ئه‌گه‌ر تۆ تا ته‌مه‌نی 80 ساڵی بژیت ئه‌وا مانای وایه ده‌توانی له ماوه‌ی ژیانتدا ملیارێك جار هه‌ناسه هه‌ڵبكێشیت و بیده‌یته‌وه و له هه‌ر ڕۆژێكیش زیاتر له 20 هه‌زار مرۆڤ هه‌ناسه ده‌دا و ئۆكسجین هه‌ڵده‌مژێت بۆ گه‌یاندنی وزه به خانه‌كانی جه‌سته‌مان و به‌رده‌وامیدان به سووڕی خوێن و ڕزگاربوون له دوانه‌ئۆكسیدی كاربۆن، به‌هۆی هه‌ناسه‌دانه‌وه ده‌توانین له ژیان به‌رده‌وام بین، به‌ڵام ئایا زانیاریت له‌سه‌ر كاریگه‌ری هه‌ناسه‌دان به‌سه‌ر توانای عه‌قڵی مرۆڤه‌وه هه‌یه؟
له‌وانه‌یه ئێمه واهه‌ست بكه‌ین كه پێوانه‌ی هه‌ناسه‌دانمان جێگیره و زۆربه‌ی كاتیش به نه‌گۆڕی ده‌مێنێته‌وه، ته‌نیا له حاڵه‌تی ترسی زۆر و ڕاكردنی زۆره‌وه خێراتر له دۆخی ئاسایی هه‌ناسه ده‌ده‌ین، به‌ڵام له‌و بڕوایه‌داین كه له دۆخی ئاسایی به‌هه‌مان خێراییه‌وه هه‌ناسه ده‌ده‌ین و هیچ جیاوازییه‌ك بوونی نییه، به‌ڵام ئه‌مه دووره له ڕاستییه‌وه، چونكه توێژینه‌وه‌كان سه‌لماندوویانه كه گرژی و فشاری ده‌روونی و دوودڵی كاریگه‌ری له‌سه‌ر خێرایی هه‌ناسه‌دان دروست ده‌كه‌ن، ته‌نانه‌ت دوای هه‌ستان له خه‌ویش به‌ر له ده‌ستكردن به جووڵه خێرایی هه‌ناسه‌دانمان جیاوازی زۆری هه‌یه، له كاتی خواردن و خواردنه‌وه و پێكه‌نین و گریان و قسه‌كردن و هه‌موو حاڵه‌ته‌كانی تر گۆڕانكاری له ئاستی خێرایی و بڕی ئه‌و ئۆكسجینه دروست ده‌بێت كه له ڕێی هه‌ناسه‌دانه‌وه هه‌ڵیده‌مژین.
ئه‌گه‌ر هه‌ناسه‌دان پێوه‌ندی به‌و هه‌موو كرداره‌وه هه‌بێ، كه سه‌رجه‌می ئه‌و كردارانه‌یش له مێشكه‌وه فه‌رمانیان بۆ ده‌رده‌كرێ، كه‌واته به دڵنیاییه‌وه هه‌ناسه‌دان پێوه‌ندی و پێوه‌ستبوونێكی تۆكمه و ته‌واوی به مێشكی مرۆڤه‌وه‌یش هه‌یه، له چه‌ند ساڵی ڕابردوو زانایان وردتر له‌سه‌ر پێوه‌ندی هه‌ناسه‌دان به توانای عه‌قڵ و مێشكی مرۆڤیان كۆڵییه‌وه و گه‌یشتنه ئه‌و ڕاستییه‌ی كه ژماره‌یه‌كی زۆر هه‌سته‌ده‌ماری سه‌ره‌كی له مێشك هه‌یه كه پێوه‌ندی ڕاسته‌وخۆیان به كرداری هه‌ناسه‌وه‌رگرتن و دانه‌وه هه‌یه. ته‌نانه‌ت به‌شێك له‌و هه‌سته ده‌مارانه به‌رپرسن له خێرایی و ئاساییبوونی هه‌ناسه‌دان و كرداری هه‌ناسه‌دان له‌لایه‌ن ئه‌وانه‌وه به جۆرێك له‌گه‌ڵ جموجۆڵی جه‌سته‌مان هاوتا ده‌كرێ و ڕێك ده‌خرێت.
