بڕیاره له چه‌ند ڕۆژی داهاتوو گه‌ڕێكی تری گفتوگۆ و دانوستاندنه‌كانی نێوان خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری دیموكرات له ڕۆژهه‌ڵاتی فورات و حكوومه‌تی ئه‌سه‌د ده‌ست پێ بكاته‌وه و ڕۆژنامه‌یه‌كی عه‌ره‌بیش دووپات له‌وه ده‌كاته‌وه، كه ئه‌مه‌ریكا و ڕووسیا له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی ئه‌و گفتوگۆ و دانوستاندنانه ڕێككه‌وتن و گرنگترین ته‌وه‌ره‌كانی دانوستاندنه‌كانیش داهاتووی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات و خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری دیموكرات و شێوازی پێوه‌ستبوون و پێوه‌ندییان به دیمه‌شق و سامانه سروشتییه‌كانی ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی هه‌سه‌ده تاوتوێ ده‌كرێن.
ڕۆژنامه‌ی "
شه‌رق ئه‌وسه‌ت" له ڕاپۆرتێكدا ئاماژه‌ی داوه، كه له ئه‌نجامی گفتوگۆ نهێنییه‌كانی نێوان ئه‌مه‌ریكا و ڕووسیا له‌سه‌ر پرسی سووریا، جیا له‌وه‌ی هه‌ردوولا له‌سه‌ر به‌رده‌وامیدان به گه‌یاندنی هاوكاری مرۆیی بۆ ناوچه جیا جیاكانی سووریا ڕێككه‌وتوون، هاوكات خاڵێكی تریش كه هه‌ردوولا له‌سه‌ری گه‌یشتوون به لێكگه‌یشتن، ده‌ستپێكردنی دانوستاندنه‌كانی نێوان دیمه‌شق و قامیشلۆیه، بۆیه ئه‌مه‌ریكا له دووره‌وه وه‌ك چاودێرێك له پرۆسه‌كه ده‌ڕوانێت و ڕووسیایش سه‌رپه‌رشتیاری ڕاسته‌وخۆی گفتوگۆكانی نێوان هه‌ردوولا ده‌كات، كه بڕیاره له چه‌ند ڕۆژی داهاتوو ده‌ست پێ بكه‌ن.
له 10ی ئه‌م مانگه هاوسه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی سووریای دیموكرات ئیلهام ئه‌حمه‌د له جنێڤ چاوی به نێرده‌ی تایبه‌تی جۆ بایدنی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا و ڤلادیمێر پوتینی سه‌رۆكی ڕووسیا به هاوبه‌شی كه‌وتووه، دواتریش هه‌فته‌ی ڕابردوو گه‌یشته مۆسكۆ و له‌گه‌ڵ سێرگی لاڤرۆڤی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا كۆبووه‌وه، به گوێره‌ی زانیارییه‌كانیش هه‌موو ئاماده‌كارییه‌كان بۆ ده‌ستكردن به دانوستاندنی نێوان قامیشلۆ و دیمه‌شق ته‌واوبوون و چاوه‌ڕوان ده‌كرێ له ڕۆژانی داهاتوو گفتوگۆكان ده‌ست پێ بكه‌ن.
له‌باره‌ی ته‌وه‌ر و ئامانجه‌كانی دانوستاندنه‌كان، ڕۆژنامه‌كه نووسیویه‌تی، چاره‌نووس و داهاتووی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات و خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری ڕۆژهه‌ڵاتی فورات و سامانه سروشتییه‌كان و خزمه‌تگوزاری و یارمه‌تییه‌كان له نێوان هه‌ردوولا له سه‌رجه‌م بواره‌كان و بڵاوه‌پێكردنی سه‌ربازی له ناوچه سنوورییه‌كان، بۆ ڕێگری له هه‌ر ده‌ستدرێژی و هه‌ڵمه‌تێكی تری داگیركاری توركیا بۆ سه‌ر خاكی سووریا له گرنگترین ته‌وه‌ره‌كانی گفتوگۆكان ده‌بن.
