گۆرانیبێژی ناسراوی كورد چۆپی فه‌تاح، نوێترین به‌رهه‌می هونه‌ری خۆی دوای حه‌وت مانگ له بێده‌نگبوون بڵاو كرده‌وه كه گۆرانییه‌كه به‌ناوی "ڕێگا".
گۆرانیبێژ و دیزاینه‌ری ناسراوی كورد چۆپی فه‌تاح، نوێترین كلیپی به‌ناوی "ڕێگا" له كه‌ناڵی تایبه‌تی خۆی له یوتیوب بڵاو كرده‌وه. تا ئێسته نزیكه‌ی نۆ هه‌زار بینه‌ری هه‌بووه.
"ڕێگا" نوێترین به‌رهه‌می هونه‌ریی چۆپی فه‌تاحه كه دوای حه‌وت مانگ له بێده‌نگبوون، گۆرانییه‌كی نوێی بڵاو كرده‌وه، به‌رهه‌مه تازه‌كه‌ی چۆپی له تێكست و ئاوازی هونه‌رمه‌ندی گه‌وره‌ی كورد زیاد ئهسعهده، ئه‌میر جه‌باریان كاری موزیك ئه‌ڕێنجمێنتی بۆ كردووه، له ده‌رهێنانی بڕیار فه‌تاحه. بڕانده‌كه‌ی خۆی (چۆپی دیزاین) سپۆنسه‌ری بۆ كلیپه‌كه‌ی كردووه.
چۆپی له ساڵی 1983 له شاری كه‌ركووك له دایك بووه. له ته‌مه‌نی سێ ساڵیدا بوو كه بنه‌ماڵه‌كه‌ی ئه‌و شاره‌یان به جێھێشتووه. پاشان له ھۆڵه‌ندا جێگیر ده‌بن، له ساڵی 2003 یه‌كه‌مین ئه‌لبوومی گۆرانیی خۆی بڵاو كردووه‌ته‌وه، له ساڵی 2017 بۆ دووه‌مین جار هاوسه‌رگیری كرده‌وه و ئێسته خاوه‌نی كچێكه به ناوی "لیڤیا". كۆتا به‌رهه‌می كلیپێك بوو به‌ناوی "تۆ منت نه‌ناسی" له مانگی ئایاری ساڵی 2021 بڵاوی كرده‌وه كه زیاتر له 218 هه‌زار بینه‌ری له یوتیوب تێپه‌ڕاندووه.