ماوه‌یه‌كه له بازاڕه‌كانی رۆنی ئۆتۆمبێلدا ده‌نگۆیه‌ك بڵاو بووه‌ته‌وه، ئۆتۆمبێله‌كانی ''دۆج، كریزله‌ر و جیپ'' به نمره یه‌ك كه ئه‌مه‌ریكی رۆنهكانیان ''قیاسی 0.20یان بۆ ده‌بێ'' ئه‌گه‌ر جۆره رۆنێك تێنه‌كه‌ن، ئه‌وا زیانیان پێ ده‌گات و ئه‌گه‌ری هه‌یه به‌رادی بزوێنه‌ر بته‌قێ.
له‌مباره‌یه‌وه سامان پێنجوێنی شاره‌زای بواری میكانیكی ئۆتۆمبێل، بۆ ''وشه'' ئاشكرای كرد، ئێسته له بازاڕه‌كاندا ته‌نیا بۆ فرۆشی زیاتر و هیچی تر، هاووڵاتییان ده‌نگۆیه‌كیان بڵاو كردووه‌ته‌وه كه ئه‌گه‌ر خاوه‌نی دۆج، كریزله‌ر و جیپ بی و رۆنی ''مۆپهر''ی تێنهكهی، ئه‌وا زیان به بزوێنه‌ری ئۆتۆمبێله‌كه‌یان ده‌گه‌یه‌نێت و زۆرجار ده‌بێته هۆی ته‌قاندنی به‌رادی بزوێنه‌ر.
باشتر وایە گوێ بە هەموو دەنگۆیەک نەدەی کە لەبارەی رۆنی ئۆتۆمبێل
ئه‌و دووپاتی كرده‌وه، ئه‌مه ته‌نیا بۆ زیادكردنی فرۆشی ئه‌و بهرههمانهیانه و هیچی تر نا، بۆیه له راستییه‌وه دووره و پێویست ناكات گوێ به‌و ده‌نگۆیانه بدرێ، بێخه‌م هه‌ر رۆنێكی گونجاو تێبكه و ئۆتۆمبێله‌كه لێ بخوڕه.
ئه‌وه‌یشی خسته ڕوو، پێویسته ئه‌و ئۆتۆمبێلانه به ته‌واوی ئۆتۆمبێله‌كانی تره‌وه، بچنه لای كه‌سانی شاره‌زا و ئه‌و رۆنه گونجاوه و ئه‌و رێژه گونجاوه‌ی له‌لایه‌ن كۆمپانیای به‌رهه‌مهێنه‌وه دانراوه تێبكرێت، به‌مشێوه‌یه هیچ گرفتێكی نابێت و له‌و كێشانه پارێزراو ده‌بێت.