خواردنه‌وه گازییه‌كان یان شه‌ربه‌ته گیراوه‌كان، ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه له هه‌مان كۆمپانیا و گرووپ جۆرێكی تریان به‌رهه‌م هێناوه به‌ناوی خواردنه‌وه‌ی دایت، مه‌به‌ست لێی خواردنه‌وه‌یه‌كه بێ شه‌كره و زیانی بۆ ئه‌وانه نییه كه ده‌ترسن قه‌ڵه‌و بن، واتا به ته‌واوی بێ شه‌كر و سۆدیۆمه، به‌ڵام توێژینه‌وه‌یه‌كی پزیشكی هۆشداری له‌و جۆره خواردنهوانهیش ده‌دات.
كۆمه‌ڵێك به‌ڵگه‌ی پزیشكی ئه‌وه‌یان پێشان داوه كه زیانی زۆرتره
خواردنه‌وه‌ی دایت مه‌به‌ست لێی خواردنه‌وه‌یه‌كه بێ شه‌كره كه تایبه‌ته به‌و كه‌سانه‌ی ڕێجیم ده‌كه‌ن یان تووشبووی نه‌خۆشیی شه‌كره‌ن، له كاتێكدا ڕه‌نگه وه‌ك بژارده‌یه‌كی ته‌ندروستتر ده‌ربكه‌وێت، به‌ڵام كۆمه‌ڵێك به‌ڵگه‌ی پزیشكی ئه‌وه‌یان پێشان داوه كه زیانی زۆرتره.
له خواردنه‌وه بێ شه‌كره‌كان، خۆراكه شیرینكراوه ده‌ستكرده‌كان به‌كار ده‌هێنرێت، ئه‌مه‌یش زۆر زیانبه‌خشه بۆ ته‌ندروستیی مرۆڤ، پزیشكان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه باشتر نین له جێگره‌وه‌ی شه‌كری ئاسایی به‌هیچ شێوه‌یه‌ك.
له توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ‌دا ده‌ركه‌وتووه كه خواردنه‌وه‌ی "خواردنه‌وه بێ شه‌كره‌كان"، له ته‌مه‌نی هه‌رزه‌كاریدا زیان به كاركردنی مێشك ده‌گه‌یه‌نێت، له‌وانه‌یه ببێته هۆی كێشه‌ی گه‌وره بۆ به‌شی بیره‌وه‌ریی مێشكیش.
هه‌روه‌ها توێژه‌رانی ئه‌مه‌ریكی بۆیان ده‌ركه‌وتووه، شیرینكهرهوهكان میتابۆلیزم خاو ده‌كه‌نه‌وه، ئه‌مه‌یش ئه‌گه‌ری تووشبوون به نه‌خۆشیی شه‌كره زیاد بكات.
له توێژینه‌وه‌یه‌كی جیاوازیشدا توێژه‌ران بۆیان ده‌ركه‌وتووه كه شیرینكه‌ره‌وه ده‌ستكرده‌كان، ڕه‌نگه كێشی خه‌ڵك زیاد بكه‌ن، چونكه هیچ كاریگه‌رییه‌كی به‌رده‌وامی شیرینكه‌ره‌وه ده‌ستكرده‌كانیان له‌سه‌ر دابه‌زاندنی كێش نه‌دۆزیوه‌ته‌وه وه‌ك ئه‌وه‌ی ڕێكلامی بۆ ده‌كه‌ن كۆمپانیاكان.
میتابۆلیزم ئه‌و پرۆسه‌یه‌یه كه له‌ش به‌هۆیه‌وه خۆراك و خواردنه‌وه ده‌گۆڕێت بۆ وزه. له‌م پرۆسه ئاڵۆزه‌دا، شه‌كره‌كانی ناو خۆراك و خواردنه‌وه، له‌گه‌ڵ ئۆكسجین تێكه‌ڵ ده‌بن و ئه‌و وزه‌یه ده‌رده‌ده‌ن كه جه‌سته پێویستی پێیه‌تی بۆ كاركردن.