نرخی 100 دۆلار به‌رانبه‌ر به 167 هه‌زار و 900 دیناره، بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی به‌های دیناریش، بانكی ناوه‌ندی عێراق كۆبوونه‌وه‌یه‌ك ده‌كات و بڕیاری نوێ ده‌دات.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م 31ی كانوونی دووه‌م، نرخی 100 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی به 167 هه‌زار و 900 دیناره له بازاڕه ناوخۆییه‌كان، بڕیاره بانكی ناوه‌ندی عێراق كۆ ببێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی تاوتوێی دوا گۆڕانكاریی به‌های دینار و دۆلار له بازاڕه‌كان بكات.
دۆلار له عێراقه‌وه به‌قاچاخ هه‌نارده‌ی وڵاتانی دراوسێ ده‌كرا، له ناوخۆیش دۆلار سپی ده‌كرایه‌وه
به‌پێی زانیارییه‌كانی "وشه"، كۆبوونه‌وه‌كه گرنگ و به‌رهه‌مدار ده‌بێت، به‌جۆرێك كۆمه‌ڵێك رێكار و بڕیاری نوێی تێدا ده‌درێت.
بڕیاره شاندێكی ئه‌نجوومه‌نی ئابووری عێراق و بانكی ناوه‌ندی، به‌مه‌به‌ستی ئه‌و دۆخه‌ی دروست بووه، له چه‌ند رۆژی داهاتوو سه‌ردانی ئه‌مه‌ریكا بكه‌ن، بۆیه "وشه" ئاگاداره له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ ئه‌و پرسه و ئاماده‌كارییه‌كان ته‌واو ده‌كرێت.
له ماوه‌ی رابردوودا محه‌مه‌د شیاع سوودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، مسته‌فا غالب پارێزگاری بانكی ناوه‌ندی له پۆسته‌كه‌ی لابرد و عه‌لی عه‌لاقی له شوێنی دانا، ئه‌مه‌یش یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی بانكه به سه‌رۆكایه‌تیی ناوبراو.
نرخی دراوه‌كان له عێراق ماوه‌ی زیاتر له دوو مانگه، به هۆی كۆمه‌ڵێك رێكار و بڕیاری ئه‌مه‌ریكاوه، به‌های دینار گه‌یشتووه به نزمترین ئاستی خۆی له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی رابردوو، ئه‌وه‌یش به‌هۆی دۆلار له عێراقه‌وه به‌قاچاخ هه‌نارده‌ی وڵاتانی دراوسێ ده‌كرا، له ناوخۆیش دۆلار سپی ده‌كرایه‌وه.