توێژینه‌وه زانستییه‌كان ئه‌وه‌یان سه‌لماندووه، كه ساڵانه زیاتر له 800 هه‌زار كه‌س به‌هۆی پیسبوونی هه‌وا گیان له ده‌ست ده‌ده‌ن، به كوژاندنه‌وه‌ی مۆلیده‌كان و ئه‌و وێستگانهیش كه كاره‌با له ڕێی گاز و به‌نزین و وزه‌ی خه‌ڵووزه‌وه به‌رهه‌م ده‌هێنن، ده‌توانین له ماوه‌ی هه‌شت ساڵ ژیانی 12 ملیۆن مرۆڤ له مردنێكی 100% ڕزگار بكه‌ین و ڕێژه‌ی دوانه ئۆكسیدی كاربۆنیش له هه‌وا به بڕی 18% كه‌م بكه‌ینه‌وه، كه ئه‌مه‌یش هیوا و ئومێدێكی نوێ به ژیانی سه‌دان ملیۆن مرۆڤ ده‌به‌خشێت، تا دوور له نه‌خۆشییه‌كان به‌هۆی پیسبوونی هه‌وا بژین.
زانایان ماوه‌ی هه‌شت ساڵ به دیاریكراویش له 2010 تا 2018 لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی ورد و چڕیان له‌سه‌ر كاریگه‌ری زۆربوونی ڕێژه‌ی دوانه ئۆكسیدی كاربۆن له هه‌وا بۆ سه‌ر ژیانی مرۆڤ كرد، دواجاریش له ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌كانیان گه‌یشتن به‌و ئه‌نجامه‌ی كه هۆی مردنی 800 هه‌زار كه‌س له هه‌ر ساڵێكدا بۆ پیسبوونی هه‌وا و زۆربوونی دوانه ئۆكسیدی كاربۆن له هه‌وا ده‌گه‌ڕێته‌وه. جیا له‌وه‌یش هێنده‌ی ئه‌و ژماره‌یه‌یش كاریگه‌رییه‌كانی هه‌ڵمژینی هه‌وای پیس به‌ره‌و مه‌رگیان ئاراسته ده‌كا، ئه‌وان به‌شێوه‌یه‌كی گشتی خه‌مڵاندنی ئه‌وه‌یان كردووه، كه ئه‌گه‌ر مۆلیده‌كان و وێستگه‌كانی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با له ڕێی گاز و نه‌وت و به‌نزین و خه‌ڵووز له سه‌رتاسه‌ری جیهان بكوژێنرێنهوه، ده‌توانرێ ژیانی 12 ملیۆن كه‌س له ساڵێكدا ڕزگار بكرێ و به ته‌ندروستییه‌كی باشه‌وه بمێننه‌وه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌یش ڕێژه‌ی دوانه‌ئۆكسیدی كاربۆن له هه‌وای گۆی زه‌وی 18% ڕوو له كه‌مبوونه‌وه ده‌كات، ئه‌مانه‌یش گۆڕانكاری گه‌وره له ژیانی مرۆڤ و ژینگه‌ی گۆی زه‌وی دروست ده‌كه‌ن و گه‌رمبوونی زیاتری گۆی زه‌وی و گه‌شه‌ی زیاتری دره‌خت و ڕووه‌كه‌كان و ده‌سته‌به‌ركردنی ته‌واوه‌تی ئاسایشی خۆراك، ده‌بنه هۆكارێك هه‌م له ڕووی سروشت و جیوگرافیا و كشتوكاڵه‌وه هه‌م له درێژكردنه‌وه‌ی ته‌مه‌نی مرۆڤ سوود وه‌ربگرین.
توێژینه‌وه‌كه تاقیكردنه‌وه‌ی له كه‌شوهه‌وای زۆربه‌ی وڵاتانی جیهان كردووه و ئه‌وه‌ی سه‌لماندووه، كه زۆرینه‌ی ئه‌وانه‌ی ساڵانه له ئه‌نجامی پیسبوونی هه‌وا ده‌مرن، له وڵاته هه‌ژاره‌كان و تازه پێگه‌یشتووه‌كان، وه‌ك چین و هیندستان و وڵاتانی تری باشووری ڕۆژهه‌ڵاتی ئاسیا و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ئه‌فریقا، زۆرینه‌ی ڕه‌های مردنه‌كان به دیاریكراویش 92%ی له‌و ناوچانه‌یه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی هه‌وای ئه‌و ناوچانه زۆر پیسه و به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كیش پشت به به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با له ڕێی وزه‌ی خه‌ڵووزی و نه‌وتی ده‌به‌ستن، كه ئه‌مانه‌یش ده‌رهاوێشته‌ی زۆر ترسناكیان بۆ نێو هه‌وا هه‌یه، به تایبه‌تیش گازی دوانه ئۆكسیدی كاربۆن.
