له هه‌موو شوێنێكی دنیا خه‌ڵك ده‌ناڵێنن به ده‌ست زیادبوونی تاڵه سپییه‌كانی قژیان، هه‌ندێكیان ماده‌ی جوانكاری به‌كار ده‌هێنن بۆ ره‌نگكردنی تاڵه سپییه‌كان وه‌ك بۆیاغی قژ یان خه‌نه، به‌ڵام به‌كارهێنانی ئه‌م جۆره مادانه به به‌رده‌وامی ده‌بێته هۆی له‌ناوبردنی ڕه‌گی تاڵه قژه‌كه، بۆیه‌ی قژ ڕێژه‌یه‌كی زۆری ئۆكسجینی تێدایه، له كاتی به‌كارهێنانی زیانێكی زۆر به ره‌گی تاڵه‌كانی قژ ده‌گه‌یه‌نێت و ده‌بێته هۆی شكانی تاڵه‌كان له ڕه‌گه‌وه، جگه له‌وه‌ش له رووی مادییه‌وه تێچوویه‌كی زۆری ده‌وێت .
رێیه‌كی جادوویی ده‌توانێ كۆتایی به تاڵه سپییه‌كانی قژ بهێنێت له ماوه‌یه‌كی كورت به به‌كارهێنانی چه‌ند پێكهاته‌یه‌كی ساده . پێكهاته‌كه زۆر ساده‌یه و تێچوویه‌كی كه‌میشی هه‌یه، ژماره‌یه‌ك له خه‌ڵك به دوای رێیه‌ك ده‌گه‌ڕێن بۆ نه‌هێشتنی تاڵه سپییه‌كان به‌بێ به‌كارهێنانی ماده كیمیاییه‌كان، له‌م راپۆرته‌دا سوودی ڤازه‌لین له نه‌هێشتنی تاڵه سپییه‌كان ده‌خه‌ینه‌ڕوو كه كاریگه‌ریی سه‌رسورهێنه‌ری هه‌یه، به‌كارهێنانی ڤازه‌لین پارێزگاری له شكانی ره‌گی تاڵه‌كانی قژ ده‌كات و واده‌كات هه‌موو كات به شێداری بمێنێته‌وه .
گیراوه‌كه بۆ ماوه‌یه‌كی كه‌م ده‌یهێڵیته‌وه
چۆنیه‌تیی ئاماده‌كردنی ئه‌م چاره‌سه‌ره: یه‌ك كه‌وچكی گه‌وره‌ی ڤازه‌لین، یه‌ك كه‌وچكی گه‌وره‌ی ئالۆڤێرا، یه‌ك كه‌وچكی گه‌وره‌ی ڕۆنی ڤیتامینE ، یه‌ك كه‌وچكی گه‌وره‌ی هه‌نگوینی سپی . هه‌ندێك له توێژینه‌وه‌كان سه‌لماندوویانه كه ڤازه‌لین كاریگه‌ریی پێشوه‌خته‌ی ده‌بێت له چاره‌سه‌ركردنی تاڵه سپییه‌كان به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ زیانێك به قژ بگه‌یه‌نێت به چه‌ند هه‌نگاوێكی ساده .
دوای تێكه‌ڵكردنی پێكهاته‌كان له ده‌فرێكی بچووك، به هه‌مان قه‌باره‌ی ده‌فره‌كه ئاوی گه‌رمی له‌گه‌ڵ تێكه‌ڵ ده‌كرێت و ده‌بێت به گیراوه‌یه‌ك .
شێوازی به‌كارهێنانی گیراوه‌كه: گیراوه‌كه بۆ ماوه‌یه‌كی كه‌م ده‌یهێڵیته‌وه، ده‌بێت پێش به‌كارهێنانی قژه‌كه بشۆرێت و پاك بێت، واته نابێت هیچ كرێمێك یان زه‌یتێك به قژته‌وه بێت . ده‌بێت پێكهاته‌كه له پێستی سه‌ر بدرێ به‌شێوه‌ی بازنه‌یی مه‌ساجی پێستی پێ بكرێت . بۆ ماوه‌ی ته‌واوی رۆژه‌كه پێكهاته‌كه به قژته‌وه ده‌هێڵیته‌وه و ده‌بێت به كیسێك دایپۆشیت. بۆ ڕۆژی دواتر ده‌بێت قژه‌كه به باشی بشۆرێت، له ئه‌نجامدا تێبینی نه‌مانی تاڵه سپییه‌كانی قژت ده‌كه‌یت.