دوای نیوه‌ڕۆ ئه‌مڕۆ كچه قوتابییه‌كی به‌شی ده‌روونزانی زانكۆی سۆران، له بهشهناوخۆییهكهیانهوهی هه‌وڵی خۆكوشتنی دا و له باڵهخانهكهوه خۆی فڕه‌دایه خواره‌وه.
كچه‌كه ناوی "ئ.ن" و قوتابیی به‌شی ده‌روونزانی زانكۆی سۆرانه، به گوێره‌ی قسه‌ی شایه‌تحاڵێكی نزیك له رووداوه‌كه، هه‌وڵی داوه خۆی فڕهبداته خواره‌وه، به‌ڵام دواتر په‌شیمان بووه‌ته‌وه و به‌هۆی زۆر مانه‌وه‌یشی به قه‌راخی سه‌ربانه‌كه‌وه كه‌وتووه.
ئه‌و شایه‌تحاڵه ده‌ڵێ، هیچكام له قوتابییه‌كان ئاگه‌داری ئه‌و رووداوه نه‌بوون، به‌ڵام ئه‌و كرێكارانه كه له‌به‌رده‌م بهشهناوخۆییهكهدا كاریان ده‌ركرد، هه‌ڵیانگرتووه‌ته‌وه و بردوویانه بۆ نه‌خۆشخانه.
ئێسته ئه‌و كچه قوتابییه له ژێر چاودێری چڕی پزیشكییه و تا ئێسته‌یش روون نییه كه هۆكاری ئه‌و كاره‌ی چی بووه.