به‌یانی ئه‌مڕۆ دووشه‌م شه‌ڕ له نێوان چه‌كداره‌كانی گرووپی میلیشیای "كه‌تیبه‌كانی حزبوڵای عێراق" و پۆلیسی فیدڕاڵی عێراق له ناوچه‌ی "ئهلبوعیسه" له باشووری به‌غدای پایته‌خت ڕووی دا و به‌وهۆیه‌وه دوو له ئه‌ندامانی پۆلیسی فیدڕاڵی برینداربوون، هۆكاری ئه‌م ڕووبهڕووبوونهوهیهیش بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه، كه گرووپه میلیشیاكه ویستوویانه ده‌ست به‌سه‌ر ناوچه‌یه‌كی كشتوكاڵی بگرن و هێزه‌كانی پۆلیسی فیدڕاڵیش ڕێگریان له‌و داگیركارییه كردووه.
سه‌رچاوه‌كانی
ته‌ناهی له به‌غدا به ڕۆژنامه‌ی "العربی الجدید"یان ڕاگه‌یاندووه، كه میلیشیاكانی كه‌تیبه‌كانی حزبوڵای عێراق كه یه‌كێكه له گرووپه میلیشیاكانی سه‌ر به كۆماری ئیسلامی ئێران، هه‌وڵی ئه‌وه‌یان دا كه ده‌ست به‌سه‌ر زه‌وییه‌كی كشتوكاڵی له ناوچه‌ی ئهلبوعیسهی باشووری به‌غدا بگرن، ئه‌مه‌یش وایكرد كه پۆلیسی فیدڕاڵی بگه‌نه ناوچه‌كه، دوای ئه‌وه‌ی خاوه‌نی ڕاسته‌قینه‌ی زه‌وییه‌كه هێزه‌كانی ته‌ناهی له‌و دۆسیه‌یه ئاگه‌دار كرده‌وه، به‌وه‌ی كه میلیشیاكان به زه‌بری چه‌ك و به زۆر هه‌وڵی داگیركردنی زه‌وییه‌كه‌ی ده‌ده‌ن.
دوای گه‌یشتنی هێزه‌كانی پۆلیسی فیدڕاڵی شه‌ڕ و ڕووبه‌ڕوبوونه‌وه له‌گه‌ڵ چه‌كدارانی گرووپه میلیشیاكان ده‌ستی پێكردووه و سه‌ره‌تایش میلیشیاكان ته‌قه‌یان له هێزی پۆلیسی فیدڕاڵی كردووه، دوای ئه‌وه‌ی هێزه‌كانی پۆلیسی فیدڕاڵی ڕه‌تیان كردووه‌ته‌وه كه بێده‌نگی بنوێنن و به به‌رچاوی ئه‌وانه‌وه ئه‌و گرووپه میلیشیایه ئه‌و زه‌وییه كشتوكاڵییه داگیر بكه‌ن و له خاوه‌نه ڕاسته‌قینه‌كه‌ی زه‌وتی بكه‌ن.
به گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی سه‌رچاوه‌كانی ته‌ناهی به ڕۆژنامه عه‌ره‌بییه‌كه‌یان داوه، له ئه‌نجامی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هه‌ردوولا، دوو له ئه‌ندامانی پۆلیسی فیدڕاڵی برینداربوون، تا ئێسته‌یش هیچ زانیارییه‌ك له بوونی كوژراو و بریندار له ڕیزی چه‌كدارانی میلیشیاكانی حزبوڵای عێراق به‌رده‌ست نییه و هیچ لێدوان و ڕاگه‌یه‌نراوێك له‌لایه‌ن ئه‌و گرووپه میلیشیایه‌وه له‌سه‌ر ئه‌و ڕووداوه بڵاو نه‌كراوه‌ته‌وه.
له كاتی ڕووبه‌ڕوبوونه‌وه‌كه، هێزه‌كانی پۆلیسی فیدڕاڵی داوای به‌هاناوه‌چوونیان له هێزه سه‌ربازییه فه‌رمییه‌كه‌ی ده‌وڵه‌ت كردووه و ئه‌وانیش گه‌یشتوونه‌ته شوێنی ڕووداوه‌كه و ته‌واوی ناوچه‌كه‌یان له هه‌موو ڕووه‌كانه‌وه گه‌مارۆ داوه، ده‌روازه‌ی هاتن و ده‌رچوونی ناوچهكهیشیان داخستووه و به‌وهۆیه‌وه چه‌كدارانی كه‌تیبه‌كانی حزبوڵا له ناوچه‌كه گیریان خواردووه، دوای په‌ره‌سه‌ندنی ڕووداوه‌كه و گه‌وره‌بوونیشی، فه‌رمانده‌كانی ده‌سته‌ی گشتی حه‌شدی شه‌عبی ده‌ستوه‌ردانیان كردووه.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌وباره‌وه ئاشكرای كرد، ئێسته به نێوه‌ندگیری سه‌ركرده‌كانی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی، گفتوگۆ و دانوستاندن له نێوان پۆلیس و سوپای عێراق له‌گه‌ڵ چه‌كدارانی كه‌تیبه‌كانی حزبوڵای عێراق به‌رده‌وامی هه‌یه، بۆ ئه‌وه‌ی هێزی سه‌ربازی له ناوچه‌كه بكشێنرێته‌وه و ئه‌و گه‌مارۆیه‌ی خستوویانه‌ته سه‌ر چه‌كدارانی حزبوڵای عێراق له ناوچه‌ی ئهلبوعیسه هه‌ڵبگیرێت و ڕێ به میلیشیاكان دبرێ كه ناوچه‌كه جێ بهێڵن، بێ ئه‌وه‌ی هیچ لێپرسینه‌وه و لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی ته‌ناهی و یاسایی‌یان به‌رانبه‌ر بگیرێته‌به‌ر، واته دوای هه‌ڵكوتانه‌سه‌ر خاوه‌ن موڵكێك و هه‌وڵدان بۆ داگیركردنی و برینداركردنی ئه‌ندامانی پۆلیسی فیدڕاڵی، وه‌ك به‌رزه‌كی بانان بۆی ده‌ربچن، وه‌ك ئه‌وه‌ی هیچ رووینه‌دا بێت. به‌ڵام ئه‌وه قبووڵنه‌كراوه له‌لایه‌ن پۆلیس و سوپاوه و تا ئێسته‌یش گفتوگۆ و هه‌وڵی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كه به لێكگه‌یشتن و سوڵحی عه‌شایه‌ری به‌رده‌وامی هه‌یه.