تا ئێسته له نێوان خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری ڕۆژهه‌ڵاتی فورات و حكوومه‌تی به‌عسی سووریا له دیمه‌شق چه‌ندان گه‌ڕی گفتوگۆ و دانوستاندن به ده‌سپێشخه‌ری و سه‌رپه‌رشتی ڕووسیا ئه‌نجام دراون، له‌وانه‌یش له كۆتاییه‌كانی 2016 و 2017، دواتریش له 26ی ته‌مووز/یۆلیۆی 2018 و پاشا له هه‌شتی ئاب/ ئۆگه‌ستی 2018 و دواجاریش له تشرینی یه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌ری 2019، به‌ڵام سه‌رجه‌می ئه‌و گفتوگۆ و دانوستاندنه بێ ئه‌نجامی كرده‌یی مانه‌وه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی هه‌ردوولا له‌یه‌كتر دووربوون و ئاماده‌یی سازشكردنیان بۆ یه‌كتر نه‌بووه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا مۆسكۆ له هه‌وڵه‌كانی به‌رده‌وام بووه، تا هه‌ردوولا بگه‌یه‌نێت به ڕێككه‌وتن و به كه‌مێك سازشكردنی ئه‌سه‌د و پێدانی هه‌ندێك ماف به كورده‌كان، ده‌سه‌ڵاتی حكوومه‌تی مه‌ركه‌زی بۆ ئه‌و ناوچانه بگه‌ڕێنێته‌وه و شه‌رعیه‌تی مانه‌وه‌ی ئه‌سه‌د له حوكم بكات به واقیعێك كه هیچ لایه‌ك نه‌توانن ئیتر نكۆڵی لێ بكه‌ن.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان، چاوه‌ڕوان ده‌كرێ له گفتوگۆكانی ئه‌مجاره دیمه‌شق جۆرێك له نه‌رمی بنوێنێت، به تایبه‌ت له‌سه‌ر پرسی سامانی سروشتی و ئابوورییه‌كان، به‌ڵام هیچ گره‌نتی و ئاماژه‌یه‌ك نییه، كه له‌سه‌ر پرسی مانه‌وه‌ی هه‌سه‌ده و خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری دیموكرات له چوارچێوه‌ی سووریا بگه‌ن به ڕێككه‌وتنێكی یه‌كلاكه‌ره‌وه.
له‌لایه‌كی تره‌وه‌یش پێشبینی ئه‌وه ده‌كرێ، كه گفتوگۆكانی ئه‌مجاره له گه‌ڕه‌كانی پێشوو جیاوازتر بێ و به‌رهه‌می یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی لێ بكه‌وێته‌وه، چونكه هه‌ماهه‌نگی و ره‌زامه‌ندی واشنتن و مۆسكۆی له‌سه‌ره كه هه‌ردوولا فشار له‌سه‌ر دیمه‌شق و قامیشلۆ ده‌كه‌ن، تا به ڕێككه‌وتن بگه‌ن، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌یش ته‌وه‌ره‌كان بۆ سه‌ر چه‌ند به‌ندێكی گشتگیر دابه‌شكراون تا گفتوگۆیان له‌سه‌ر بكرێت، له‌سه‌ر ئاستی كرده‌یی، كه خۆی له كردنه‌وه‌ی ده‌روازه‌ی یه‌عره‌بیه به به‌ڕێوه‌بردنی هاوبه‌ش له نێوان دیمه‌شق و هێزه‌كانی هه‌سه‌ده، هه‌ماهه‌نگی مه‌یدانی به‌هیز بۆ دژایه‌تیكردنی هه‌ڵمه‌تی داگیركاری توركیا، یارمه‌تیدانی فره‌وان بۆ گه‌یاندنی كۆمه‌كی مرۆیی بۆ سه‌رجه‌م ناوچه‌كان، جیا له‌وه‌ی له ڕووی خزمه‌تگوزاری و بووژانه‌وه و ئابووری گفتوگۆ له‌سه‌ر زۆر بابه‌ت كه له‌به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ردوولان ده‌كرێت.
ئاستی دووه‌م بریتی ده‌بێ له پرسه سیاسییه‌كان، كه خۆی له داهاتووی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری دیموكرات و پێوه‌ندی و شێوازی مامه‌ڵه‌كردنی له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی مه‌ركه‌زی ده‌بینێته‌وه، جیا له‌وه‌یش پرسی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات و تێكه‌ڵبوونیان له‌گه‌ڵ سوپای سووریا و مانه‌وه‌یان به سه‌ربه‌خۆیی، سه‌روه‌ری سووریا و هه‌ڵكردنی ئاڵای سووریا له ناوچه‌كانی ژێر ده‌ستی هه‌سه‌ده و مافه‌كانی كورد له ڕووی كولتووری و په‌روه‌رده‌ییه‌وه، سه‌رجه‌م ئه‌و بوارانه به وردی گفتوگۆیان له‌سه‌ر ده‌كرێ و هه‌موو هه‌وڵه‌كان چڕكراونه‌ته‌وه، تا هه‌ردوولا به ڕێككه‌وتن بگه‌ن و چیتر ڕێ به توركیا نه‌درێ، كه به بیانووی یه‌په‌گه هه‌وڵی داگیركردنی خاكی زیاتری سووریا بدات.