سیناتۆر كریستیان كامبۆن سه‌رۆكی لیژنه‌ی پێوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه و به‌رگری و هێزه چه‌كداره‌كان له ئه‌نجوومه‌نی پیرانی فڕه‌نسا، له تویتێكدا كه ئه‌مڕۆ بڵاوی كردووه‌ته‌وه، باس له پێشكه‌شكردنی خه‌ڵاتی رێزلێنان و پێزانینی تایبه‌تیی فڕه‌نسا به سه‌رۆك بارزانی ده‌كات.
ئه‌و له تویته‌كه‌یدا به بایه‌خه‌وه باسی رۆڵ و پێگه‌ی سه‌رۆك بارزانی كردووه و ده‌ڵێت، به‌هۆی ئه‌و رۆڵه حه‌كیمانه‌یه‌ی كه له گۆڕه‌پانی سیاسیی عێراقدا گێڕاویه‌تی، شایانی ئه‌وه بووه میدالیای رێزلێنان و پێزانینی پێشكه‌ش بكرێت.
تویته‌كه دوای ئه‌وه دێت كه دوێنێ شه‌موو، سه‌رۆك بارزانی پێشوازی له سیناتۆر كریستیان كامبۆر سه‌رۆكی لیژنه‌ی پێوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه و به‌رگری و هێزه چه‌كداره‌كان له ئه‌نجوومه‌نی پیرانی فڕه‌نسا كرد.
سه‌رۆك ماكرۆن ڕایسپاردووه كه سه‌ردانی سه‌رۆك بارزانی بكات بۆ وه‌رگرتنی بۆچوونی له‌مه‌ڕ بارودۆخی سیاسیی عێراق.
له دیداره‌كه‌دا كه ئۆلیڤیێ دیكۆتینی كونسوڵی فڕه‌نسا له هه‌ولێریش ئاماده‌ی بوو، سه‌رۆكی لیژنه‌ی پێوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه و به‌رگری و هێزه چه‌كداره‌كان له ئه‌نجوومه‌نی پیرانی فڕه‌نسا، پێزانینی بۆ ڕۆڵی حه‌كیمانه‌ی سه‌رۆك بارزانی له بارودۆخی عێراق و كوردستان هه‌بوو و ڕاشی گه‌یاند، سه‌رۆك ماكرۆن ڕایسپاردووه كه سه‌ردانی سه‌رۆك بارزانی بكات بۆ وه‌رگرتنی بۆچوونی له‌مه‌ڕ بارودۆخی سیاسیی عێراق.
له دیداره‌كه‌دا بارودۆخی سیاسیی عێراق خرایه به‌رباس و بیروڕا له‌باره‌ی ئه‌و ڕێككه‌وتنه‌ش ئاڵوگۆڕ كرا كه له نێوان چوارچێوه‌ی هاوئاهه‌نگی و سوننه و كورد له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستوور ئه‌نجام دراوه، دووپاتیش له‌وه كرایه‌وه كه كێشه‌كانی عێراق له ڕێی گفتوگۆ چاره‌سه‌ر بكرێت.
پێوه‌ست به په‌لاماره مووشه‌كییه‌كه‌ی كۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان، هه‌ردوولا لێدانی خه‌ڵكی سڤیل و بۆردمانی قوتابخانه و شوێنی سڤیلیان به تاوانێكی گه‌وره له قه‌ڵه‌م دا.
له به‌شێكی تری ئه‌و دیداره‌دا سه‌رۆك بارزانی سوپاسی گه‌ل و حكوومه‌تی فڕه‌نسای كرد كه له ڕۆژه سه‌خته‌كاندا پاڵپشتی گه‌لی كوردستان بوونه، به‌تایبه‌تیش هاتنی سه‌رۆك ئۆڵاند له كاتی په‌لاماری داعش بۆ سه‌ر كوردستان، ئاماژه‌یه‌كی گه‌وره‌ی دۆستایه‌تیی گه‌لی فڕه‌نسا و گه‌لی كوردستان بوو.
سه‌رۆكی لیژنه‌ی پێوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه و به‌رگری و هێزه چه‌كداره‌كان له ئه‌نجوومه‌نی پیرانی فڕه‌نسا ڕای گه‌یاند، وڵاته‌كه‌ی به‌رده‌وام ده‌بێ له پاڵپشتی و دۆستایه‌تیی گه‌لی كوردستان. له كۆتایی دیداره‌كه‌شدا میدالیای ئه‌نجوومه‌نی پیرانی فڕه‌نسای وه‌ك دیاری پێشكه‌ش به سه‌رۆك بارزانی كرد.