نه‌جمه‌دین به‌هادین
له هه‌موو وڵاتانى دنیا كه سه‌ردانى شوێنێك ده‌كه‌ى، یه‌كه‌م شت ئه‌وه‌ى سه‌رنجت ڕاده‌كێشێ ئه‌وه‌یه باخچه‌كانى ئه‌و وڵاته چه‌ند جوانن و چه‌ند ڕێك‌وپێك و شاره‌كه‌ى چه‌ند پاك و خاوێن و ڕازاوه‌ته‌وه و به‌چه‌ند شێوه‌یه‌ك و گوڵ و گوڵزارى تێدایه، له هه‌موو باخچه‌یه‌ك چه‌ند جۆره گوڵى تێدایه وه‌ك گوڵه‌باخ و سه‌ناریا و به‌یبوون و گوڵاڵه و گوڵه‌مێخه‌ك و جۆرى سونبول و جۆره‌ها گوڵى ڕه‌نگاوڕه‌نگى ئاڵوواڵا كه تا چه‌ند دیمه‌نى ئه‌و شاره جوان و ڕازاوه ده‌كات. هه‌ر به‌هه‌مان شێوه كتێب به‌و جۆره دیمه‌نى شاره‌كان جوان ده‌كات و ده‌یڕازێنێته‌وه، به‌ڵكو زیاتر دیمه‌ن و نرخى ئه‌و شاره به‌رزتر ڕاده‌گرێ له‌چاو خه‌ڵك و گه‌شتیارانى بۆ ئه‌و شاره.
ئینجا لێره‌وه كه مه‌به‌ستمان كتێبه، خۆزگه به‌رده‌ركى سه‌را ئه‌و ناو و شوێنه جوانه كه هه‌ر به‌خۆیه‌وه جوانه و ئه‌و شوێنه پیرۆزه كه له 6/9/1930دا ئه‌و خۆپیشاندانه‌ى لێ كرا دژى داگیركه‌ر و زۆردارى كه بوو به شوێنێكى مێژوویی. خۆزگه ئه‌و شوێنه ده‌بوو به پهرستگهیهكى فرۆشتن و نمایشكردنى هه‌موو جۆره كتێبێك (نه‌ك به‌و دۆخه‌ى ئێسته به‌ڵكو فراوانتر)، چونكه ئه‌و شوێنه ناوجه‌رگه‌ى شاره و هه‌موو خه‌ڵك به‌تایبه‌تى گه‌شتیاران ڕووى تێده‌كه‌ن.
زۆر له شاره‌كانى دنیا ناوبانگى شوێنى تایبه‌تیان هه‌یه بۆ فرۆشتنى كتێب، بۆ نموونه وه‌ك به‌غدا له شه‌قامى (موته‌نه‌بى) و قاهیره له (ئهزبهكیه) و (خان ئهلخهلیلى) و فڕه‌نسا و له ناوه‌ڕاستى پاریس‌دا رووبار‌ى (سێن) تێده‌په‌ڕێت و له كه‌نارى چه‌پى رووباره‌كه به‌درێژایی ده‌یان مه‌تر هه‌موو جۆره كتێب له كۆن و نوێ ده‌فرۆشرێن و كه‌رنه‌ڤاڵێكى بێ وێنه‌ى قه‌شه‌نگ دروست ده‌كات. له هه‌ولێر له ته‌نیشت قه‌ڵا چه‌ند كتێبخانه‌یه‌كى لێیه بۆ فرۆشتنى كتێب.
له زۆر شوێنى تر كه هه‌موو وڵاتێك، شوێن و رۆژێكى تایبه‌تى هه‌یه بۆ فرۆشتنى كتێب كه له رۆژه‌كانى تر جیاوازن وه‌ك شه‌قامى (موته‌نه‌بى) له به‌غدا كه هه‌موو رۆژانى هه‌ینى تایبه‌ته به فرۆشتنى كتێب له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ڕۆژانى تر‌ى هه‌یه.
ئیتر له‌م سه‌رشه‌قامه تا ئه‌وسه‌رى هه‌ر كتێبه و دانراوه و له هه‌موو بابه‌ته‌كانى رووناكبیرى و مهعریفهیى تێدایه، بگره جۆره‌ها ناو و ناونیشانى نووسه‌رى گه‌وره و به‌ناوبانگى عه‌ره‌بی و جیهانی تیادایه.
ئه‌م دیمه‌نه، ئه‌م هه‌موو كتێبه ڕیز كراوه له‌لایه‌ك و له‌لایه‌كى تر كۆمه‌ڵ كۆمه‌ڵ به‌سه‌ریه‌كدا داڕژاوه كه بۆ هه‌ڵبژاردن به‌نرخێكى گونجاو دێنه فرۆشتن، ئه‌م دیمه‌نه جوانه شارستانیه‌تی ئه‌و شاره نیشان ده‌دات و له هه‌مانكاتدا به‌هایه‌كى به‌نرخ و پایه‌دارى خه‌ڵكى ئه‌و شاره نیشان ده‌دات.
