هۆرمۆنی
تیستۆسیترۆن كه به هۆرمۆنی پیاوانیش ناوی ده‌برێت، به‌رپرسه له حه‌ز و ویست و هێزی پیاوان بۆ جووتبوون له‌گه‌ڵ هاوسه‌رانیان، هاوكات یارمه‌تیده‌ریشه بۆ ئه‌وه‌ی ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی پیاوان پته‌وتر و به‌هێزتر بێت، ئێسته‌یش زانایان جۆره ڤاكسین و پێكوتێكی تایبه‌ت به‌و هۆرمۆنه‌یان دروست كردووه و ئه‌گه‌ر پیاوان له‌خۆیان بده‌ن، ئه‌وا له ڕووی پێوه‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه زۆر سه‌ركه‌وتووتر ده‌بن، لای هاوسه‌ره‌كانیشیان زۆر خۆشه‌ویست و شیرین‌تر ده‌بن، چونكه ده‌توانن له‌كاتی جووتبوون هه‌موو خواستی هاوسه‌ره‌كانیان به‌دی بهێنن.
پێشتر هۆرمۆنی تیستۆستیرۆن ناوبانگێكی باشی نه‌بوو و هه‌میشه شاره‌زایان دووپاتیان له‌وه ده‌كرده‌وه، كه ئه‌و پیاوانه‌ی ڕێژه‌یه‌كی زۆری هۆرمۆنی تیستۆستیرۆنیان هه‌یه، حه‌ز و خواستیان بۆ جووتبوون و سێكس تێر نابێت، ئه‌مه‌یش وا ده‌كات هاوسه‌ره‌كانیان بێزار ببن و ئه‌وانیش په‌نا بۆ پێوه‌ندی تر له‌گه‌ڵ ڕه‌گه‌زی به‌رانبه‌ر ببه‌ن، به‌ڵام دوو زانیاری زانكۆی ئیمۆری له توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ ئه‌و زانیارییانه ڕه‌ت ده‌كه‌نه‌وه و دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه هۆرمۆنی تیستۆستیرۆین ته‌نیا پێوه‌ست نییه به حه‌ز و خواستی جووتبوونه‌وه، به‌ڵكو پێوه‌ندی تۆكمه و به‌هێزی به دروستكردنی پێوه‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تی و گونجان له‌گه‌ڵ به‌رانبه‌ر و ده‌وروبه‌ره‌كانمان هه‌یه.
پێگه‌ی بیگ سینك ده‌رئه‌نجامی توێژینه‌وه‌ی ئه‌و دوو زانایه‌ی بڵاوكردووه‌ته‌وه و یه‌كێك له‌وانه بریتییه له ئۆبری كیلی پسپۆری ده‌روونناسی به ڕوونی ئاماژه‌ی به‌وه داوه، له ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌كه‌مان بۆ یه‌كه‌مجار توانیمان ئه‌وه بسه‌لمێنین كه هۆرمۆنی تیستۆستیرۆن ته‌نیا و ته‌نیا ئه‌ركی بریتییه له وروژانی سێكسی و خواست بۆ جووتبوون لای پیاوان، به‌ڵكو جیا له‌و لایه‌نه، زۆر سوودی تریش به جه‌سته و ته‌ندروستی و لایه‌نی ده‌روونی مرۆڤ ده‌گه‌یه‌نێت، كه ئه‌مانه‌یش دواجار ده‌بن به هۆكارێك كه ئه‌و كه‌سه‌ی ڕێژه‌ی هۆرمۆنی تیستۆستیرۆنی زۆره نه‌ك ته‌نیا له ژیانی هاوسه‌ری بگره له ژیانی ئاسایی و ڕۆژانه‌یشی له مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ خه‌ڵكانی تر سه‌ركه‌وتووتر بێ و بتوانێ به ته‌واوی به‌سه‌ر خۆیدا زاڵ بێ و مامه‌ڵه‌ی دروست بكات و سه‌رنجی خه‌ڵكی بۆلای خۆی ڕابكێشێت و خۆشه‌ویست و شیرین‌تر لای هه‌مووان به گتشی و لای هاوسه‌ره‌كانیان به تایبه‌تی ده‌ربكه‌ون.
