سوپای ئیسرائیل دره‌نگانی دوێنێ شه‌و هێرشی سه‌ر شاری ڕه‌فه‌حی ده‌ست پێ كرد، ئه‌مه‌یش دوای ئه‌وه‌ی دوێنێ ''وشه'' بڵاوی كرده‌وه، ئیسرائیل ئاماده‌كارییه‌كانی بۆ هێرشكردنه سه‌ر غه‌زه ده‌ست پێ كردووه، دوێنێ شه‌و چه‌ندان تانكی ''مێركاڤا''ی ئیسرائیل چوونه سنووری میسر و ڕۆژهه‌ڵاتی شاری ڕه‌فه‌حیان كۆنترۆڵ كرد.
به‌گوێره‌ی پێگه‌ی ''
نیویۆرك تایمز''، دره‌نگانی دوێنێ شه‌و سوپای ئیسرائیل سێ تونێلی له‌سه‌ر ده‌روازه‌ی سه‌ره‌كیی ڕه‌فه‌ح له نێوان میسر و كه‌رتی غه‌زه دۆزیوه‌ته‌وه و مه‌رزه‌كه‌یان كۆنترۆڵ كردووه، ئیسرائیل پێی وایه ده‌روازه‌ی ڕه‌فه‌ح بۆ مه‌به‌ستی دزه‌پێكردنی هاوكاری بۆ چه‌كدارانی حه‌ماس به‌كار هێنراوه.
لە ماوەی چەند سەعاتێکدا ئیسرائیل دەروازەی ڕەفەحی گرت
وائیل ئه‌بو عومه‌ر گوته‌بێژی ده‌روازه‌ی ڕه‌فه‌ح ڕای گه‌یاند، ئیسرائیل به ته‌واوه‌تی ده‌روازه‌كه‌ی كۆنترۆڵ كردووه، تا ئێسته ئیسرائیل 20 چه‌كداری حه‌ماسی كوشتووه و ته‌لئه‌بیب ڕای گه‌یاند، ئۆپراسیۆنی دوێنێ شه‌و سنووردار و سه‌ركه‌وتوو بووه.
دوێنێ بڵاو كرایه‌وه، سوپای ئیسرائیل داوای له دانیشتووانی شاری ڕه‌فه‌ح كردووه، سنووری ڕۆژهه‌ڵاتی شاره‌كه به‌ره‌و ناوچه‌ی مرۆیی له خان یونس جێبهێڵن، پلانه‌كه له به‌شی یه‌كه‌میدا، 100 هه‌زار كه‌س له ڕۆژهه‌ڵاتی شاری ڕه‌فه‌حه‌وه ده‌گوازێته‌وه به‌ره‌و شاری خان یونس كه پێگه‌یه‌كی مرۆیی هه‌یه.
ئێسته ئیسرائیل هێرشه‌كه‌ی ده‌ست پێ كردووه و چه‌ندان چه‌كداری حه‌ماس كوژراون و توانراوه ده‌ست به‌سه‌ر سێ ده‌رچه له تونێله‌كانی حه‌ماسدا بگرن، ئه‌مه بێجگه له كۆنترۆڵكردنی مه‌رزی ڕه‌فه‌ح.