كۆتایی به دیارده‌ی چه‌كهه‌ڵگرتنی نایاسایی و هێزه چه‌كداره‌كانی ده‌ره‌وه‌ی دامه‌زراوه شه‌رعییه‌كانی ده‌وڵه‌ت ده‌هێنێت
ئه‌و زێده‌ڕۆییه‌ی میلیشیاكان و هه‌ڵكوتانه سه‌ر زه‌وی هاووڵاتییانی سڤیل و هه‌وڵدان بۆ داگیركردنی زه‌وییه‌كانیان، له كاتێكدایه كه محه‌مه‌د شیاع سوودانی له كارنامه‌ی حكوومه‌ته‌كه‌ی و ئامانجه‌كانی كابینه‌كه‌ی دووپاتی له‌وه كردووه‌ته‌وه، كه كۆتایی به دیارده‌ی چه‌كهه‌ڵگرتنی نایاسایی و هێزه چه‌كداره‌كانی ده‌ره‌وه‌ی دامه‌زراوه شه‌رعییه‌كانی ده‌وڵه‌ت ده‌هێنێت، به‌ڵام ئه‌و ڕووداوه سه‌لمێنه‌ری ئه‌وه‌یه كه تا ئێسته ئه‌و به‌ڵێن و خاڵه‌ی نێو كارنامه‌ی حكوومه‌ته‌كه‌ی، مه‌ره‌كه‌بی سه‌ر كاغه‌زه و له واقیع هیچ هه‌نگاوێكی كۆنكرێتی و یه‌كلاكه‌ره‌وه له‌وباره‌وه نه‌گیراوه‌ته‌به‌ر.
غازی فه‌یسه‌ڵ سه‌رۆكی ناوه‌ندی عێراقی بۆ توێژینه‌وه‌ی ستراتیجی له‌وباره‌وه به ڕۆژنامه‌ی "العربی الجدید"ی ڕاگه‌یاندووه، ئه‌وه‌ی كه ڕوویداوه بریتییه له به‌رده‌وامبوونی دیارده‌ی چه‌ك له ده‌ستی گرووپه میلیشیا و ناشه‌رعییه‌كان كه حساب بۆ هیچ یاسا و ڕێسا و نه‌ریت و عورفێكی كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی و یاسایی له عێراق ناكه‌ن و به ویستی خۆیان وه‌ك گرووپی مافیا هه‌رچی بیانه‌وێ، به زه‌بری هێز و هه‌ڕه‌شه‌كردن هه‌وڵی هێنانه‌دی ده‌ده‌ن.
زیاتر گوتی، دیارده‌ی چهكلههڵگرتن له‌لایه‌ن خه‌ڵك و گرووپه میلیشیا چه‌كداره‌كان، تا ئێسته‌یش هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی ته‌ناهی گه‌وره‌ن بۆ سه‌ر تواناكانی ده‌وڵه‌ت و ئاسایشی كۆمه‌ڵایه‌تی له عێراق، ئه‌مه‌یش له كاتێكدایه هه‌موو یاسا و ڕێسا و ته‌نانه‌ت ده‌ستووریش مافی ئه‌وه‌ی به حكوومه‌ت و ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكردن داوه، كه چه‌ك ته‌نیا له ده‌ستی ده‌وڵه‌ت بێ و پێویسته حكوومه‌ت به توندی ڕووبه‌ڕووی ئه‌و گرووپ و لایه‌نانه ببێته‌وه، كه له ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی یاسا چه‌كیان هه‌ڵگرتووه و به ویستی خۆیان مامه‌ڵه‌ی پێوه ده‌كه‌ن، به‌ڵام حكوومه‌ت تا ئێسته نه‌یتوانیوه ئه‌و هه‌نگاوه بگرێته‌به‌ر و ئه‌وانه‌ی پێچه‌وانه‌ی یاساكان چهكههڵدهگرن ڕووبه‌ڕووی دادگه‌یان بكاته‌وه و زه‌بری هێز له چه‌ك دایانبماڵێت.