شه‌وی رابردوو تا به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م، دۆخی بۆكان به ته‌واوی ئاڵۆز بوو و خۆپێشاندانی جه‌ماوه‌ری ته‌واوی شه‌قامه‌كانی ئه‌و شاره‌ی ته‌نی و حكوومه‌تیش به زه‌بری ته‌قه‌كردن و هێرش، هه‌وڵی سه‌ركوتكردنی دا. دۆخی بۆكان هێشتا ئاڵۆزه و چاوه‌ڕوان ده‌كرێ ئه‌مڕۆیش خۆپێشاندان بكرێ.
خۆپێشاندانه‌كه دوای ئه‌وه ده‌ستی پێ كرد كه هاووڵاتییه‌كی شاره‌كه به ده‌ستی هێزه‌كانی رژێمی ئیسلامی كوژرا كه ماوه‌یه‌ك بوو ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوو. شێرزاد ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد له ئیتڵاعاتی سوپای ورمێ ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوو، به‌ڵام له‌ژێر ئه‌شكه‌نجه‌دا كوژرا.
ده‌زگای ئیتڵاعاتی ئێران به‌بێ هیچ هۆكارێك ئه‌و گه‌نجه‌ی گرتبوو و نه‌یتوانیبوو هیچ تۆمه‌تێكی به‌سه‌ردا بسه‌پێنێت، بڕیار بوو له‌م رۆژانه‌دا ئازاد بكرێ، به‌ڵام له‌پڕ خێزانه‌كه‌ی ئاگادار ده‌كه‌نه‌وه كه كوڕه‌كه‌یان به جه‌ڵته‌ی دڵ مردووه.
دوای ئه‌وه‌ی كه خه‌ڵكی بۆكان به‌تایبه‌تی خێزانی شێرزاد دڵنیا ده‌بن كه كوڕه‌كه‌یان له ژێر ئه‌شكه‌نجه‌ی هێزه‌كانی ئیتڵاعاتیدا كوژراوه، خۆپێشاندان ده‌كه‌ن و هێزه‌كانی پۆلیس و سوپاش ده‌ست به سه‌ركوتكردنی خه‌ڵك ده‌كه‌ن.
دۆخی بۆكان زۆر شڵه‌ژابوو و به‌گوێره‌ی ئه‌و گرته ڤیدیۆییانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاو كراونه‌ته‌وه، خه‌ڵك به توندی دروشم له دژی رژێم ده‌ڵێن و ده‌نگی ته‌قه ده‌بیسترێت و هه‌وڵی بڵاوه‌پێكردنی خۆپێشانده‌ران ده‌درێ.
به ده‌یان گه‌نجی شاره‌كه‌ش به ته‌قه‌ی راسته‌وخۆی هێزه‌كانی رژێم گیانیان له ده‌ست داوه
بۆكان یه‌كێك له‌و شارانه‌ی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان بووه له شه‌ش مانگی رابردوودا كه شۆڕشی ژن ژیان ئازادی سه‌ری هه‌ڵداوه، به‌رده‌وام له خۆپێشانداندا بووه و به ده‌یان گه‌نجی شاره‌كه‌ش به ته‌قه‌ی راسته‌وخۆی هێزه‌كانی رژێم گیانیان له ده‌ست داوه و به سه‌تان كه‌سیش گیراون و له كونجی به‌ندیخانه‌دان.
رووداوی كوژرانی شێرزاد، رووداوی كوژرانی ژینامان بیر ده‌هێنێته‌وه كه چه‌نده بێبه‌زه‌ییانه كوژرا. ژینا ئه‌مینی كچه كوردێكی سه‌قزی، له 13ی ئه‌یلوول/سێپتێمبه‌ری 2022 له‌گه‌ڵ براكه‌ی، بۆ به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی خزمانی سه‌ردانی تارانی كردبوو، به‌ڵام له نزیك میترۆ له‌لایه‌ن پۆلیسی ئاداب/ره‌وشت به پاساوی جێبه‌جێنه‌كردنی رێساكانی باڵاپۆشی، ده‌گیرێت و سه‌عاتێك دوای گرتنی به بێهۆشی ده‌گه‌یه‌نرێته نه‌خۆشخانه و دوای سێ رۆژ مانه‌وه له نه‌خۆشخانه، گیان له ده‌ست ده‌دات. ده‌گوترێ ژینا له كاتی گواستنه‌وه بۆ بنكه‌ی پۆلیسی ئاداب، له رێ له سه‌ری دراوه، بۆیه تووشی ئه‌و دۆخه ناله‌باره بووه. له 17ی ئه‌یلووله‌وه كه ژینا به خاك سپێرا، خۆپێشاندان ده‌ستی پێ كردووه و بۆ ته‌واوی شاره‌كانی تری ئێران گواستراوه‌ته‌وه، ئێرانییه‌كان به هه‌موو نه‌ته‌وه و مه‌زه‌و و پێكهاته جیاوازه‌كان، داوای رووخانی رژێمی كۆماری ئیسلامی ده‌كه‌ن.
له‌و ماوه‌یه‌دا سه‌رووی 600 كه‌س له‌لایه‌ن رژێمی ئیسلامی كوژراون و به هه‌زاران كه‌س بریندار كراون و به ده‌یان هه‌زاری تریش گیراون. رژێمی ئێران جگه له‌و سه‌ركوتكارییانه، زیاتر له دوو مانگه به پلان هێرشی كیمیایی ده‌كاته سه‌ر قوتابخانه‌كانی كچان و به هه‌زاران كچی ژه‌هراوی كردووه، ویستوویه‌تی به‌م شێوه‌یه خه‌ڵك چاوترسێن بكات و رووبه‌ڕووی شۆڕشی ژن ژیان ئازادی ببێته‌وه.