دكتۆر ئیدریس هادی سه‌رۆكی لێژنه‌ی ئاماده‌كاری كۆنگره‌ی 14ی پارتی دیموكراتی كوردستان، له دیمانه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ "وشه" كۆمه‌ڵێك زانیاری گرنگ له‌باره‌ی كۆنگره‌وه ده‌خاته ڕوو و ده‌ڵێ، سه‌رۆك بارزانی خۆی راسته‌وخۆ چاودێریی پرۆسه‌ی به‌ڕێوه‌چوونی قۆناغه‌كانی كۆنگره ده‌كات، هاوكات 25%ی رێژه‌ی ئه‌ندامانی كۆنگره ژن ده‌بن و له كۆتایی مانگی 10 یان سه‌ره‌تای مانگی 11 به‌ڕێوه ده‌چێت. به‌پێویستیشی ده‌زانێت كۆنگره‌ی 14 سه‌رده‌میانه و له ئاستی گه‌وره‌یی پارتی و رێبازی پیرۆزی بارزانیدا بێت.
بۆچی كۆنگره دواكه‌وت و چه‌ندان ساڵی به‌سه‌ردا تێپه‌ڕی؟
ده‌بوو پارتی له ماوه‌ی چوار تا پێنج ساڵ له پاش كۆنگره‌ی 13، كۆنگره‌ی 14ی ئه‌نجام بدایه، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌و بارودۆخه ناله‌باره‌ی كه ڕووبه‌ڕووی كوردستان بووه‌وه، به‌تایبه‌ت شه‌ڕی تیرۆریستانی داعش، كۆنگره له كاتی ئاسایی خۆیدا دواكه‌وتووه، بۆیه بێگومان كۆنگره پێویستییه‌كی هه‌نووكه‌یی پارتییه، چونكه هه‌لومه‌جی كوردستان له ماوه‌ی 12 ساڵی رابردوو گۆڕانكاری زۆری به‌خۆیه‌وه بینیوه.
له ئاستی سیاسی و جه‌ماوه‌ری خه‌ڵك به‌بایه‌خه‌وه ده‌ڕواننه ئه‌نجامی كۆنگره
كۆنگره چی ده‌گۆڕێت و چ كاریگه‌رییه‌كی ده‌بێت؟
پارتی پێویستی به‌وه هه‌یه له رووی خودی و بابه‌تییه‌وه به‌خۆیدا بچێته‌وه و بۆ قۆناغی داهاتوو باشتر خۆی ئاماده بكات، به‌جۆرێك له ئاست گۆڕانكارییه‌كانی سه‌رده‌م و گه‌وره‌یی پارتی و رێبازی پیرۆزی بارزانیدا بێت، ئاشكرایه كۆنگره بۆ هه‌ر پارتێكی سیاسی لووتكه‌ی ده‌سه‌ڵاته بۆ نوێبوونه‌وه و گۆڕانكاری و خۆڕیكخستنه‌وه و بووژانه‌وه و گه‌شه‌كردنی هه‌موو داوده‌زگا و ئۆرگانه‌كانی حزب، خۆئاماده‌كردنی ئه‌و قۆناغه‌ی كه كۆمه‌ڵگه و كوردستانی تێدایه.
كۆنگره‌ی پارتی وه‌ك گه‌وره‌ترین حزبی كوردستان و عێراق كاریگه‌ری و لێكه‌وته‌ی چی ده‌بێت له‌سه‌ر ڕه‌وشی ناوچه‌كه؟
كۆنگره‌ی پارتی له ئاستی ناوخۆیی و كوردستانی و عێراقی رووداویكی گرنگه،چونكه پارتی له گۆڕه‌پانی سیاسی و حوكمڕانی ڕۆڵیكی گرنگی هه‌یه، نه‌ك ته‌نیا له ئاستی كوردستان و عێراق، به‌ڵكو له‌سه‌ر ئاستی ناوچه‌كه‌ش، بۆیه ده‌توانم بڵێم له ئاستی سیاسی و جه‌ماوه‌ری خه‌ڵك به‌بایه‌خه‌وه ده‌ڕواننه ئه‌نجامی كۆنگره، چونكه ئه‌نجامی كۆنگره ره‌نگدانه‌وه‌ی هه‌یه له‌سه‌ر داهاتووی خه‌بات و ستراتیجی پارتی و پرۆسه‌ی سیاسی و حوكمڕانی له ئاینده.
ڕێنوێنیی سه‌رۆك بارزانی چییه بۆ كۆنگره؟
پارتی به میكانیزمێكی به‌هێز و به‌سه‌رپه‌رشتی جه‌نابی سه‌رۆك بارزانی ئاماده‌كاری بۆ كۆنگره ده‌كات و ده‌یه‌وێت كۆنگره‌یه‌كی جۆری ئه‌نجام بدات، بۆ ئه‌مه‌ش جه‌نابیان راسته‌وخۆ ئاگاداره و چاودێری پرۆسه‌ی به‌ڕێوه‌چوونی قۆناغه‌كانی كۆنگره ده‌كات، هاوكات ڕێنوێنیی داوه كه هیچ كه‌سێك به‌هیچ هۆكارێك ده‌ستوه‌ردان له كاروباری كۆنگره نه‌كات و رۆتین و پێوه‌ندی كه‌سی و پێدانی پاداشت و پاره به‌كار نه‌هێنێته‌وه بۆ مه‌رام و مه‌به‌ستی خۆی و ئه‌مه قبووڵكراو نییه.
كه‌ی كۆنگره ده‌كرێت و له كوێ ئه‌نجام ده‌درێت و ژماره‌ی ئه‌ندامانی چه‌ندن، ڕێژه‌ی ئافره‌ت چه‌ند ده‌بێت؟
بێگومان كۆنگره له پارێزگای دهۆك ئه‌نجام ده‌درێت و هێشتا دیار نییه ژماره‌ی ئه‌ندامانی چه‌ند ده‌بێت، له‌وانه‌یه له كۆتای مانگی 10 یان سه‌ره‌تای مانگی 11 ئه‌نجام بدرێت، هێشتا رۆژه‌كه‌ی دیاری نییه، ڕێژه‌ی ئه‌ندامانی ئافره‌تیش له كۆنگره 25% ده‌بێت، ئێمه له لیژنه‌ی ئاماده‌كاری كۆنگره به‌رده‌وام ئیش له‌سه‌ر ئه‌و ورده‌كارییانه ده‌كه‌ین و هه‌وڵ ده‌ده‌ین به‌هه‌موو توانا كۆنگره‌یه‌كی تۆكمه و به‌هێز و نموونه‌یی ئه‌نجام بده‌ین و جێی ڕه‌زامه‌ندی سه‌رۆك بارزانی و هه‌موو لایه‌ك بێت.
سلێمانی\ئاسان محه‌مه‌د