‌و مرۆڤانه‌یه كه هه‌ست به حه‌قیقه‌تێكی وه‌همی ده‌كه‌ن و پێیان وایه كه ئه‌رك و به‌رپرسیاریه‌تییه‌كی مێژووییان له ئه‌ستۆیه وه‌ك ئیدئۆلۆگ، ڕێنما و ڕێپێشاندهر، به‌بی ئه‌وه‌ی كه تێگهیشتوویهكی زانستییانه و بیرمه‌ندانه‌یان هه‌بێت. له‌لایه‌كی تر هێمای ئه‌و مرۆڤانه‌ن كه كوێرانه بوونه ملكه‌چ و گوێڕایه‌ڵی حه‌قیقه‌تێكی وه‌همی و پاساوكهری هه‌ستی ده‌روونیان له غیابی هه‌رجۆره هه‌ستیكی بیرمه‌ندانه.
مرۆڤی یه‌ك گۆڕه‌پانی:
یه‌ك گۆڕه‌پانی له به‌رانبه‌ر دووگۆڕهپانیدا ئاماژه به كاركردی دروستی "ڕایه‌ڵی لێكگرێدهر" و نهزمدان به پێوه‌ندی گۆڕه‌پانی ڕاست و چه‌پی مێشكی مرۆڤه‌كانه. هه‌ر كاتێك پێوه‌ندی به‌رده‌وام و بێ حیسابی نێوان گۆڕه‌پانی ڕاست و چه‌پی مێشكی مرۆڤ به‌هۆی ئه‌و ماتریاڵه‌وه كه وه‌ك "پردێك" ناسراوه كۆنترۆڵ بكرێ، مرۆڤ ئه‌و تواناییه وه‌ده‌ست دێنێ كه حه‌قیقه‌تی واقیعی (ئه‌و ماتریاڵه‌ی) كه له دنیای ده‌ره‌وه‌ی مرۆڤ هه‌یه، ئه‌و جۆره‌ی هه‌یه نه‌ك ئه‌و جۆره‌ی حه‌زی لێیه، بیناسێت و فامی بكات. واته پێوه‌ندییه‌كی ریالیستانه له‌گه‌ڵ دنیای ده‌ره‌وه ده‌گرێت، پێوه‌ندییه‌ك له‌سه‌ر بنچینه‌ی ئاگایی، وشیاری و فامێكی لۆجیكی كه به‌رهه‌می ده‌ره‌كی واقیعی ژینگه‌ی خۆیه‌تی.
ئاگایی و وشیاری ده‌شێ له ساكارترین فۆڕمدا ئاوا مانا بكرێته‌وه كه بریتییه له فۆرمێك ئه‌زموونكردنی حاڵه‌ت و دیارده‌كانی ناو زه‌ینی مرۆڤ كه به‌رهه‌می پێوه‌ندیی ڕیالیستانه له‌گه‌ڵ دنیای ده‌ره‌وه‌ی مێشكی مرۆڤه، یان به‌شێوه‌یه‌كی تر ده‌شێ بگوترێ كه ئاگایی به مانای ئه‌زموونكردنی زایه‌ڵه‌ی واقیعی دنیای ده‌ره‌وه له‌ناو مێشك و زه‌ینی مرۆڤدایه، وێكچووی ئاگایی و وههم له‌وه‌دایه كه هه‌ردووكیان ئه‌زموونی دیارده‌كان و حاڵه‌ته‌كانی ده‌روونی زه‌ینی مرۆڤه‌كانن، به‌ڵام جیاوازییه‌كان له‌وه‌دایه كه وههم زایه‌ڵه‌ی ئه‌و دیاردانه‌یه كه نموونه و میسداقیان له ده‌ره‌وه‌ی دنیای مرۆڤ نییه، به‌ڵكو حهقیقهتگهلێكن كه ته‌نیا له‌ناو زه‌ین و مێشكی مرۆڤدا به‌رهه‌م هاتوون، به‌ڵام ئاگایی زایه‌ڵه‌ی ئه‌و دیاردانه‌یه له‌ناو زه‌ین و مێشكی مرۆڤدا كه نموونه و میسداقی واقیعییان له ده‌ره‌وه‌ی مێشك و زه‌ینی مرۆڤدا هه‌یه.
