له‌وانه‌یه ئه‌و چه‌مكه به‌لاته‌وه سه‌یر و پێكه‌نیناوی بێت، كه چۆن بازاڕكردن و شۆپینگ به پشتبه‌ستن به لووته‌وه ده‌كرێ، ئه‌مه چۆن چۆنییه؟ به‌ڵام پێویست ناكات په‌له بكه‌یت و گرنگه له‌و بابه‌ته به وردی تێ بگه‌یت، كه چۆن لووتت ده‌بێته به‌هێزترین هۆكار تا له كاتی بازاڕكردندا زۆرترین كاڵا بكڕیت و زۆرترین پاره خه‌رج بكه‌یت، ئه‌مه ده‌رئه‌نجامی ده‌یان توێژینه‌وه‌یه كه له چه‌ند ده‌یه‌ی ڕابردوو ئه‌نجام دراون و سه‌رجه‌م توێژینه‌وه‌كانیش پشتڕاستی ئه‌وه‌یان كردووه‌ته‌وه، كه له‌و ماركێت و بازاڕانه‌ی كه به‌رده‌وام بۆنی خۆش بوونی هه‌یه، سه‌ردانكه‌ران شتی زیاتر ده‌كڕن.
شاره‌زایان و
توێژه‌ران سه‌لماندوویانه كه بۆنه جیاوازه‌كان كاریگه‌ری گه‌وره و گرنگیان به‌سه‌ر مرۆڤه‌وه هه‌یه، به‌ڵام ئه‌و كاریگه‌رییه ته‌نیا له‌سه‌ر باشكردنی مه‌زاج و هه‌ست و مامه‌ڵه‌كردنمان نییه، به‌ڵكو كاریگه‌ری له‌سه‌ر توانای بڕیاردانیشمان داده‌نێ و ده‌بێته هۆكارێك تا خێراتر بڕیار بده‌ین، بێ ئه‌وه‌ی زۆر بیر بكه‌ینه‌وه و دوو دڵ بین، كه‌واته بوونی بۆنێكی خۆش له نێو بازاڕ و دووكان و ماركێته‌كان هۆكارێكه تا خه‌ڵكی بێ ئه‌وه‌ی بیر له گرانی نرخی كاڵاكان بكه‌نه‌وه، زووتر و خێراتر بڕیاری كڕینی ئه‌و كاڵایانه بده‌ن كه سه‌رنجیان ڕاده‌كێشێت، به‌مه‌یش زۆرترین كاڵا ده‌فرۆشن و قازانجی زۆر ده‌كه‌ن.
گرووپێك له توێژه‌ران له ساڵی 1990ه‌وه توێژینه‌وه له‌وباره‌وه ده‌كه‌ن، واته زیاتر له 30 ساڵه له پێوه‌ندی به‌رزبوونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی فرۆشتن به‌هۆی بۆنی خۆشی نێو ماركێته‌كان ده‌كۆڵنه‌وه، له یه‌كه‌م توێژینه‌وه‌یش دوو هاوسه‌ریان له دوو كاتی جیادا برده دووكانی فرۆشتنی پێڵاوه‌كانی ماركه‌ی نایك و له ئه‌نجامی پێوانه‌كردنی مێشكیان له كاتی مانه‌وه له دوو ماركێته‌كه كه یه‌كێكیان بۆنی ئاسایی هه‌بوو، واته هیچ جۆره بۆنێكی له دووكانه‌كه به‌كارنه‌هێنابوو، ئه‌وه‌ی دووه‌میان بۆنی خۆشی به نێو دووكانه‌كه بڵاوكردبووه‌وه، ده‌رئه‌نجامی تاقیكردنه‌وه‌كه‌یش ده‌ریخست، كه ئه‌و دووكانه‌ی بۆنی خۆشی تێدا بڵابووه‌ته‌وه، وایكردووه كه به ڕێژه‌ی 84% زیاتر به به‌راورد به دووكانی یه‌كه‌م، دوو هاوسه‌ره‌كه بڕیاری كڕینی پێڵاو له دووكانی دووه‌م بده‌ن، كه بۆن و به‌رامێكی زۆر خۆش له كه‌شی دووكانه‌كه بوونی هه‌بوو.
