رێكخراوی "چه‌رموو" بۆ پرسی ئه‌نفال، سیمینارێك بۆ فارووق ره‌فیق توێژەرى بواری فه‌لسه‌فه ساز ده‌كات.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 24ی نیسان، فارووق ره‌فیق توێژەرى بواری فه‌لسه‌فه، به "وشه"ی گوت، له‌لایه‌ن رێكخراوی "چه‌رموو" بۆ پرسی ئه‌نفال، له 29ی نیسان له ماڵی "وه‌فایی" هه‌ولێر سیمینارێك ساز ده‌كرێت.
ڕوونیشی كرده‌وه كه سیمیناره‌كه‌ی له ژێر ناونیشانی "بۆ خۆمان له بیركردنه‌وه له ئه‌نفال ده‌بوێرین". هه‌ر له سیمیناره‌كه‌دا ژماره شه‌ش و حه‌وتی گۆڤاری ئه‌نفالناسی پێشكه‌ش به ئاماده‌بووان ده‌كرێت.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی "وشه"، سیمیناره‌كه سه‌عات چواری ئێواره‌ی رۆژی 29ی نیسان به‌ڕێوه ده‌چێت.