له‌وانه‌یه وابیر بكه‌ینه‌وه كه به‌هۆی ئه‌وه‌ی هه‌ناسه‌دان ئۆكسجین ده‌گه‌یه‌نێت به مێشكه‌وه بۆیه كاریگه‌ری له‌سه‌ر مێشك دروست ده‌كات، ئه‌مه دیوێكی بابه‌ته‌كه‌یه و به ته‌واوی ڕوون و ئاشكرایه، به‌ڵام هه‌ناسه‌دان چۆن كاریگه‌ری له‌سه‌ر سیسته‌می ده‌ماره‌كان له مێشك دروست ده‌كات، واته جیا له گه‌یاندنی ئۆكسجین و وزه، چۆن یارمه‌تیده‌ر ده‌بێ له‌وه‌ی باشتر بیر بكه‌ینه‌وه و یادگه‌مان به‌هێزتر بێ و مێشكمان به‌شێوه‌یه‌كی باشتر كار بكات.
له‌و ڕووه‌وه زانایان گه‌یشتوون به به‌ڵگه‌ی یه‌كلاكه‌ره‌وه و حاشاهه‌ڵنه‌گرن كه سه‌لمێنه‌ری ئه‌وه‌یه به‌شێكی فره‌وانی مێشكی مرۆڤ ده‌كه‌وێته ژێر كاریگه‌ری ڕاسته‌وخۆی هه‌ناسه‌دانه‌وه، به تایبه‌ت ئه‌و ناوچانه‌ی به‌رپرسن له هه‌ست و سۆز و په‌یبردن به شته‌كان و لێكدانه‌وه و ده‌رئه‌نجامه‌كان، جاك ئێل فیلدمان زانای كۆئه‌ندامی ده‌مار له زانكۆی كالیفۆرنیا له لۆس ئه‌نجلس له‌وباره‌وه ئاشكرای كردووه، كه هه‌ناسه‌دان و هه‌ست و سۆزه‌كان كارلێك و كاریگه‌ری یه‌كجار گه‌وره‌یان به‌سه‌ر یه‌كتره‌وه هه‌یه، به گشتی هه‌ناسه‌دان ئه‌ركه‌كانی زۆر له‌وه زیاتر و فره‌وانتره كه ته‌نیا وا پێناسه‌ی بكه‌ین، كه ئۆكسجین ده‌گه‌یه‌نێت به خانه‌كان و دوانه‌ئۆكسید ده‌گه‌یه‌نێته ده‌ره‌وه و سووڕی خوێن ڕێكده‌خات، به پێچه‌وانه‌وه هه‌موو جووڵ و كردار و فه‌رمانێك كه جه‌سته‌مان جێبه‌جێی ده‌كات، پێوه‌ندی تۆكمه‌ی به هه‌ناسه‌دانه‌وه هه‌یه.
ئاماژه‌ی داوه، كه هه‌ر جارێك كه مرۆڤ یان هه‌ر زینده‌وه‌رێكی تر هه‌ناسه ده‌دات، هاوشێوه‌ی سه‌مفۆنیایه‌ك له ناوه‌وه‌ی جه‌سته‌مان دروست ده‌بێت، هه‌وای پڕ له ئۆكسجین ده‌گاته سییه‌كانمان تا له ڕێی خوێنه‌وه ئۆكسجین بگات به هه‌موو پنتێكی جه‌سته‌مان، ئه‌مه‌یش له ڕێی 500 ملیۆن تووره‌كه هه‌وای بچووكه‌وه ئه‌نجام ده‌درێ كه له نێو سییه‌كانمان بوونیان هه‌یه. فیلدمان كه له‌گه‌ڵ هاوڕێكانی ئه‌و ناوچانه‌ی له مێشكی مرۆڤ دۆزیوه‌ته‌وه و ده‌ستنیشانی كردوون كه به‌رپرسن له هه‌ناسه‌دانه‌وه و ناویان لێنراوه بوتیسنگه‌ر كه وزه‌ی كاره‌بایان تێدایه و فه‌رمان له ده‌ماره‌كانه‌وه بۆ سییه‌كان و ڕێڕه‌وی هه‌وا ده‌گوێزێته‌وه و ماسوولكه‌كانی سنگ و پشتمان ئاگه‌دار ده‌كاته‌وه بۆ له‌یه‌كتر كشان و هاتنه‌وه ناو یه‌ك له‌كاتی هه‌ناسه وه‌رگرتن و دانه‌وه‌دا، هه‌ركات ئه‌و هه‌سته ده‌مارانه به‌شێوه‌یه‌كی چالاكتر و باشتر كار بكه‌ن، ئه‌وا هه‌ناسه به‌شێوه‌یه‌كی باشتر و خێراتر ده‌ده‌ین، ئه‌مه‌یش واته‌ی وه‌رگرتنی زیاتری ئۆكسجین و دانه‌وه‌ی زیاتری دوانه‌ئۆكسیدی كاربۆن و گه‌یشتنی زیاتری وزه به مێشك و سه‌رجه‌م ئه‌ندامه‌كانی تری جه‌سته كه دواجار چالاكی به‌رده‌وام و خێرای مێشكی لێ ده‌كه‌وێته‌وه.