ناخۆشبوونی بۆنی جه‌سته بۆ چه‌ند كێشه‌یه‌كی ته‌ندروستی ده‌گه‌ڕێته‌وه، پێویسته كه‌سه‌كه زوو هۆكاره‌كه‌ی ده‌ستنیشان بكات. چه‌ند هۆكارێك هه‌ن له‌وانه به‌كتریا و ڤایرۆس و كه‌ڕوو كه به‌شێوه‌یه‌كی سروشتی له‌سه‌ر پێست ده‌ژین، بۆیه به‌كارهێنانی ده‌رمانه‌كانی پاككردنه‌وه و هۆرمۆن و جۆری خۆراك گرنگن.
ماڵپه‌ڕی "
میرۆر" باس له‌وه ده‌كات، به‌كارهێنانی بۆنخۆشكه‌ره جیاوازه‌كان وه‌ك بۆنی جه‌سته و جلوبه‌رگ و قژ و جۆره‌كانی تر ده‌توانن، بۆنه ناخۆشه‌كان داپۆشن، به‌ڵام بۆنی ناخۆشی جه‌سته، ده‌كرێت ببێته ئاماژه‌یه‌ك بۆ كێشه‌یه‌كی ته‌ندروستی. بۆیه پێویسته بزانین ناخۆشبوونی بۆنی جه‌سته چی ده‌رده‌خات؟
بۆنی ناخۆشی جه‌سته، ده‌كرێت ببێته ئاماژه‌یه‌ك بۆ كێشه‌یه‌كی ته‌ندروستی
كێشه‌ی گورچیله
گورچیله پێویسته بۆ نه‌هێشتنی ژه‌هره‌كانی جه‌سته و ده‌ركردنی به پاشماوه له ڕێی میزكردنه‌وه، هه‌روه‌ها پرۆتینی ناو له‌ش ده‌شكێت و به‌رهه‌مێك دروست ده‌كات كه پێی دهموترێت ئامۆنیا. پاشان ئامۆنیاكه ده‌گۆڕێت بۆ پاشماوهیهك كه كه‌متر ژه‌هراوییه و پێی ده‌گوترێت یوریا، كه به‌زۆری له‌كاتی میزكردندا ده‌ردرێت. ئه‌گه‌ر گورچیله‌كانت به باشی كاریان نه‌كرد، له‌وانه‌یه نه‌توانن له‌و یوریایه ڕزگاریان بێت، هه‌روه‌ها كۆبوونه‌وه‌ی یوریا له جه‌سته‌دا وا ده‌كات هه‌ناسه و ئاره‌قه‌ت وه‌ك هێلكه بۆنی لێوه بێت.
كێشه‌ی جگه‌ر
هه‌ستكردن به بۆنێك هاوشێوه‌ی بۆنی میز له جه‌سته، ڕه‌نگه نیشانه‌یه‌ك بێت بۆ ئه‌وه‌ی جگه‌رت به باشی كار ناكات. جگه‌ر چه‌ند ئه‌ركێكی گرنگی هه‌یه، له‌وانه دروستكردنی زه‌رداو بۆ یارمه‌تیدانی هه‌رسكردنی خۆراك و ڕزگاركردنی جه‌سته له ماده زیانبه‌خشه‌كان.
كیتۆئه‌سیدۆزی شه‌كره
كیتۆئه‌سیدۆزی شه‌كره، ده‌توانێت ببێته هۆی دروستبوونی بۆنێكی هاوشێوه‌ی بۆنی میوه یان هاوشێوه‌ی بۆیه‌ی نینۆك. هه‌روه‌ها حاڵه‌تێكی مه‌ترسیداره كه كاتێك ڕوو ده‌دات له جه‌سته‌دا ئه‌نسۆلینی كه‌م هه‌بێت، ده‌ست ده‌كات به سووتاندنی چه‌وری له‌بری گلوكۆز بۆ وزه.
هه‌وكردنی سییه‌كان ده‌بێته هۆی ناخۆشبوونی بۆنی لیك و هه‌ناسه
كێشه‌ی سییه‌كان یان ده‌م
ئاساییه بۆنی ناخۆشی ده‌م له كاتی به‌ئاگاهاتنه‌وه سه‌رهه‌ڵبدات، به‌ڵام بۆنێكی ناخۆش كه ته‌نانه‌ت دوای شووشتنی ددانه‌كانت ده‌مێنێته‌وه، ڕه‌نگه ئاماژه بێت بۆ كێشه‌یه‌كی ته‌ندروستی. ته‌نانه‌ت هه‌وكردنی سییه‌كان ده‌بێته هۆی ناخۆشبوونی بۆنی لیك و هه‌ناسه، هه‌روه‌ها سیل ده‌بێته هۆی دروستبوونی بۆنی ناخۆشی ده‌م به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو.
كێشه‌ی ڕیخۆڵه
گیرانی ڕیخۆڵه‌ی باریكه و گه‌وره، ده‌توانێ ڕێگری بكات له تێپه‌ڕبوونی هه‌ندێك ماده‌ی خۆراكی یان شله، گیرانی به‌ته‌واویش حاڵه‌تێكی رژد و مه‌ترسیداره بۆ سه‌ر ژیان كه ئه‌گه‌ر چاره‌سه‌ر نه‌كرێت، له‌وانه‌یه ببێته هۆی پچڕانی ڕیخۆڵه.
كێشه‌ی بۆڕیی میز
به‌كتریا كه ده‌چێته ناو بۆڕیی میزه‌وه، ده‌بێته هۆی كێشه‌ی ته‌ندروستی، وه‌ك هه‌وكردنی بۆڕیی میز (UTI) جگه له تێكچوونی میزكردن، دروستبوونی ئازار یان سووتانه‌وه‌ی له كاتی میزكردندا، بۆنێكی ناخۆشیشی ده‌بێت.