له ڕاگه‌یاندراوێكى پۆلیسى سلێمانى كه وێنه‌یه‌كى ده‌ست "وشه" كه‌وتووه، له هه‌ڵمه‌تێكى هێزەكانی بنكەی پۆلیسی سەرچنار و هێزە تایبەتەكانی پۆلیسی سلێمانی و لیژنەیەكی گەشتوگوزار، توانراوه نۆ یانەی شەوانە دابخه‌ن به‌هۆى پابه‌ند نه‌بوون به ڕێنماییه‌كان.
ئه‌مڕۆ هه‌ینى 27ى تهمووز، بەسەرپەرشتی بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، لە هەڵمەتیكی بنكەی پۆلیسی سەرچنار بە هاوبەشی هێزە تایبەتەكانى پۆلیسی سلێمانی و لیژنەیەكی گەشتوگوزار، گەڕان و پشكنینیان بۆ چه‌ندان یانه‌ى شه‌وان ئه‌نجامدا له سنوری سەرچنار و ڕاپەڕین، له ئه‌نجامدا نۆ یانەی شەوانە بۆ ماوەی 10 ڕۆژ وه‌ك سزا به پابه‌ند نه‌بوون به ڕێنماییه‌كان داخران.
داخستنی ئەم یانانە لە كاتێكدایە كە پابەند نەبوونه بەڕێنماییەكانەوە و ماوەیەك لەمەوبەر چەند ڕووداوێكی تەقەكردن لەو ناوچانە ڕوویداوە و پێشتریش لەو یانانەدا پۆلیس ده‌ستى گرتووه بەسەر چەندان پارچە چەك و دوو دەمانچەدا.