به‌هۆی یه‌كه‌مین پێكدادانی ڕاسته‌وخۆی نێوان ئیسرائیل و ئێران، ڕژێمی ئیسلامی له ناوخۆ یاسا كۆمه‌ڵایه‌تی و ته‌قلیدییه‌كانی توندتر كردووه، پابه‌ندكردنی ئافره‌تان به له‌چكی زۆره‌ملێی له تاران له ڕۆژی هێرشه مووشه‌كییه‌كه‌ی سه‌ر ئیسرائیل گه‌یشتووه‌ته چڵه‌پۆپه.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 21 نیسان ''
نیویۆرك تایمز'' ئاشكرای كرد، له ده‌می پێكدادانی ڕاسته‌وخۆی نێوان ئیسرائیل و ئێران، ڕژێمی ئێرانی له ناوخۆ یاسا كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی توند كردووه و ڕێ به هیچ كه‌س نادات یاسا ئیسلامییه‌كان پێشێل بكات، ده‌ركه‌وتووه له ڕۆژی هێرشه‌كه‌ی ئێرانه‌وه بۆ سه‌ر ئیسرائیل، ڕژێمی ئیسلامی دڵه‌ڕاوكێكانی زیاتر بووه له‌باره‌ی ڕووخانی سیستمه‌كه‌ی له ناوه‌وه و ئاڵنگارییه‌كانی ده‌ره‌وه و ناوه‌وه‌ی پێكه‌وه گرێ داوه.
كێشه‌كانی ئێران ناوخۆین، وه‌ك هه‌ر ده‌وڵه‌تێكی تری ده‌سه‌ڵاتخواز، ئێران ده‌یه‌وێت كێشه ناوخۆییه‌كانی و نه‌مانی شه‌رعییه‌ت له‌لایه‌ن ئه‌م نه‌وه نوێیه‌ی ئێرانه‌وه به ڕژێمه ئیسلامییه‌كه ببه‌ستێته‌وه به هه‌ڕه‌شه‌كانی سه‌ر ڕژێمه‌كه له ده‌ره‌وه، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌شه چه‌ندان میلیشیای له ده‌ره‌وه دروست كردووه، ده‌سه‌ڵاتی ئێرانی پێویستی به‌وه‌یه به هه‌ڕه‌شه‌كانی ئیسرائیل و وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ته‌لئه‌بیب، كێشه ناوخۆییه‌كان دابپۆشێت، وا پێشانی بدات كه له ساڵانی هه‌شتاكان زیاتر خه‌ڵكی پابه‌ندی یاساكانی له‌چكی زۆره‌ملێیه.
ئه‌و دوو هۆكاره چین كه وایان له ڕژێمی ئیسلامی كردووه سیاسه‌تێكی دووفاقی بگرێته‌به‌ر؟
سه‌ره‌تا ''سیاسه‌تی دووفاقی" وه‌رگێڕانی ده‌سته‌واژه‌ی ئینگلیزی ''Two-track policy''یه كه به مانای سیاسه‌تێكی دوو لایه‌نه‌ی پێكه‌وه به‌ستراو دێت، سیاسه‌ته‌كه‌ی ئێرانی بریتییه له ڕاگه‌یاندنی سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر ئیسرائیل‌دا، ئه‌گه‌رچی سه‌ركه‌وتنه‌كه درۆینه و دروستكراو بێت، هه‌روه‌ها توندكردنه‌وه‌ی یاساكان له ناو ماڵی خۆی.
کێشە ناوخۆییەکان وایکردووە ئێران سیاسەتێکی دووفاق بکات
هۆکاری گرتنه‌به‌ری ئه‌م سیاسه‌ته دووفاقییه بریتییه له كێشه ناوخۆییه‌كانی ڕژێمه‌كه، ئێسته ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران دركیان به‌وه كردووه كه له ناوخۆ كێشه‌یان هه‌یه و نه‌وه‌یه‌ك په‌یدا بووه كه ده‌سه‌ڵاتی ئیسلامی ناناسێت و پێی نامۆیه، بۆیه نه‌وه‌یه‌ك له گه‌نج و لاو هاتوونه‌ته پێشه‌وه كه ناتوانن بێده‌نگ بن، یان بێده‌نگ بكرێن، هۆكارێكی تری ئه‌و كێشه ناوخۆییانه داڕمانی ئابووری ئێرانه.
