دوای ئه‌وه‌ی ئافره‌تێك له‌ناو شه‌مه‌نده‌فه‌رێكی خێرا ژانی منداڵبوون ده‌گرێت، به یارمه‌تی پزیشكێكی ناو شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌كه، منداڵەکەی له دایك ده‌بێت كه كوڕ بووه.
به‌گوێره‌ی ماڵپه‌ڕی "
ئه‌لعه‌ین"، منداڵه‌كه له‌ناو هێڵێكی شه‌مه‌نده‌فه‌ری خێرا له دایك بوو كه فڕه‌نسا و ئه‌ڵمانیا به‌یه‌كه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه.
نزیكه‌ی سه‌عات هه‌شتی به‌یانی، سه‌عاتێك دوای به‌ڕێكه‌وتنی شه‌مه‌نده‌فه‌ری "ICE 9571"ی پاریس، كاپتنی شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌كه ئاگادار كرایه‌وه كه یه‌كێك له سه‌رنشینان تووشی ژانی منداڵبوون بووه، كاپتن ده‌ستبه‌جێ ناوه‌ندی كارپێكردنی شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌كه‌ی ئاگادار كرده‌وه كه هێڵی شه‌مه‌نده‌فه‌ره خێراكانی ڕۆژهه‌ڵات به‌ڕێوه ده‌بات.
به‌هۆی ئه‌وه‌ی حاڵه‌تی ئافره‌ته‌كه له‌ناكاو بووه، بۆیه له‌دایكبوونه‌كه له‌ناو شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌كه‌دا ڕووی داوه
گوته‌بێژی كۆمپانیای شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌كه "SNCF"ئاماژه‌ی به‌وه دا، له شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌كه‌وه بانگه‌وازێك ده‌ستی پێ كرد كه داوای یارمه‌تییان ده‌كرد، دواتر به ئاماده‌بوونی پزیشكێك له‌ناو شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌كه، توانی یارمه‌تیی ژنه دووگیانه‌كه بدات و منداڵه‌كه‌ی له دایك ببێت كه ژنه‌كه نیشته‌جێی ئه‌ڵمانیایه.
بۆ ئه‌وه‌ی كارمه‌ندانی فریاگوزاری بتوانن چاودێریی پێویست بۆ سه‌رنشینه‌كه بكه‌ن، شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌كه به‌شێوه‌یه‌كی نائاسایی له سه‌عات 8:10ی به‌یانی له وێستگه‌ی لۆرین له شاری لۆڤینییه‌ی مۆسێل وه‌ستا. گوته‌بێژه‌كه ئه‌وه‌شی گوت، به‌هۆی ئه‌وه‌ی حاڵه‌تی ئافره‌ته‌كه له‌ناكاو بووه، بۆیه له‌دایكبوونه‌كه له‌ناو شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌كه‌دا ڕووی داوه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا، كاره‌كان به باشی به‌ڕێوه چوون، منداڵه‌كه‌ش كه سه‌عات 9:10ی به‌یانی له دایك بووه، ناوی فیلیكسه و كارمه‌ندانی فریاگوزاری و ڕزگاركه‌رانی ئافره‌ته‌كه، منداڵه‌كه و دایكیان بردووه بۆ نه‌خۆشخانه‌یه‌ك.
دوای وه‌ستانی شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌كه بۆ سه‌عاتێك و 20 خوله‌ك، ده‌ستی به‌گه‌شته‌كه‌ی كرده‌وه كه بڕیاربوو له پاریسه‌وه به‌ره‌و شتوتگارت به‌ڕێ بكه‌وێت.