دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌گه‌ری كه‌مكردنه‌وه‌ی یه‌ك ملیۆن به‌رمیل له قه‌باره‌ی به‌رهه‌مهێنانی ئۆپێك، نرخی نه‌وت رووی له به‌رزبوونه‌وه كرد.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م سێی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ر، هه‌فته‌یه‌كی نوێ له بازاڕی بۆرسه كرایه‌وه و نرخی نه‌وتیش رووی له به‌رزبوونه‌وه كرد، به‌شێك له دابه‌زینی هه‌فته‌ی رابردووی قه‌ره‌بوو كرده‌وه.
به‌گوێره‌ی dailyfx نرخی هه‌ر به‌رمیلێك له نه‌وتی برێنت به 88 دۆلار و 81 سه‌نت ده‌فرۆشرێت، له كاتێكدا به 85 دۆلار داخرابوو. هاوكات نرخی نه‌وتی تێكساسی ئه‌مه‌ریكاش به 83 دۆلار و 10 سه‌نت ده‌فرۆشرێت.
چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له كۆبوونه‌وه‌ی رۆژی چوارشه‌م پێنجی ئۆكتۆبه‌ر، بڕیاره‌كه بدات.
گرنگترین هۆكاری به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه، بڕیاره رێكخراوی ئۆپێك یه‌ك ملیۆن به‌رمیل له به‌رهه‌مهێنان كه‌م بكاته‌وه و چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له كۆبوونه‌وه‌ی رۆژی چوارشه‌م پێنجی ئۆكتۆبه‌ر، بڕیاره‌كه بدات.
ئۆپێك پێشتریش بڕیاری دابوو به‌رهه‌مهێنان كه‌م بكاته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی رێگری له زیاتر دابه‌زینی نرخی نه‌وت بكات.
جگه له‌مه له ماوه‌ی رابردوودا په‌ره‌سه‌ندنی رێكاره‌كانی كه‌ره‌نتین له چین، به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی دۆلار و هه‌ڵكشانی هه‌ڵاوسان و پێشبینییه‌كان بۆ زیاتر سستبوونی گه‌شه‌ی ئابووری دنیا كاریگه‌ری هه‌بووه بۆ سه‌ر دابه‌زینی نرخی نه‌وت.
نرخی نه‌وت له دوای ده‌ستپێكردنی جه‌نگی ئۆكراینا له 24ی مانگی شوبات، رووی له هه‌ڵكشان كرد و تا نزیكه‌ی 140 دۆلار هه‌ڵكشا، به‌ڵام دواتر دابه‌زییه‌وه و له سێ مانگی رابردوودا رووی له دابه‌زین كردووه‌ته‌وه.