له‌مباره‌یه‌وه عه‌باس عابدی شیكه‌ره‌وه‌ی دیاری تاران، به نیویۆرك تایمزی ڕاگه‌یاند، ئاڵنگارییه ده‌ره‌كی و ناوخۆییه‌كانی ئێران دوو ڕووی یه‌ك دراون، بۆیه ڕژێمی ئیسلامی وا بیر ده‌كاته‌وه هه‌م له ده‌ره‌وه ئیسرائیل به ته‌واوه‌تی لێی گیر كردوون و لاوازی كردوون، هه‌م له ناوخۆش خه‌ڵكی هێنده لێیان بێزاره، ئه‌گه‌ر زۆر به ڕه‌قی له‌گه‌ڵ دۆخه‌كه مامه‌ڵه نه‌كه‌ن، ئه‌وا كۆنترۆڵی خه‌ڵكیان له ده‌ست ده‌رده‌چێت.
شه‌ڕكردن له‌گه‌ڵ ئیسرائیل له ناوجه‌رگه‌ی كێشه‌ی قووڵی ناوخۆییدا
پێكدادانی ڕاسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ ئیسرائیل بۆ یه‌كه‌مین جار له كاتێكدایه، ئێران له قه‌یرانێكی قووڵی ناوخۆییدایه، قه‌یران له دوای قه‌یران به‌رۆكی ئێرانی گرتووه، ئه‌م مانگه تمه‌نی ئێرانی نزمترین ئاستی به‌رانبه‌ر به دۆلار تۆمار كرد و حه‌وت ملیۆن تمه‌ن به‌رانبه‌ر به 100 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی ڕاوه‌ستا، هه‌رچه‌نده هه‌ڵئاوسانی ئێران ڕێژه‌كه‌ی كه‌می كردووه و له 40% به‌ره‌و 32% دابه‌زیوه، به‌ڵام به‌هۆی ههڵئاوسانهكهوه خه‌ڵكی شتومه‌ك به دوو هێنده زیاتری به‌های خۆی ده‌كڕن، ده‌مێكه ئێرانییه‌كان به‌ده‌ست گه‌نده‌ڵی و خراپ به‌كارهێنانی ده‌سه‌ڵاته‌وه ده‌ناڵێنن، مه‌لاكان و ڕابه‌رانی شۆڕشی ئیسلامی خاوه‌ن كۆمپانیا و كاری تایبه‌تن و ئابووری ده‌وڵه‌ت له ژێر هه‌ژموونی ئه‌واندایه، ئه‌مه‌یش بازاڕێكی قۆرخكراوی هێناوه‌ته كایه.
به شێوازێكی گشتی حكوومه‌تی ئێسته‌ی ئێران، شه‌رعییه‌تی خه‌ڵكی له‌ده‌ست داوه، چیتر خه‌ڵكی تاران له خۆپێشاندان و ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی به‌رانبه‌ر به ڕژێمی ئیسلامی ئێران ناترسن، حكوومه‌تی ئێسته‌ی ئێران ده‌یه‌وێت به هه‌مان ئه‌و یاسایانه‌ی كه له 1979 پێوه‌ی هاتووه‌ته سه‌ر حوكم، مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌م نه‌وه نوێیه‌ی ئێسته بكات، ئێسته خه‌ڵكی ئێران داوای ئازادی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها خۆشگوزه‌رانی به‌شێكی تره له داواكانی ئێرانییه‌كان، كه به‌هۆی قه‌یرانی ئابوورییه‌وه لێی بێبه‌شن.
له دوای شۆڕشی ''ژن، ژیان، ئازادی'' ژینا ئه‌مینی، ئاستی داواكارییه‌كانی خه‌ڵكی زیاتر هه‌ڵكشا
له دوای ئه‌و خۆپێشاندانه به‌رفراوانه‌ی كه له ئێران ڕووی دا و تێیدا بۆ داكۆكیكردن له مافی كیژی كورد ژینا ئه‌مینی، ته‌واوی ئێران و به‌شی كوردستانه‌كه‌ی به‌تایبه‌تی ڕژانه سه‌ر شه‌قام و ده‌سه‌ڵاتی ئیسلامی‌یان وا لێ كرد پۆلیسی ئه‌خلاقی ڕابگرێت، هه‌روه‌ها داوای كۆتاهێنان به یاسای له‌چكی زۆره‌ملێ كرا، به‌ڵام دواتر ئاستی خواسته‌كانی خه‌ڵكی به‌رزتر بووه‌وه و ئێسته داوا ده‌كرێت كۆتایی به حوكمی ئیسلامی و ئاینی بهێنرێت له ئێران.
