یه‌كێك له‌و نه‌خۆشییه باوانه‌ی كه كه‌م كه‌س زانیاریی له‌سه‌ر هه‌یه، بریتییه له ده‌رده شاهانه، بۆیه یه‌كێك له‌و پزیشكانه‌ی شاره‌زایی له نه‌خۆشییه‌كه هه‌یه، له‌وباره‌یه‌وه زانیاری ده‌خاته روو.
د. سه‌روه‌ر سالار چووچانی پزیشكی پسپۆڕی جومگه و ڕۆماتیزم، بۆ "وشه" گوتی، نه‌خۆشیی ده‌رده شاهانه به‌هۆی به‌رزی رێژه‌ی یوریك ئه‌سید ''uric acid'' له خوێندا دروست ده‌بێ، ئه‌گه‌ر رێژه‌كه زۆر زیاد بكات، ئه‌وه به‌شێوه‌ی "كریستاڵ" له‌سه‌ر جومگه كۆ ده‌بێته‌وه و تووشی ئازار و ره‌قبوونی ده‌كات، مه‌ودای جووڵه‌شی كه‌م ده‌بێت.
ئەگەر تووشی ئەم نەخۆشییە بووی زوو سەردانی پزیشک بکە
ئه‌وه‌یشی گوت، ئه‌م حاڵه‌ته زیاتر له جومگه‌كانی په‌نجه گه‌وره‌ی قاچ په‌یدا ده‌بێت، زۆرجار له گورچیله‌دا ده‌بێته هۆی دروستبوونی به‌رد، هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر زوو چاره‌سه‌ر نه‌كرێت، ده‌بێته هۆی شێواوی جومگه و سیس‌بوونی گورچیله‌یش، بۆیه كه زانیت ئه‌م حاڵه‌ته‌ت هه‌یه، راسته‌وخۆ سه‌ردانی پزیشك بكه.
پرسیاری ئه‌وه‌مان كرد كه هۆكاری دروستبوونی ئه‌م نه‌خۆشییه چییه؟ له وه‌ڵامدا گوتی، یه‌كێك له هۆكاره سه‌ره‌كییه‌كانی دروستبوونی ئه‌م نه‌خۆشییه، زیادبوونی "ترشی یوریك ئه‌سیده" له خوێندا و ورده ورده بڵاوبوونه‌وه به‌ناو شانه‌كانی له‌شدا، هه‌روه‌ها به‌رزبوونه‌وه‌ی ئه‌م ترشه یان ئه‌م كریستاڵه كه ده‌بێته هۆی نه‌خۆشیی ده‌رده شاهانه، لایه‌نێكی بۆماوه‌ییه، قه‌ڵه‌وی و خواردنیش هۆكارێكن كه وا ده‌كه‌ن ئه‌م نه‌خۆشییه دروست بێت، به‌تایبه‌ت پرۆتینی ئاژه‌ڵی و شیرینی ده‌ستكرد.
له‌باره‌ی چاره‌سه‌ری ئه‌م حاڵه‌ته‌یش گوتی، دوو جۆر چاره‌سه‌رمان هه‌یه:
یه‌كه‌م: چاره‌سه‌ری سروشتی: چاره‌سه‌ری نه‌خۆشییه‌كه وه‌ك حاڵه‌تێكی درێژخایه‌ن وایه، واته ئه‌مه نه‌خۆشییه‌كی ئاسایی نییه كه‌سه‌كه حه‌بێك بخوات و چاك بێته‌وه، به‌ڵكو ده‌بێ كه‌سه‌كه به‌ته‌واوه‌تی شێوازی ژیانی بگۆڕێت، به‌شێوه‌یه‌ك "ئه‌گه‌ر قه‌ڵه‌وه كێشی دابه‌زێنێت، ئه‌گه‌ر شیرینی زۆر ده‌خوات به‌ته‌واوه‌تی ده‌بێ كه‌می بكاته‌وه، پرۆتینی ئاژه‌ڵی ئه‌و پرۆتینه‌ی له گۆشی ئاژه‌ڵاندا هه‌یه به‌ته‌واوه‌تی سنوورداری بكات و نه‌یخوات، ئاو زۆر بخواته‌وه"، ئه‌مانه وه‌ك چاره‌سه‌ری سروشتی.
دووه‌م: چاره‌سه‌ری كیمیایی: چاره‌سه‌ری كیمیاییشمان هه‌یه وه‌ك ده‌رمان كه بۆ چه‌ند پۆلێك دابه‌ش ده‌كرێن، پۆلێكیان بۆ كۆنترۆڵكردنی ئازاره زۆرهكهیه كه له جومگه‌دا دروست ده‌بێت، پۆلێكیشیان بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی یوریك ئه‌سیده له جه‌سته‌دا.