وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده ئه‌نجامی خولی دووه‌می تاقیكردنه‌وه‌ی پۆلی نۆی بنه‌ڕه‌تی بڵاو رای ده‌گه‌یه‌نێت، قووتابیان ده‌توان سه‌ردانی ماڵپه‌ڕی ئه‌زموونه‌كان بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی ئه‌نجامه‌كانیان.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی دووی حوزه‌یران/جون، وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده له لاپه‌ڕه‌ی خۆی له فه‌یسبووك بڵاوی كردووه‌ته‌وه، له ماوه‌یه‌كی نزیكدا ئه‌نجامی كۆتایی خولی دووه‌م بۆ قووتابیان پۆلی نۆی بنه‌ڕه‌تی بڵاو ده‌كه‌نه‌وه.
رۆژی 13ی ئایار/مه‌ی، وه‌زاره‌ت ئه‌نجامی تاقیكردنه‌وه‌ی خولی یه‌كه‌می بڵاو كرده‌وه، دواتر خشته‌ی تاقیكردنه‌وه‌كان له 23ی تا30 ئایار/مه‌ی، بڵاو كرایه‌وه.
وه‌زاره‌ت به‌شێوه‌ی ئه‌لیكترۆنی ئه‌نجامه‌كان له‌رێی ماڵپه‌ڕی ئه‌زموونه‌كان بڵاو ده‌كاته‌وه، ئه‌وه‌یش له‌پێناو ئاسانكاری بۆ قووتابیانه، به‌ڵام له‌سه‌ره‌تای چالاكبوونی ماڵپه‌ڕه‌كه لۆدێكی زۆر ده‌كه‌وێته سه‌ر وێب سایته‌كه قووتابیان دره‌نگتر ئه‌نجامه‌كان وه‌رده‌گرنه‌وه.