له‌گه‌ڵ ده‌ركه‌وتنی ئه‌و داتا و زانیارییه مهترسیدارانهیش، خواست له‌سه‌ر كاره‌با له‌و ناوچانه ساڵ دوای ساڵ به خێرایی ڕووی له زیادبوونه، به‌رهه‌مهێنانیشی هه‌ر به ڕێگه كلاسیكییه‌كان و له ڕێی مۆلیده و وێستگه‌ی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با له ڕێی گاز و نه‌وت و خهڵووزهوهیه، واته وڵاتان به هیچ شێوه‌یه‌ك په‌نا بۆ وزه‌ی پاك نابه‌ن، به پێچه‌وانه‌وه وێستگه‌كان و مۆلیده‌كان ساڵ دوای ساڵ ڕێژه‌یان زیاتر و زۆرتر ده‌بێت، ژماره‌ی مردووانیش به‌هۆی ئه‌و كاره‌ساته‌وه ساڵ دوای ساڵ زیادبوونی زۆرتر به‌خۆیه‌وه ده‌بینێت.
له هیندستان زانایان پێشبینی ده‌كه‌ن، كه ڕێژه‌ی پیسبوونی هه‌وا و زۆربوونی گازی دوانه ئۆكسیدی كاربۆن له هه‌وا تا 2050 چوار هێنده به به‌راورد به ئێسته زیاتر ده‌بێت، كه ئه‌مه‌یش به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌یه كه مردن و مه‌رگی پێشوه‌خته زۆر زیاتر ده‌بێت. حكوومه‌ته‌كانی ناوچه‌كه‌یش هیچ ئه‌لته‌رناتیڤێكیان نییه، بۆ جێگرتنه‌وه‌ی ئه‌و جۆره وێستگه و مۆلیدانه كه به به‌رده‌وامی ژه‌هر ده‌خه‌نه نێو هه‌وا، له پێناوی ده‌سته‌به‌ركردنی كاره‌با بۆ هاووڵاتییان و كۆمه‌ڵگه‌كانیان.
داتابانكی جیهانیش بۆ وێستگه‌كانی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با له دنیا دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه زۆرترین ئه‌و وێستگانه‌ی به وزه‌ی چه‌رخی خه‌ڵووزی كار ده‌كه‌ن، له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و هیندستان و ئه‌فریقان، بۆیه هۆشداری به وڵاتانی ئه‌و ناوچانه ده‌ده‌ن، كه له بێ كاره‌بایی و تاریكی بژین باشتره له‌وه‌ی كه ساڵانه به ملیۆنان هاووڵاتی تووشی مه‌رگی پێشوه‌خته بكه‌نه‌وه و ئێسته و داهاتووی هه‌موو تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگه بخه‌نه به‌رده‌م كاره‌ساتێكی حه‌تمی و یهكلابووهوه.
ئه‌گه‌ریش بتوانرێ ئه‌و وێستگانه دابخرێن و ئه‌لته‌رناتیڤی خێرایان بۆ بدۆزرێته‌وه، ئه‌وا ده‌توانرێ ژیانی ملیۆنان مرۆڤ له مردنێكی یهكلابووهوه بپارێزرێ و كۆمه‌ڵگه‌كان به‌ره‌و ته‌ندروستی باشتر هه‌نگاو بنێن و هه‌موو داهات و سامانی خێزانه‌كانی كۆمه‌ڵگه بۆ پزیشك و چاره‌سه‌ری و مانه‌وه له نه‌خۆشخانه‌كان خه‌رج نه‌كرێت. له‌به‌ر ئه‌وه پێویسته كۆمه‌ڵگه‌كان و حكوومه‌ته‌كانی ئه‌و وڵاتانه به هه‌ماهه‌نگی و هۆشیاری زیاتره‌وه هه‌نگاو بنێن و ده‌ست به به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با له تیشكی خۆر و هه‌وا به پله‌ی یه‌كه‌م بكه‌ن و پشتبه‌ستن به كاره‌بای به‌رهه‌مهاتوو له وێستگه‌كانی كاركردن به نه‌وت و گاز و به‌نزین و خه‌ڵووز به ته‌واوی بوه‌ستێنن.