جه‌بار گۆران گوته‌بێژی بازاڕی دۆلاره‌كه‌ی سلێمانی، له دیمانه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ "وشه" باس له‌وه ده‌كات، به‌هۆی به‌رده‌وامی دابه‌زینی به‌های تمه‌ن به‌رانبه‌ر دۆلاری ئه‌مه‌ریكی خه‌ڵكێكی زۆر زیانیان كردووه و ته‌نانه‌ت چه‌ندان كه‌سیش مایه‌پووچ بوون به‌هۆی دابه‌زینی به‌رده‌وامی ئه‌و دراوه.
بازاڕی تمه‌ن زۆر ناجێگیره، به‌گشتی دۆخه‌كه چۆنه بۆ ئه‌وانه‌ی مامه‌ڵه به‌و دراوه ده‌كه‌ن؟
دابه‌زینی تمه‌ن له ماوه‌ی رابردوو خه‌ڵكێكی زۆری تووشی زیان كردووه، ئه‌گه‌ر سه‌یر بكه‌یت ئه‌و دراوانه‌ی له ماوه‌ی رابردوودا دابه‌زین دوای ماوه‌یه‌كی كه‌م ده‌ستیان به به‌رزبوونه‌وه كرد، وه‌ك ئه‌وه‌ی له پاوه‌ن و یۆرۆ روویاندا، كه نرخه‌كه‌یان دابه‌زی، به‌ڵام دوای ماوه‌یه‌ك ده‌ستییان به به‌رزبوونه‌وه كرد و چوونه دۆخی ئاسایی خۆیان و دابه‌زینه‌كه كاتی بوو، یۆرۆ بۆ 97 دۆلار دابه‌زی، به‌ڵام ئێسته 106 دۆلاره.
تمه‌نی ئێرانی بۆ به‌و جۆره نییه، به‌رده‌وام له دابه‌زیینه؟
به‌ڵێ، ئه‌وكاته‌ی له 30 بوو واته بۆ 100 دۆلار سێ ملیۆن تمه‌ن، خه‌ڵك ده‌ستیان به كڕینی تمه‌ن كرد وتیان داده‌به‌زێت و قازانج ده‌كه‌ین، به‌ڵام چووه 31 و 32، ئه‌وكاته‌یش هه‌ر خه‌ڵك تمه‌نیان كڕی گوتیان به‌رزده‌بێته‌وه، به‌ڵام رۆیشته 33 و 34 و ورده ورده بۆ 37 و 38 به‌رزبووه و ئێسته له نزیكی 40، واته بۆ 100 دۆلار چوار ملیۆن تمه‌نی ئێرانی، ئه‌و دابه‌زینه زۆره زیانێكی زۆری هه‌بوو به تایبه‌ت بۆ ئه‌وانه‌ی مامه‌ڵه‌ی هه‌واییان ده‌كرد.
ئه‌وانه‌ی مامه‌ڵه‌ی هه‌وایی ده‌كه‌ن تووشی زیانی زۆر بوون؟
به‌ڵێ، ئه‌وانه‌ی مامه‌ڵه‌ی هه‌وایی تمه‌نیان كردووه زۆربه‌یان ئیفلاسییان كردووه، گه‌یشتووه‌ته ئاستی مایه‌پووچبوون، خه‌ڵك هه‌یه مامه‌ڵه‌ی هه‌وایی تمه‌نی كردووه له‌و ماوه‌یه‌دا به ملیۆنان دۆلاری داناوه، هیچی به ده‌سته‌وه نه‌ماوه و مایه‌پووچبووه، چه‌ندان كه‌س هه‌ن گه‌یشتوونه‌ته ئه‌وه، به‌ڵام كه‌متر خۆیان ده‌رده‌خه‌ن.
مامه‌ڵه‌ی هه‌وایی چۆنه؟
هیچ بڕه پاره‌یه‌ك بوونی نییه، له نێوان دوو كه‌سدایه، یه‌كێكیان ده‌ڵێت به‌و كه‌سه‌ی تر بۆ هه‌فته‌ی داهاتوو 10 ملیار تمه‌ن ماڵی منه، ئه‌گه‌ر له هه‌فته‌ی داهاتوو تمه‌ن به‌رزبووه‌وه، ئه‌وه كه‌سی یه‌كه‌م ته‌نیا خێره‌كه وه‌رده‌گرێت له‌كه‌سی دووه‌م، به‌بێ ئه‌وه‌ی تمه‌ن و دۆلار له ئارادابووبێت، واته كه‌سی دووه‌م زیان ده‌كات كه فرۆشتویه‌تی، ئه‌گه‌ریش دابه‌زی، كه‌سی یه‌كه‌م تووشی زیانێكی زۆر ده‌بێت، زوو زوو خه‌ڵك له‌و هه‌واییه تووشی مایه‌پووچبوون ده‌بن، سه‌ره‌ڕای مایه‌پووچبوونه‌كه‌ی خۆیان، پاره‌یه‌كی زۆری خه‌ڵكیان ده‌كه‌وێته‌لا.
ئه‌وانه‌ی مامه‌ڵه‌ی كاش ده‌كه‌ن له بازاڕی دۆلاره‌كه، ئه‌وانیش زیان ده‌كه‌ن؟
ئه‌وه‌ی له ماوه‌ی ئه‌و ساڵه تمه‌نی كڕیبێت تووشی زیان بووه، به‌ڵام رۆژانه ئه‌وانیش زیان ده‌كه‌ن، چونكه به‌رده‌وام له دابه‌زینه، به‌ڵام زیانه‌كه‌ی ئه‌وانه‌ی كه مامه‌ڵه‌ی كاش ده‌كه‌ن كه‌متره، به‌ڵام ئه‌وان مایه‌پووچ نابن، به‌ڵام زیانی زۆر خراپ ده‌كه‌ن.
ده‌گوترێت ئه‌و بازرگانانه‌ی له‌گه‌ڵ ئێران مامه‌ڵه ده‌كه‌ن سه‌رجه‌میان تووشی زیان و مایه‌پووچ بوون ئه‌وه چۆنییه؟
ئه‌و بازرگانانه كه وه‌كیلیان هه‌یه له‌گه‌ڵ ئێران، له كاتی حه‌واڵه بۆ ئێران، دۆلاری حه‌واڵه‌كردووه و له به‌رانبه‌ردا تمه‌نی كڕیووه له ئێران، ئه‌وه‌ی له سلێمانییه تمه‌نی كه‌وتووه لای ئێران، ئه‌و تمه‌نه ره‌نگه پێشتر به 35 و 36 هه‌زار له‌سه‌ری بوبێت، به‌ڵام ئێسته به‌رزبووه‌ته‌وه بۆ نزیكه‌ی 40، واته ئه‌و بازرگانه‌ی كه تمه‌نی كه‌وتووه‌ته لای ئێران له كاتی حه‌واڵه، به‌هۆی به‌رده‌وامی دابه‌زیووه و نه‌یفرۆشتووه، ئه‌وه وایكردووه زیانی گه‌وره بكات، ئه‌گه‌ر به به‌های ملیارێك تمه‌نی كڕیبێت، ئه‌گه‌ر به 35 هه‌زار بوبێت، نزیكه‌ی 28 هه‌زار و 500 دۆلاری ده‌كرد، ئێسته كه تمه‌ن بووه‌ته 40 هه‌زار، ئه‌و یه‌ك ملیاره 25 هه‌زار دۆلار ده‌كات، واته 3500 دۆلار زیانی كردووه.
وشه/ هۆشیار عه‌لی