د.سامان به‌رزنجی وه‌زیری ته‌ندروستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له جنێف به‌شداری له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ته‌ندروستی جیهانی كرد.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 24ی ئایار، د.سامان به‌رزنجی وه‌زیری ته‌ندروستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به "وشه"ی گوت، له باره‌گای نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان UN/ ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی WHO وه‌كو شاندی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌شداری 76ه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی ته‌ندروستی جیهانیمان كرد.
روونیشی كرده‌وه كه كۆبوونه‌وه‌كه بۆ وه‌زیرانی ته‌ندروستی وڵاتان و باڵوێز و نوێنه‌رانی به‌رده‌وامی وڵاتان له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و به‌رپرسانی باڵای WHO له‌شاری جنێف كرد ئه‌نجام درابوو.
هه‌روه‌ك دووپاتی كرده‌وه، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باسی زۆرێك له پرسی ته‌ندروستی و پێویستی ته‌ندروستی وڵاتانی دنیا كراوه. پێشی وایه كه گرنگه ته‌ندروستی كوردستان به‌شداری له‌و جۆره كۆبوونه‌وانه‌دا بكات.