كۆریای باكور مووشه‌كێكی بالیستیكی تاقی كرده‌وه و ده‌گوترێ مووشه‌كه‌كه ئاراسته‌ی ده‌ریا كراوه، ئه‌مه‌ش نیگه‌رانی لێ كه‌وتووه‌ته‌وه.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م نۆی تشرینی یه‌كه‌م، دوای تاقیكردنه‌وه‌ی مووشه‌كه‌كه، پۆلیسی ژاپۆن كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی مووشه‌كه‌كه‌ی پشتڕاست كرده‌وه.
بەگوێرەی ''
زێ شاتڵ'' تاقیكردنه‌وه‌ی مووشه‌كی بالیستیكی له‌لایه‌ن كۆریای باكور له كاتێكدایه، كۆریای باشووریش بڵاوی كردووه‌ته‌وه، پاشماوه‌ی مووشه‌كێكی دۆزیوه‌ته‌وه كه هی سه‌رده‌می یه‌كێتیی سۆڤییه‌ته و كۆریای باكور چه‌ند رۆژ له‌مه‌وبه‌ر به ئاراسته‌ی وڵاته‌كه‌ی ره‌وانه‌ی كردبوو.
پاشماوه‌ی ئه‌و مووشه‌كه‌ی كۆریای باشوور دۆزیویه‌ته‌وه، سێ مه‌تر درێژ و دوو مه‌تر پان بووه. هاوكات وه‌زیری به‌رگریی ژاپۆن بڵاوی كرده‌وه، مووشه‌كه‌كه تا 50 كیلۆمه‌تر به‌رز بووه‌ته‌وه و 250 كیلۆمه‌تری بڕیوه.
تا 50 كیلۆمه‌تر به‌رز بووه‌ته‌وه و 250 كیلۆمه‌تری بڕیوه.
تۆكیۆ تاقیكردنه‌وه‌ی مووشه‌كه‌كه‌ی مه‌حكووم كردبوو و هێشتا رۆژێك به‌سه‌ر ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی ژاپۆندا تێنه‌په‌ڕیوه كه كۆریای باكور مووشه‌كێكی تری تاقی كرده‌وه.
ئه‌مڕۆ سه‌رۆكی ئه‌ركانی گشتیی سوپای كۆریای باشوور رای گه‌یاند، كۆریای باكور مووشه‌كێكی تاقی كردووه‌ته‌وه، به‌ڵام هێشتا دیار نییه جۆری مووشه‌كه بالیستیكییه‌كه چییه.
تاقیكردنه‌وه مووشه‌كییه‌كانی كۆریای باكور، چوار رۆژ له‌مه‌وبه‌ر له دوای ئه‌وه ده‌ستیان پێ كرد كه مانۆڕی شه‌ش رۆژه‌ی هاوبه‌شی سه‌ربازیی نێوان كۆریای و ئه‌مه‌ریكا كۆتایی هات. ئه‌وكات كۆریای باكور چوار مووشه‌كی له دوای یه‌كتر تاقی كرده‌وه كه كورتهاوێژ بوون و له نزیك كۆریای باشوور كه‌وتنه خواره‌وه.
پێشتر وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی كۆریای باكور، هه‌ڕه‌شه‌ی له ئه‌مه‌ریكا و كۆریای باشوور كردبوو
پێشتر وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی كۆریای باكور، هه‌ڕه‌شه‌ی له ئه‌مه‌ریكا و كۆریای باشوور كردبوو، هه‌رچی زووه كۆتایی به مانۆڕه سه‌ربازییه‌كه‌ی بهێنن.
كۆریای باكور هێزێكی ناوكییه، بۆیه وڵاتانی دراوسێی لێ ده‌ترسن، نه‌ك رۆژێك یه‌كێك له كڵاوه مووشه‌كییه ئه‌تۆمییه‌كان له دژیان به‌كار بهێنێت.