خۆزگه و هه‌زار خۆزگه ئه‌و دیمه‌نه سلێمانى ده‌گرته‌وه و به‌تایبه‌تى له به‌رده‌ركى سه‌را، چونكه سلێمانى خۆى جوانه، ئینجا به فرۆشتنى كتێب له‌و شوێنه بزانه چه‌ند جوانتر و ڕازاوه‌تر ده‌بێت. به‌رده‌ركى سه‌را له ئاینده‌دا ئه‌و مۆزهخانهیهى لێ ده‌كرێته‌وه، ئینجا بزانه چه‌ند جوانتر ده‌بێت، ئه‌م بهروئهوبهرى شه‌قامه‌كه كه ڕۆژانى هه‌ینى كتێبى لێ ڕیز ده‌كرێ و ده‌فرۆشرێ، خۆزگه جۆره‌ها كتێب له ڕۆژانى هه‌ینیدا ته‌رخان ده‌كرا بۆ فرۆشتنى له‌لایه‌ن هه‌وادارانى كتێب و هه‌موو خه‌ڵك.
له‌سه‌ر شۆسته‌ى لاى مۆزه‌خانه تازه‌كه‌ى به‌رده‌ركى سه‌را و له‌وبه‌رى كه ئێسته فرۆشتنى كتێبى لێیه، ئه‌م جۆره كتێبانه ڕیز ده‌كرا وه‌ك دیوانى هێمن موكریانى و قانع و محه‌مه‌د ساڵح دیلان و حه‌سیب قه‌ره‌داغى و شێركۆ بێكه‌س، یان نووسراوهكانى محه‌مه‌د ئه‌مین زه‌كى به‌گ و حوسێن حوزنى موكریانى و كه‌مال مه‌زهه‌ر. بگره سه‌دان كتێب نه‌ك هه‌ر به‌كوردى، به‌ڵكو عه‌ره‌بى و فارسى و توركى و له هه‌موو زمانه‌كانى تر.
بۆ ئه‌وه‌ى بزانى شارێك چه‌ند پێشكه‌وتووه، بڕوانه كتێبخانه‌كانى و بزانه خه‌ڵكه‌كه‌ى چه‌ند به په‌رۆشى خوێندنه‌وه‌ى كتێبن.
یه‌كێك له‌و شتانه‌ى كه نه‌خۆشییه‌كانى كۆمه‌ڵگه چاره‌سه‌ر ده‌كات له‌بارى ده‌روونى و عه‌قڵى و بواره‌كانى هۆشى مرۆڤ له كۆمه‌ڵگه، بێگومان كتێبه. ڕاسته له‌م سه‌رده‌مه‌دا ئینته‌رنێت رووى له زۆر شوێن كردووه، به‌ڵام نرخ و پایه‌ى كتێب ئاستێكى هه‌یه و به‌بێ كتێب كۆمه‌ڵگه قه‌ت پێش ناكه‌وێ، به‌تایبه‌تى گه‌لى كورد كه زۆر پێویستمان به خوێندنه‌وه‌ى كتێب هه‌یه له هه‌موو بابهتهكان.
خۆزگه به‌رده‌ركى سه‌را ڕۆژانى هه‌ینى ده‌بوو به‌شوێنى فرۆشتنى كتێب و هه‌موو لایه‌ك به‌شدارییان تیادا ده‌كرد له رۆژنامه‌نووس و دكتۆر و خوێندكار و هه‌موو رووناكبیر و لایه‌نه‌كانى تر‌ى كۆمه‌ڵگه.
ئه‌گه‌ر كتێبى زیادت هه‌بوو، ده‌توانى له به‌رده‌ركى سه‌را بیفرۆشى و بیخه‌یته ڕوو، رۆژانى هه‌ینى له شه‌قامی موته‌نه‌بى زۆربه‌ى خه‌ڵك بگره له مامۆستاى زانكۆ و خاوه‌ن بڕوانامه له‌و شوێنه هه‌موو ئاماده ده‌بن، ده‌گه‌ڕێن بۆ جۆره‌ها كتێب كه هه‌ریه‌كه‌ى به‌دواى بابه‌تى خۆیدا ده‌گه‌ڕێت وه‌ك كتێبى مێژوویی، فه‌لسه‌فه، ئه‌فسانه، چیرۆك، هونه‌ر، ڕۆمان، ئاین، هۆنراوه، كۆمه‌ڵایه‌تى یان وه‌رزش و له هه‌موو بابه‌تێك بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و كتێبانه بكڕن كه پێویستیان پێیه‌تى، له هه‌مانكاتدا ئه‌و كتێبانه ده‌فرۆشن كه خوێنراونه‌ته‌وه یان پێویستیان پێى نییه.
ئا به‌و شێوه‌یه كه‌رنه‌ڤاڵێكى مه‌عریفی و زانستى دروست ده‌كه‌ن و كاتێكى به‌سوود و به‌نرخ بۆ ئێسته و ئاینده‌ى هه‌موو كه‌س كه ئاشنایه‌تى له‌گه‌ڵ كتێب و خوێندنه‌وه‌ى كتێب هه‌یه. كتێبخانه‌یه‌ك له ماڵه‌كه‌تدا، واته سامانێكى مه‌عریفی و ڕه‌وشتێكى به‌رز.
ڕۆژێك پیاوێكى ساكار زۆر دڵى خۆش بوو كه نووسه‌رێكى فڕه‌نسایى گه‌وره‌ى بینى و زۆر حه‌زى ده‌كرد قسه‌ى له‌گه‌ڵ بكات، وه‌ك ئه‌و نووسه‌ره به‌ناوبانگ بێت، پرسیارێكى لێ كرد چۆن ده‌توانم وه‌ك تۆ ببم به نووسه‌ر و به‌ناوبانگ بم؟.
فڕهنساییهكه گوتى: "زۆر ئاسانه دانیشه له ماڵه‌وه كتێب بخوێنه‌وه".