ژمارەی مێروولە لەسەر زەوی چەندە؟

:: PM:08:50:20/09/2022 ‌

مێروولە لە هەموو شوێنێك هەیە لە ماڵەوە و لەناو باخچە لە لە چۆڵەوانی، لەسەر زەوی و لەژێر زەویشەوە، دنیایەكی زۆر جەنجاڵ و بڵاوە، زانایان ئاماژە دەكەن كە ژمارەی مێروولە لەسەر زەوی 20 كوادریلیۆنە، هەر كوادریلیۆنێك ملیۆن ملیارە.  

لە توێژینەوەیەكی نوێ، زانایان ئەنجامی 465 توێژینەوەیان شی كردەوە، لەو رێگایەوە ژمارەی راستەقینەی مێروولەیان لەسەر هەسارەی زەوی خەمڵاند، ئاماژەیان كرد كە مێروولە رۆڵێكی گرنگی هەیە، لەوانە وەك هۆكارێك بۆ بڵاوكردنەوەی تۆوی رووەكەكان و وەك خانەخۆیی بۆ هەندێك زیندەوەری تر، یان وەك خۆراك و نێچیری گیاندار و مێرووی تر.
زیاتر لە 15700 جۆر مێروولە هەن
زانایان دوو میكانیزمیان بۆ زانینی ژمارەی مێروولەكان بەكار هێنا، دانانەوەی تەڵەیەك كە لە ماوەیەكی دیاریكراو ژمارەیەك مێروولەی گرت، هەروەها شیكردنەوە و ژماردنی ژمارەی ئەو مێروولانەی لە رووبەرێكی دیاریكراودا هەن، بۆیە دەركەوت كە كۆی بارستەی مێروولە لەسەر زەوی 12 ملیۆن تۆنە، ئەوەیش گەورەترە لە بارستەی زیندووی باڵندەی كێوی و شیردەرەكان بەیەكەوە، هەروەها دەكاتە 20%ی بارستەی زیندوویی مرۆڤ، واتە لە رووی بارستەوە.

بەپێی توێژینەوەكان ئەو ژمارەی سەرەوە هەندێك ناوچەی نەگرتووەتەوە، وەك ئەفریقیای ناوەڕاست و ئاسیای ناوەڕاست، بۆیە ئەگەری هەیە ژمارەكە زۆر لەوە زیاتر بێت، بە گشتی زیاتر لە 15700 جۆر مێروولە هەن، رەنگە هەندێكی هەر پۆلێن نەكرابێت، بەڵام دوو لەسەر سێی ئەو مێروولانەی هەن لە هەردوو سیستمی ژینگەیی دارستانەكانی كەمەریی و ساڤانان.



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل