سه‌رۆكی لیژنه‌ی كۆچبه‌ران له په‌رله‌مانی عێراق، گه‌نده‌ڵكاریی وه‌زیری كۆچ و كۆچبه‌ران ده‌خاته‌ڕوو و داوا ده‌كات، سه‌رۆك وه‌زیران ناچار بە ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه له پۆسته‌كه‌ی بكات.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م یه‌كی كانوونی یه‌كه‌م، شه‌ریف سلێمان سه‌رۆكی لیژنه‌ی كۆچ و په‌نابه‌ران له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، راگه‌یه‌نراوێكی بڵاو كردووه‌ته‌وه و تێیدا هاتووه، ئه‌و خۆراكانه‌ی له‌لایه‌ن ئیڤان جابرو وه‌زیری كۆچ و كۆچبه‌رانه‌وه دابه‌شی سه‌ر كه‌مپی "مام ره‌شان" كراون، به‌كه‌ڵكی خواردن نایه‌ن و ماوه‌به‌سه‌رچوون.
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌دا هاتووه، داوا له سه‌رۆكی وه‌زیرانی عێراق ده‌كه‌ین داوای ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه له‌و وه‌زیره بكات.
ئیڤان جابرو وه‌زیر كۆچ و كۆچبه‌ران، تا ئێسته هیچ قسه‌یه‌كی له‌باره‌ی ئه‌و پرسه نه‌كردووه و میدیاكانیش نه‌یانتوانیوه زانیاریی لێ وه‌ربگرن.
حكوومه‌تی نوێی عێراق، له كارنامه‌كه‌یدا هاتووه رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی ده‌بێت و خزمه‌تكردنی زیاتری هاووڵاتییان ده‌كات.
ئیڤان جابرو ئه‌مه دووه‌مجاره ده‌بێته وه‌زیر له هه‌مان وه‌زاره‌ت، له پشكی كریستیانه‌كانی عێراقه له فراكسیۆنی بابلیۆن.
27ی
ئۆكتۆبه‌ر 2022، ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌نگی به كابینه‌كه‌ی محه‌مه‌د شیاع سوودانی دا، حكوومه‌ت به هاوپه‌یمانی زۆرینه‌ی حزب و پێكهاته‌كانی عێراق، به‌مه‌رجی خزمه‌تگوزاری و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی پێكهات.