له‌لایه‌كی تره‌وه ریتچمۆند تۆمسن كه له‌گه‌ڵ كیلی توێژینه‌وه‌كه‌یان ئه‌نجام داوه، ئه‌وه‌ی خستووه‌ته ڕوو: كه هۆرمۆنی تیستۆستیرۆن به هیچ شێوه‌یه‌ك تووڕه‌یی له پیاوان زیاد ناكات، به پێچه‌وانه‌وه له ڕه‌فتاره كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان زۆر ئه‌رێنی تر ده‌رده‌كه‌ون و مامه‌ڵه ده‌كه‌ن، ئه‌گه‌ر بڕێكی زۆر هۆرمۆنی تیستۆستیرۆن له جه‌سته‌ی پیاو بوونی هه‌بێ و ده‌ربدرێت. به تایبه‌ت له كاتی كێبه‌ركێكردن و ناكۆكییه‌كان پیاوان زۆر نه‌رمتر و ژیرانه‌تر مامه‌ڵه ده‌كه‌ن، به به‌راورد له‌و كاته‌ی كه ڕێژه‌ی ده‌ردانی هۆرمۆنی تیستۆستیرۆن له جه‌سته‌یان كه‌م بێت.
بۆ گه‌یشتن به‌و ئه‌نجامه هه‌ردوو توێژه‌ره‌كه ڤاكسنینی "ده‌رزی" هۆرمۆنی تیستۆستیرۆنیان له چه‌ند مشكێك دا و له‌گه‌ڵ چه‌ند مشكێكی تر كه ئه‌و ده‌رزیه‌یان لێ نه‌دراوه، ڕه‌فتار و جموجۆڵه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی هه‌ردوو گرووپی مشكه‌كانیان خسته ژێر چاودێری ورده‌وه. نێره‌ی ئه‌و مشكانه‌ی كه ده‌رزی هۆرمۆنی تیستۆستیرۆنیان لێ درابوو، له‌و كاته‌ی كه مێیه مشكه‌كان دووگیانبوون، زۆر به‌سۆز و میهره‌بانتر مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ مێینه‌ی مشكه‌كان كردووه، هه‌رچه‌نده خواستیان له‌سه‌ر جووتبوون زۆر بووه، به‌ڵام له مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ مێینه‌كان و به‌چكه‌كانیان زۆر جیاوازتر ده‌ركه‌وتوون، به به‌راورد به‌و مشكانه‌ی كه ئه‌و ڤاكسینه‌یان لێ نه‌دراوه و خرابوونه ژێر چاودێرییه‌وه.
له‌باره‌ی پێوه‌ندی به‌ستنه‌وه‌یش، دوو توێژه‌ره‌كه دوو مشكیان خسته ژێر تاقیكردنه‌وه، یه‌كه‌میان ده‌رزی تیستۆستیرۆنیان لێ دا و ئه‌وه‌ی تریش به ئاسایی مایه‌وه و هه‌ریه‌كه‌یان خرانه نێو قه‌فه‌سێكه‌وه و دواتر دوو مێینه‌ی مشك خرایه نێو قه‌فه‌سه‌كانیانه‌وه، دوای 24 سه‌عات ئه‌و مشكه‌ی كه هۆرمۆنی تیستۆستیرۆنی به ده‌رزی لێ درابوو، پێوه‌ندیییه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی و سۆزداری زۆر تۆكمه‌ی له‌گه‌ڵ مشكه مێینه‌كه بنیات نابوو، به پێچه‌وانه‌وه ئه‌و مشكه‌ی تر كه هۆرمۆنه‌كه‌ی پێ نه‌درا بوو، له حاڵه‌تێكی ئاسایی مابوویه‌وه، ئه‌مه‌یش سه‌لماندنێكی تر بوو، كه هۆرمۆنی تیستۆستیرۆن یارمه‌تییه‌كی گه‌وره‌ی گیانه‌وه‌ران ده‌دات له دروستكردنی پێوه‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تی و گونجان به‌یه‌كه‌وه و دواجاریش بنیاتنانی پێوه‌ندی خۆشه‌ویستی و سۆزداری و مانه‌وه به‌یه‌كه‌وه.
كیلی ده‌ڵێ، كاردانه‌وه‌كه زۆر سه‌رنجڕاكێش بوو، مشكه نێره‌كه كه هۆرمۆنی پێ‌درابوو، هه‌رچه‌نده خواستی له‌سه‌ر جووتبوون زۆربووه، به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌كی زۆر نه‌رم و نیانیش مامه‌ڵه‌ی كردووه، كه مشكه مێینه‌كه له به‌رانبه‌ر ئه‌وه‌دا به هیچ شێوه‌یه‌ك په‌رچه‌كرداری نه‌بووه و بگره له‌و دۆخه نه‌رم و نیانه‌ی كه مشكه نێرینه‌كه له‌گه‌ڵی هه‌یبوو، زۆر ڕازی بوو و به جۆرێك له جۆره‌كانیش خۆی به خۆشبه‌خت ده‌زانی و لێدانی دڵ و پێوانه‌ی مێشكی ده‌رخه‌ری ئه‌و ڕاستیانه بوون.