له ڕۆژی هێرشه‌كه‌ی ئێران بۆ سه‌ر ئیسرائیل، ڕژێمی ئیسلامی هێزی تایبه‌تی بڵاوه پێ كردووه و پۆلیسی ئه‌خلاقیشی چالاك كردووه بۆ گرتنی ئه‌و ژنانه‌ی كه له‌چك ناكه‌ن، چه‌ند سه‌عاتێك له دوای هێرشی ئێران بۆ سه‌ر ئیسرائیل، هێزێكی تایبه‌ت له شاره گه‌وره‌كانی ئێران بڵاوه‌ی پێ كراوه و ئه‌و ژنانه‌یان گرتووه كه هانی هاوڕه‌گه‌زه‌كانیان داوه له‌چك نه‌كه‌ن، هه‌موو ئه‌و كاروبارانه‌ی پێوه‌ندییان به پاڵپشتیكردن له مافه‌كانی ژنانه‌وه هاتووه‌ته كایه، داخراون و هه‌ر كه‌سێكیش ڕه‌خنه‌ی له هێرشه‌كه‌ی ئێران بۆ سه‌ر ئیسرائیل گرتبێت گیراوه.
بایكۆتكردنی هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه، سه‌لمێنه‌ری ئه‌و ڕاستییه بوو كه پردی پێوه‌ندیی له نێوان خه‌ڵك و ده‌سه‌ڵات نه‌ماوه.
له ڕۆژی هێرشه‌كه‌ی سه‌ر ئێران پۆلیسی ئه‌و وڵاته ئۆتۆمبێل به ئۆتۆمبێل له كاتی ترافیكدا گه‌ڕاوه و هه‌ر ژنێك له‌چكی نه‌كردبێت، دووچاری سزا بووه‌ته‌وه، خه‌ڵكی له‌وه تێناگات بۆچی له‌گه‌ڵ یه‌كه‌مین به‌ركه‌وتنی ڕاسته‌وخۆی نێوان ئێران و ئیسرائیل، حكوومه‌تی ئێران سه‌ركوتكاری له ناوخۆ توندتر كردووه‌ته‌وه، ته‌نانه‌ت لایه‌نگرانی ڕژێمیش پێیان سه‌یره خامنه‌یی بۆ وای كردووه، به‌ڵام وه‌ڵامه‌كه‌ی بریتییه له‌وه‌ی ڕژێمه‌كه له ناوخۆ لاواز بووه، به‌مه‌یش له ده‌ره‌وه خۆی توند پێشان ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و شه‌رعییه‌ته به‌ده‌ست بهێنێت تا خه‌ڵكی پێ سه‌ركوت بكرێت، ئه‌مه‌یش پێی ده‌گوترێت سیاسه‌تی دووفاقی، واته گرژییه‌كانی ده‌ره‌وه ده‌گوازنه‌وه بۆ سه‌ركه‌وتن و دووباره به‌هێزكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كانیان له ناوه‌وه.
له ناوخۆ ڕه‌خنه‌كان له هێرشی ئێران بۆ سه‌ر ئیسرائیل زیاتر بووه و شیكه‌ره‌وه‌كان پێیان وایه، له كاتێكدا كێشه‌ی ناوخۆیی قووڵیان هه‌یه، شه‌ڕكردن له‌گه‌ڵ ئیسرائیل هیچ خزمه‌تێك به خه‌ڵك ناكات و له دۆخه‌كه ناگۆڕێت، به‌ڵام دادگای ئێران هه‌موو ئه‌و كه‌سانه ده‌گرێت كه دژی هێرشه‌كه‌ی ئێرانن بۆ سه‌ر ئیسرائیل.
حوسێن دێهاباشی یه‌كێكه له‌و ڕۆژنامه‌نووسانه‌ی كه ئاگاداری داوه له‌وه‌ی فراوانبوونی شه‌ڕی غه‌زه له به‌رژه‌وه‌ندیی ئێرانییه‌كان نییه و زیانی زیاتره له سوودگه‌یاندن، به‌م هۆیه‌شه‌وه به تۆمه‌تی شێواندنی سایكۆلۆجیای كۆمه‌ڵگه، ده‌سه‌ڵاتی ئێران ڕۆژنامه‌نووسه‌كه‌ی گرت.
ئێسته ئێران كه‌وتووه‌ته دۆخێك كه له ده‌ره‌وه وا پێشانی ده‌دات هێنده باڵاده‌سته، توانای ئه‌وه‌یان هه‌یه هێرش بكه‌نه سه‌ر ئیسرائیل و مووشه‌ك به ته‌لئه‌بیبه‌وه بنێن، بۆیه ئه‌و باڵاده‌ستییه‌ی ده‌ره‌وه ده‌گوازێته‌وه بۆ سه‌ركوتكردنی خه‌ڵك و دووباره به‌هێزكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كانیان، ئه‌مه‌یش لاوازیی ڕژێمه‌كه له ناوخۆ ده‌رده‌خات.