گۆرانیبیژی ناسراوی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان "رۆزبێ" دوای 15 ساڵ دووركه‌وتنه‌وه له كاری هونه‌ری، به‌هۆی كوشتنی به‌ناحه‌قی ژیناوه بێده‌نگی شكاند و گۆرانییه‌كی بۆ مه‌رگی ئه‌و كچه كورده بڵاو كرده‌وه، كه كوشتنه‌كه‌ی بووه‌ته هۆی خۆپێشاندانی سه‌رانسه‌ری له ئێران.
كۆتا به‌رهه‌می پێش 15 ساڵ به‌ناوی "كۆچ" بڵاو كرده‌وه
رۆزبێ له كه‌ناڵی تایبه‌تی خۆی له یوتیوب، نوێترین به‌رهه‌می به‌ناوی "شه‌واره‌ی ئاگر" بڵاو كرده‌وه كه له تێكست و موزیكی هونه‌رمه‌ند خۆیه‌تی، پێشكه‌شی كردووه به مه‌رگی ژینا.
رۆزبێ موسڵح له ساڵی 1987 له شاری سنه‌ی ڕۆرهه‌ڵاتی كوردستان له دایك بووه، هه‌ر له‌و شاره خوێندوویه‌تی و په‌یمانگه‌ی هونه‌ره جوانه‌كانی ته‌واو كردووه، دواتر له ساڵی 1998 ده‌ستی كردووه به‌كاری موزیك و ئه‌و به‌شه‌ی له زانكۆی تاران ته‌واو كردووه، خاوه‌نی چه‌ندان به‌رهه‌می تایبه‌ت به خۆیه‌تی، كۆتا به‌رهه‌می پێش 15 ساڵ به‌ناوی "كۆچ" بڵاو كرده‌وه.
ژینا "مه‌هسا" ئه‌مینی كه خه‌ڵكی سه‌قز بوو، له 13ی ئهیلوول له‌گه‌ڵ براكه‌ی بۆ به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی خزمانی سه‌ردانی تارانی كردبوو، به‌ڵام له نزیك میترۆ له‌لایه‌ن پۆلیسی ئاداب به پاساوی جێبه‌جێنه‌كردنی رێساكانی باڵاپۆشی، ده‌گیرێت و سه‌عاتێك دوای گیران به بێهۆشی ده‌گه‌یه‌نرێته نه‌خۆشخانه و دوای سێ رۆژ مانه‌وه له نه‌خۆشخانه، گیان له ده‌ست ده‌دات. ده‌گوترێ ژینا له كاتی گواستنه‌وه بۆ بنكه‌ی پۆلیسی ئاداب له رێ له سه‌ری دراوه، بۆیه تووشی ئه‌و دۆخه ناله‌باره بووه.
رۆژی شه‌موو 17ی مانگ به به‌شداریی هه‌زاران كه‌س له دانیشتووانی سه‌قز، ته‌رمی ژینا به‌خاك سپێرا. رۆژی دووشه‌م 19ی مانگ مانگرتنی گشتی له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان به‌ڕێوه چوو و له‌و كاته‌وه تا ئه‌م ساته‌ش خۆپێشاندان له زۆربه‌ی شاره‌كانی ئێران درێژه‌ی هه‌بووه و به‌تایبه‌ت له دوای ئێواران گه‌رموگوڕتر بوون.