مامۆستایانی زانكۆ و نووسه‌ر و هونه‌رمه‌ندانی سلێمانی رای ده‌گه‌یه‌نن، شاسوار یه‌كێكه له‌و ناحه‌زانه‌ی نیشتمان كه ده‌یه‌وێ زیان به قه‌واره‌ی هه‌رێم بگه‌یه‌نێت، مایه‌ی نه‌نگییه بۆ كورد و كوردستان، نامۆیه به كولتوور و نه‌ریتی كورده‌واری و زیانی به خه‌ڵكی كوردستان گه‌یاندووه.
حه‌مه‌ڕه‌شید هه‌ره‌س هونه‌رمه‌ند و نووسه‌ری دیاری شاری سلێمانی، به "وشه"ی راگه‌یاند، ئه‌م قه‌واره‌یه‌ی كوردستان پشكۆیه‌كی گڕاوییه به‌سه‌ر دڵی دوژمنان و نه‌یارانه‌وه، هه‌روه‌ها چقڵی چاوی چاوشۆڕ و ناپاكانی كوردیشه.
زیاتر گوتی، شاسوار یه‌كێكه له‌و ناحه‌زانه‌ی نیشتمان كه ده‌یه‌وێ زیان به قه‌واره‌ی هه‌رێم بگه‌یه‌نێت، هاوكات كه‌سایه‌تییه‌كی بێ ئاستی هه‌یه و جارانیش حزبی به‌عسی رووخا‌و له‌ڕێی كه‌سه سووكه‌كانه‌وه ده‌یویست كۆمه‌ڵگه كۆنترۆڵ بكات، ئێسته‌یش دوژمن هه‌مان رێی گرتووه‌ته‌به‌ر.
هاوكات دكتۆر نه‌زاكه‌ت حه‌مه‌سه‌عید مامۆستای زانكۆی سلێمانی، به "وشه"ی گوت، به‌ڕاستی سیاسه‌ت به موزایه‌ده و دروشمی باق و بریق و ناڕاست و قسه‌ی سووك و نه‌شیاو ناكرێت، ناشبێت كه‌سی سیاسی زمانشڕ و هه‌رزه و ناكامڵ بێت.
زیاتر گوتی، سیاسیی ژیر و كامڵ كه بیه‌وێت كۆمه‌ڵگه بگۆڕێت و سوودی هه‌بێت، پێویسته جیاواز بیت واتا جیاوازی جیاوازی دروست ده‌كات، نه‌ك قسه‌ی سواو و موزایه‌ده و په‌لاماری ئه‌م و ئه‌و و پڕوپاگه‌نده‌ی هه‌ڵبژاردن.
ئه‌و مامۆستایه ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا، به‌داخه‌وه هه‌موو جارێك له كاتی نزیكبوونه‌وه‌ی واده‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كاندا، ئه‌م لایه‌نانه‌ی ئۆپۆزسیۆن له كوردستان وه‌ك نه‌ریتێكی ناشیرین و سواو، په‌نا ده‌به‌نه به‌ر پڕوپاگه‌نده‌ی هه‌ڵبژاردن و موزایه‌ده و سڵ له هیچ ره‌فتار و گوفتارێك ناكه‌نه‌وه.
پێوه‌ست به‌م بابه‌ته پشتیوان قه‌ره‌داغی نووسه‌ر و چاودێری سیاسی، به "وشه"ی راگه‌یاند، راستییه‌كه‌ی كێشه سیاسییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا كه زۆرینه‌یان كێشه‌ی نه‌ته‌وه‌یین، به‌رگی یاسایان كراوه به‌به‌ردا، له‌لایه‌ن عێراقه‌وه وه‌ك كارتی فشار به‌كار ده‌هێنرێن به‌رانبه‌ر قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان، هه‌روه‌ها له‌لایه‌ن شاسواره‌وه دووباره به‌كار ده‌هێنرێنه‌وه بۆ مه‌رامی سیاسی كه ئێسته نزیكن له هه‌ڵبژاردن و ده‌یه‌وێت وه‌ك كارتێك به‌كاری بهێنێت بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی جووڵانه‌وه‌كه‌ی.
هێزه پۆپۆلیسته‌كان زیاتر په‌نا ده‌به‌نه‌به‌ر شێواندنی ڕاستییه‌كان
ئه‌و ئاماژه‌ی دا، شاسوار زۆرترین قسه‌كانی دووباره و بێ بنه‌ما و چه‌واشه‌ن، ڕاسته هێزه پۆپۆلیسته‌كان زیاتر په‌نا ده‌به‌نه‌به‌ر شێواندنی ڕاستییه‌كان، به‌ڵام شێوازی نه‌وه‌ی نوێ ئه‌و سنووره‌شی به‌زاندووه، ده‌یانه‌وێت باش و خراپ به‌خراپ پێشان بدرێن، ئیتر به‌لایانه‌وه گرنگ نییه لێكه‌وته خراپه‌كانی چین له‌ڕووی زیانی نه‌ته‌وه‌ییه‌وه چه‌نده زیان ده‌گه‌یه‌نن.
وه‌ك زیاتر خستیه روو، ئامانجی پشت ڕه‌خنه‌كانی شاسوار، ته‌نیا لاوازكردنی هه‌رێم و ڕووخاندن و گرتنه ده‌ستی ده‌سه‌ڵاته و هه‌موو هه‌وڵێكیش ده‌دات تا ئه‌و كاره بكات، ئه‌گه‌رنا هیچ نیازێكی باشی نییه و به‌رانبه‌ر كوردستان، ته‌نیا له رك و كینه‌دا ده‌ژی و شاسوار مایه‌ی نه‌نگییه بۆ كورد و كوردستان، نامۆیه به كولتوور و نه‌ریتی كورده‌واری، هاوكات بووه‌ته مایه‌ی زیان بۆ هاووڵاتییان و له‌گه‌ڵ ئه‌مه پاره‌ی هه‌زاران هاونیشتمانیی دزیوه و نایداته‌وه.
ئه‌مه له كاتێكدایه شاسوار و جووڵانه‌وه‌كه‌ی بۆ هه‌موو بابه‌ت و رووداوه‌كانی كوردستان، په‌نا ده‌به‌نه‌به‌ر به‌غدا و دادگاكانی عێراق تا دۆسیه‌كان یه‌كلا بكاته‌وه، ده‌ستی عه‌ره‌ب و بێگانه ده‌هێننه ناو كوردستان، له كاتێكدا خودی شاسوار له دادگاكانی كوردستان به سه‌تان سكاڵای هاووڵاتییانی له‌سه‌ره و كه‌چی ملكه‌چی یاسا و دادگا نابێت.
سلێمانی\ئاسان محه‌مه‌د