بۆ جارێكی تر په‌له‌مانتارانی عێراق، واژوویان بۆ پرسی دۆلار كۆ كردووه‌ته‌وه و ئه‌ندامێكی ئه‌نجوومه‌نیش رای ده‌گه‌یه‌نێت، هه‌وڵی رژد له‌لایه‌ن ئه‌ندامانه‌وه بۆ كۆبوونه‌وه له‌وباره‌یه‌وه هه‌یه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م 17ی كانوونی دووه‌م، دارا سێكانی ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، به "وشه" رای گه‌یاند، دوا قسه‌ی بانكی ناوه‌ندی ئه‌وه‌یه تا كۆتایی ئه‌م مانگه، نرخی دۆلار ئاسایی ده‌بێته‌وه.
ئه‌وه‌ی گرنگه له بانكی ناوه‌ندی نرخی یه‌ك دۆلار، هه‌زار و 460 دیناره،
نرخی ئه‌مڕۆی 100 دۆلار به‌رانبه‌ر به 161 هه‌زار دیناری عێراقییه.
له‌و چواچێوه‌یه‌دا له كاتی به‌رزبوونه‌وه‌ی 100 دۆلار بۆ سه‌رووی 150 هه‌زار دینار، زیاتر له 70 واژوو له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كۆ كرایه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی دانیشتنێك بكرێ، به‌ڵام بابه‌ته‌كه داخرا، ئه‌مجاره‌ش كه 100 له‌و نرخه‌ی سه‌ره‌وه‌یه، زیاتر له 35 واژوو كۆ كراوه‌ته‌وه و سێكانی روونی ده‌كاته‌وه كه هه‌وڵی رژد هه‌یه كه دانیشتنی داهاتوو یه‌كێك له بڕگه‌كانی تایبه‌ت بێ به نرخی دۆلار و دینار.
"ئه‌وه‌ی گرنگه له بانكی ناوه‌ندی نرخی یه‌ك دۆلار، هه‌زار و 460 دیناره، ئه‌مه‌یش پێوه‌ندی به سزادانی كۆمه‌ڵێك بانكه‌وه هه‌یه، بۆیه خواست زیاد ده‌كات و خستنه‌ڕوو كه‌م ده‌كات و نرخیش به‌رز ده‌بێته‌وه". ئه‌و ئه‌ندامه وای گوت.
له ناوه‌ڕاستی مانگی كانوونی یه‌كه‌می ساڵی رابردوو، به‌های دینار دابه‌زی به‌رانبه‌ر دۆلار، ئه‌مه‌یش به‌هۆی ئه‌مه‌ریكا كۆمه‌ڵێك سزای به‌سه‌ر چه‌ند بانكێكی عێراق سه‌پاند، كه به‌شدارییان له به‌قاچاخ بردنه‌وه‌ی دۆلار ده‌كرد و دۆلاریان سپی ده‌كرده‌وه. بڕیار وایه گه‌نجینه‌ی ئه‌مه‌ریكایش 15 بانكی تر سزا بدات، ئه‌مه‌ش ره‌نگه كاریگه‌ریی زیاتر بخاته سه‌ر دابه‌زاندنی به‌های دینار جارێكی تر.