هه‌رچه‌نده ئه‌گه‌ری به‌ركه‌وتنی كه‌سێك به هه‌وره‌تریشقه یان ته‌زووی كاره‌بایی كه‌مه، به ڕێژه‌یه‌ك له 500 هه‌زار كه‌س یه‌كێك به‌ركه‌وته‌ی هه‌وره‌تریشقه ده‌بێت و گیان له ده‌ست ده‌دات ، به‌ڵام ده‌كرێت له هه‌ندێك حاڵه‌تی جیاوازدا به‌ركه‌وته‌ی هه‌وره‌تریشقه‌كه بریندار ببێت، جا چی به‌هۆی ته‌زوویه‌كی كاره‌باییه‌وه بێت له ماڵ یان له شوێنێكدا، یاخۆ كه‌سه‌كه له ده‌ره‌وه بێت و هه‌وره‌تریشقه‌ی به‌ركه‌وێت، له هه‌ردوو حاڵه‌تدا به‌ركه‌وتنه‌كه مه‌ترسیداره .
بۆیه چه‌ند شێوازێك هه‌یه كه ده‌توانرێت له كاتی هه‌وره‌تریشقه‌دا بۆ خۆپاراستن به‌كار بهێنرێت.
ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی سه‌نته‌ره‌كانی كۆنترۆڵكردن و خۆپاراستن له نه‌خۆشیی "
CDC " ئاماژه‌ی به ڕێ دروسته‌كانی خۆپاراستن داوه له به‌ركه‌وتن به هه‌وره‌تریشقه .
له كاتی به‌ركه‌وتن به هه‌وره‌تریشقه، ڕه‌نگه ببێته هۆی كه‌مئه‌ندابوون یاخۆ مردن له‌و كه‌سه‌ی كه برووسكه‌كه‌ی به‌رده‌كه‌وێت
دوور بكه‌وه له ئاو و ئامێره‌كانی به‌ستراو به كاره‌با
هه‌ندێك كه‌س پێیان وایه بوونی ئاو و ئامێره‌كانی به‌ستراو به كاره‌با، له‌و شوێنه‌ی كه له كاتی لێدانی برووسكه به‌ركه‌وتوو ده‌بێت، هیچ كاریگه‌رییه‌كی خراپ له‌سه‌ر كه‌سه‌كه دروست ناكات ، به‌ڵام ئه‌م بیرۆكه‌یه ڕاست نییه، چونكه یه‌ك له‌سه‌ر سێی برینی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه به‌هۆی هه‌وره‌تریشقه‌وه تووش ده‌بن، به هۆكاری ئه‌م ئامرازانه‌وه‌یه، بۆیه ئامۆژگاری ده‌كرێت كۆمه‌ڵێك ڕێوشوێن بۆ خۆپارێزی بگیرێته‌به‌ر، ئه‌وانیش :
- ئامۆژگاری ده‌كرێت كه ئاو به‌كار نه‌هێنرێت له كاتی زریانه‌كاندا، جا چی له كاتی ئه‌نجامدانی دووش و ده‌موچاو و ده‌ست شووشتن بێت، یان له چێشتخانه‌دا بێت، چونكه ئه‌گه‌ر و مه‌ترسیی گواستنه‌وه‌ی تیشكی هه‌وره‌تریشقه‌كه له ڕێی بۆڕی ئاوه‌وه هه‌یه، به تایبه‌ت ئه‌گه‌ر هاتوو بۆڕییه‌كه پێكهاته‌ی كانزایی بێت .
- باشتر وایه ئه‌و ئامێره ئه‌لیكترۆنییانه‌ی كه به‌ستراونه‌ته‌وه به كاره‌با، وه‌ك كۆمپیوته‌ر، ئامێری جلشووشتن، ووشككه‌ره‌وه‌ی قژ، یان ته‌له‌فۆنی جێگیركراو، له‌م كاته‌دا به‌كار نه‌هێنرێت، چونكه برووسكه ده‌توانێت له ڕێی سیستمی كاره‌بایی و وایه‌ری كانزایی و سیستمی وه‌رگرتنی ته‌له‌ڤزیۆن و ئینته‌رنێته‌وه بگوازێته‌وه.
- هه‌روه‌ها ئامۆژگاری ده‌كرێت پشت به دیوار و رووی زه‌وی نه‌به‌ستن، ته‌نانه‌ت ئاگاداری ده‌رگا و په‌نجه‌ره‌كانیش بن له‌كاتی لێدانی برووسكه‌دا، چونكه وایه‌ر و كانزایان تێدایه و ده‌بێته گه‌یه‌نه‌رێكی كاره‌بایی له نێوانیاندا بۆ گواستنه‌وه‌ی برووسكه بۆیان .
مه‌ترسییه‌كانی لێدانی برووسكه و تێكچوونی مێشك یان جه‌ڵته‌ی دڵ.
زۆر مه‌ترسی بۆ مرۆڤ هه‌یه كه له كاتی به‌ركه‌وتن به هه‌وره‌تریشقه، ڕه‌نگه ببێته هۆی كه‌مئه‌ندابوون یاخۆ مردن له‌و كه‌سه‌ی كه برووسكه‌كه‌ی به‌رده‌كه‌وێت .
هه‌روه‌ها برووسكه ده‌بێته هۆی سووتانێكی سه‌خت بۆ پێست، ته‌نانه‌ت برینێكی قووڵ دروست ده‌كات كه دواتر ده‌بێته هۆی دروستبوونی شوێنه‌وار كه پێی ده‌گوترێت "شێوه‌ی لیختنبێرگ"، به‌هۆی له‌ناوچوونی ئه‌و ملوولانه‌ی خوێن دروست ده‌بێت كه له ڕێیانه‌وه ئه‌و ئاگاداركه‌ره‌وه‌یه ده‌گوازرێته‌وه له‌كاتی به‌ركه‌وتنی به برووسكه‌دا.
له‌ناو ئه‌و شوێنه‌وارانه‌ی كه به‌هۆی هه‌وره‌تریشقه‌وه دروست ده‌بێت، تێكچوونی مێشك، چوونه كۆما، كێشه‌ی بڕبڕه‌ی پشت، یان تێكچوونی بیره‌وه‌ری، له هه‌ندێك حاڵه‌تدا له ئه‌نجامی جه‌ڵته‌ی دڵه‌وه ده‌بێته هۆی مردن