له زه‌ینی یه‌ك گۆڕهپانیدا ئه‌گه‌ر هه‌ست وه‌ك به‌شی چه‌پی مێشك و هه‌ست وه‌ك به‌شی ڕاستی مێشك فه‌رز بكرێت، ئه‌وا ده‌كرێ زانست و ئه‌ندێشه وه‌ك "ڕایه‌ڵی لێكگرێدهر" پێناسه بكرێت كه ده‌توانێ به كۆنترۆڵكردنی جۆر و فۆرمی پێوه‌ندی ئاگایی و هه‌ست، به‌رهه‌مهێنی فام و ده‌ركێكی ریالیستانه بۆ مرۆڤ بێت. واته ئه‌گه‌ر له زه‌ینی دوو گۆڕهپانیدا له نێوان هه‌ست و هه‌ستدا هیچ زانستێك، هه‌ستێكی بیرمه‌ندانه، ئه‌ندێشه‌یه‌كی لۆجیكی وه‌ك "پرد" بوونی نه‌بێت، ئه‌وا پێوه‌ندی ناڕێك و هه‌ژموونی هه‌ست به‌سه‌ر هه‌ستدا به‌رهه‌مهێنی فۆرمێك له فام و ده‌رك ده‌بێت كه ماتریاڵه‌كانی ئه‌و فامه له دنیای ده‌ره‌وه‌دا هیچ بوونێكی واقیعی و راستییان نییه، به‌ڵكو ته‌نیا له‌ناو زه‌ینی مرۆڤدا وه‌ك حه‌قیقه‌ت فه‌رز كراون، به‌ڵام به‌پێچه‌وانه له زه‌ینی یه‌ك گۆڕهپانیدا زانست، هه‌ستی بیرمه‌ندانه و ئه‌ندێشه‌ی لۆجیكی نه ته‌نیا به‌ر ده‌گرێت به هه‌ژموونی فامی وه‌همی، كه به كۆنترۆڵكردنی جۆری پێوه‌ندی هه‌ست و هه‌ست به‌رهه‌مهێنی فامێكی ئاگایانه و وشیارانه ده‌بێت .
ئاكام:
كوردبوونێك كه ئێسته له‌ناو كۆمه‌ڵگای كوردیدا بوونی هه‌یه، بێگومان هه‌ژموونی هه‌ست و تایبه‌تمه‌ندی دووگۆڕهپانی به ئاشكرا پێوه دیاره، به‌تایبه‌تی ئه‌و به‌شه له كوردان كه نیشته‌جێی دیازپۆران به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه له نێوان ئه‌و واقیعانه‌ی كه ماكه و ماتریالی سه‌ره‌كی به‌رهه‌مهێنی حاڵه‌ت و دیارده‌ی زه‌ینی و ئه‌زموونكردن و فام به مانای ڕه‌وتی ئاگایی، له‌گه‌ڵ ئه‌و واقیعه ڕاسته‌قینانه‌ی كه وه‌ك ماتریال و ماكه‌ی دنیای ده‌ره‌وه به‌رهه‌مهێنی فام و ئاگایین كه‌مترین وێكچوویان هه‌یه، واته به هۆی غیابی زانست، ئه‌ندێشه‌یه‌كی لۆجیكی و زانست ته‌وه‌ره هه‌ست به‌سه‌ر هه‌ستدا هه‌ژموونه و فامی وه‌همی له غیابی زانست و هه‌ستێكی بیرمه‌ندانه وه‌ك نهزمدهر و ڕێكخه‌ری هه‌ست و ئاگایی، مرۆڤ تووشی خولیا و وه‌همی حه‌قیقه‌ت كردووه. ئه‌گه‌ر كورد نه‌توانێ به پشتیوانی زانست و هه‌ستێكی بیرمه‌ندانه ماكه و ماتریاڵه‌كانی دنیای ده‌ره‌وه و ژینگه‌ی ده‌وروبه‌ری خۆی، ئه‌و جۆره‌ی كه هه‌ن له ناو زه‌ین و مێشكی خۆیدا ده‌رك، فام و ئه‌زموونیان بكات و ببێته ئاگایی، ئه‌وا ئه‌و وه‌همه كورد له دنیای واقیع داده‌بڕێت و ناتوانێ به ئامانجه‌كانی بگات.