لە پەرلەمانی عێراقەوە مەسروور بارزانی سەركەوتوو بووە

:: PM:04:36:02/12/2022 ‌
ئەندامێكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەڵێت، سەردەمی حوكمرانی مەسروور بارزانییە، پینەو پەڕۆ بۆ كردەوەی قێزەوەنی هیچ كەس و لایەنێك ناكات و بە ڕاست دەڵێت ڕاست و بە چەپیش دەڵێت چەپ.

ئەمڕۆ هەینی دووی كانوونی یەكەم، سیپان شێروانی ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە فەیسبووك نووسیەەیتی، نە پێویستی بە هاش و هوشە، نە بە بێ سود بڕین و دورینی زیاد، هەرچی دەیلێن و هەرچی دەیكەن هەمووی زیادە، هەموویان باش دەزانن كە ئەوەی دەیلێن ڕاست نییە و باشتریش دەزانن هۆكاری پشوكورتیتان لە چییە، چونكە بەری خۆر بە بێژینگ ناگیرێت.

ئەو پەرلەمانتارە دەڵێت، چارەسەری ئێوە تەنیا یەك شتە، ئەویش تێبگەن، بزانن ئەمە سەردەمی حوكمرانی مەسروور بارزانییە، پینەو پەڕۆ بۆ كردەوەی قێزەوەنی هیچ كەس و لایەنێك ناكات و بە ڕاست دەڵێت ڕاست و بە چەپیش دەڵێت چەپ، بۆ نموونە تیرۆر هێلی سوورە و دەبێت بكەران باجی كردەوەكەیان بدەن و تەبعەنیش بودجە بۆ كردەوەی تیرۆرستی تەرخان ناكات.

باسی لەوەش كردووە، كاروانی حوكمرانی پڕۆفشنالی و چاكسازی و بەسیستەم كردنی مەسروور بەردەوام دەبێت ئێ تەبعەن گەندەڵ و مشەخۆرانی ژێر سیستەمی دواكەوتویی، لەبەسیستەم كردن هەموو ڕێگەیەكیان لێ دەگیرێت و تەنگاو دەبن و پەڵەقاژێ دەكەن، بۆیەش قوباد بەشداری كۆبوونەوەكان ناكات، هەر چەندە بەشداری بكات یان نەكات، ئەوەی نەشتان وتوووە بیلێن و ئەوەی نەشتان كردووە بیكەن، وەك مانگەشەوی سەرلە ئێوارە دیار، دیارە كە مەسروور كوردستانێكی بەهێز و پێشكەوتوو هەر بونیاد دەنێت.



وشە - رامیار جەواد