هاوكات له 30 ساڵی ڕابردوو له زۆر شوێنی تر هه‌مان تاقیكردنه‌وه و زۆرترین توێژینه‌وه ئه‌نجام دراوه، له ده‌رئه‌نجامدا ده‌ركه‌وتووه، بۆنی گوڵی لاڤنده‌ر و لیمۆن له ڕێستۆرانت و خواردنگه‌كان وایكردووه كه سه‌ردانكه‌ران بۆ ماوه‌یه‌كی زۆرتر له ڕێستۆرانت بمێننه‌وه و چێشت و خواردنی زیاتر داوا بكه‌ن و زوویش بۆ ڕێستۆرانته‌كه بگه‌ڕێنه‌وه، واته نه‌چوون بۆ ڕێستۆرانتی تر، به‌ڵكوو هه‌ر بۆ ئه‌و ڕێستۆرانته گه‌ڕاونه‌ته‌وه كه بۆنی گوڵی لاڤنده‌ر و لیمۆی لێهاتووه. كه ئه‌و دوو بۆنه هه‌ستی پشوودان و ئارامی به مرۆڤ ده‌به‌خشن و كاریگه‌ری گه‌وره‌یان له‌سه‌ر ده‌روونی مرۆڤ هه‌یه.
ماریانۆ ئه‌لكانیز له زانكۆی ڤالێنسیا له‌گه‌ڵ هاوڕێ توێژه‌ره‌كانی له ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌یه‌كدا به ته‌واوی گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و بڕوایه‌ی كه هه‌موو جۆره بۆنێك كاریگه‌ری له‌سه‌ر هه‌ست و ده‌روون و بڕیاری مرۆڤ دروست ده‌كات، به‌ڵام هه‌موو بۆنێك ناتوانێ كاریگه‌ری ئه‌رێنی دروست بكات، هه‌ندێ جۆری بۆن كاریگه‌ری نه‌رێنی دروست ده‌كه‌ن و وا له مرۆڤ ده‌كه‌ن، كه به خێرایی شوێنه‌كه جێ بهێڵێت، به‌ڵام ئه‌وانه‌ی كه بۆنی تایبه‌ت و كێشكه‌ر به‌كارده‌هێنن، وا ده‌كه‌ن كه مرۆڤ هۆگری ئه‌و شوێنه ببێت و به‌رده‌وام سه‌ردانی بكاته‌وه و هه‌ر نرخێكیش له‌سه‌ر كاڵاكان دانرا بێ، بێ دوو دڵی ده‌یكڕن، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی نرخی كاڵاكه له دووكان و بازاڕه‌كانی تر هه‌رزانتریش بێت، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی نائاگایی بۆنی خۆش مرۆڤ بۆخۆی كێش ده‌كات، بۆیه كڕیاران سه‌رنجیان له‌سه‌ر جیاوازی نرخه‌كان نابێت و به‌لایانه‌وه گرنگه كه له نێو ئه‌و كه‌شه بمێننه‌وه كه ئه‌و بۆنه خۆشه‌ی تێدا بڵاوبووه‌ته‌وه.
نه‌ك ته‌نیا هه‌ر پرژاندنی بۆن به ماركێته‌كان، بگره زانایان بۆیان ده‌ركه‌وتووه كه ته‌نانه‌ت بۆنی جه‌سته‌ی مرۆڤیش كاریگه‌ری له‌سه‌ر بڕیاره‌كانمان داده‌نێت، كاتێك بۆنێكی ناخۆش له جه‌سته‌مان بێ و چه‌ند ڕۆژێك بێ خۆمان نه‌شۆردبێت، ئه‌وا مه‌زاجێكی ناجێگیر و شڵه‌ژاومان ده‌بێت و ناتوانین به ئاسانی بیر بكه‌ینه‌وه و زۆرجار بێ بیركردنه‌وه و بێزاركه‌رانه بڕیار ده‌ده‌ین و مامه‌ڵه ده‌كه‌ین، به‌ڵام كاتێك جه‌سته‌مان بۆنی خۆش بێت، ئه‌وا به نه‌رم و نیانی و ئارامی مامه‌ڵه ده‌كه‌ین و هه‌ستێكی خۆشترمان ده‌بێ و چێژی زیاتر له چركه‌ساته‌كانمان وه‌رده‌گرین و ئه‌و بیركردنه‌وه‌یه لامان دروست نابێ، كه ئه‌وانی تر بۆنی ناخۆشی جه‌سته‌مان ده‌كه‌ن و بێزاریمان به‌شێوه‌یه‌كی ناڕاسته‌وخۆ به‌رانبه‌ر ده‌رده‌بڕن.