بەبۆنەی جەژنی نەورۆزەوە لە تەواوی پارێزگاكانی عێراق پشووی فەرمی رادەگەیەندرێت

:: PM:08:00:17/03/2023 ‌
پێگەی "سەباح یەوم"ـی نزیك لە حكوومەتی عێراق لە زاری سەرچاوەیەكی باڵاوە رای گەیاند كە بەبۆنەی جەژنی نەورۆزەوە سێشەمی داهاتوو لە تەواوی فەرمانگەكانی عێراق دەكرێتە پشووی فەرمی. 

سەرچاوە نزیكەكەی حكوومەت ئەوەی بە پێگەكە گوتووە، رێكەوتی 21ی ئاداری 2023 بەبۆنەی جەژنی نەتەوەیی كورد و نەورۆزەوە عێراق لە تەواوی دام و دەزگاكانی دەوڵەت پشووی فەرمی رادەگەیەنێت" 

لای خۆشییەوە لیژنەی پەروەردە لە پەرلەمانی عێراق رای گەیاند، سێشەمی داهاتوو لە تەواوی عێراق پشووی فەرمییە بەبۆنەی یەكەم رۆژی جەژنی نەورۆز.

لە هەرێمی كوردستانیشدا فەرمانگەی میدیا و زانیاری دوێنی لە راگەیەندراوێكدا بڵاوی كردەوە كە 21 و 22 و 23 ی ئەم مانگە پشووی فەرمییە لە تەواوی دام و دەزگاكانی كوردستان بەبۆنەی جەژنی نەتەوەیی نەورۆزەوە.


وشە - تایبه‌ت