نێچیرڤان بارزانی پرسەنامەیەكی بڵاو كردەوە

:: PM:04:14:26/01/2023 ‌
نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان، پرسەنامەیەكی بۆ كۆچی دوایی هونەرمەندێكی شاری هەولێر بڵاو كردەوە. 

ئەمڕۆ پێنجشەم 26ی كانوونی دووەم، نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان پەیامێكی بڵاو كردەوە و رای گەیاند، بەداخەوە، هەواڵی كۆچی دوایی هونەرمەندی شانۆكاری ناسراوی هەولێر و ‏‏كوردستان "غازی غەفوور"م بیست. ‏

" پرسە و سەرەخۆشیی قووڵم ئاراستەی كەسوكار و ھاوڕێ و دۆستانی و تێكڕای ‏‏هونەرمەندانی هەولێر و كوردستان دەكەم، هاوسۆز و هاوخەمیانم" نێچیرڤان بارزانی وای نووسیوە.‏

هەروەها گوتوویەتی، لە خوای مەزن داواكارم گیانی خوالێخۆشبوو بە بەزەیی و میهرەبانیی خۆی شاد ‏‏بكات و ئارامی و دڵنەوایی بە خێزان و كەسوكار و هاوڕێیانی ببەخشێت.‏‎‏ ‏




وشە - وشه‌