ژنێك لەسەر هەزار دینار مارە كرا

:: AM:10:28:28/01/2023 ‌
لە یەكێك لە دادگاكانی عێراق ژنێك لەلایەن دادگاوە هاوسەرگیرییەكەی تۆمار دەكرێ‌، بەڵام ئەوەی بۆتە جێی پرسیار ئەوەیە مارەییەكەی هەزار دینارە.

لە میدیاكانی عێراقەوە گرێبەستی هاوسەرگیرییەك بڵاو كرایەوە، بەپێی ئەو گرێبەستە ژنێك لەسەر مارەیی هەزار دیناری عێراقی مارە كراوە و پاشەكیشی ئەگەر لێك جیابوونەوەی هەزار دینارە.

مارەكردنی ئەو كچ و كوڕە لە یەكتر لە یەكێك لە دادگاكانی سنووری حەویجە بووە، كوڕەكە خەڵكی حەویجەیە و كچەكەش خەڵكی شارەدێی زابی هەمان سنوورە.

ئەو كوڕە /18 ساڵ/ـە و لە دایكبوونی 2005ـە، كچەكەش /20 ساڵ/ـە و لە دایكبووی ساڵی 2003 ـە.

بڵاو بوونەوەی ئەو گرێبەستە كە ڕۆژی پێنجشەم تۆمار كراوە لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان كاردانەوەی زۆری بەدوای خۆیدا هێناوە و بەشێك لە خەڵكی بەرگریان لێكردووە و بەكارێكی باشیان زانیووە، بەشەكەی تریش دژی ئەو گرێبەستە بۆچوونی خۆیان نووسیووە.






وشە - رامیار جەواد