لەبارەی مووچە توێژێك ئاگادار دەكرێنەوە

:: PM:09:31:10/04/2024 ‌
بەرێوەبەرایەتی گشتی وەرزش لە كوردستان، لە ئاگادارییەكی دەڵێت، لیژنەیەك لە وەزارەتی لاوان و وەرزشی عێڕاقی فیدڕال دێتە هەولێری پایتەخت بە مەبەستی چاوپێكەوتن بكەن لەگەڵ ئەو پاڵەوانانەی وەرزشوانی دێرینن و لە حكوومەتی عێڕاق لە بەغدا مووچەیان بۆ بڕدراوەتەوە و ناسنامەیان هەیە.

ئەمڕۆ چوارشەم 10ـی نیسان، لە ئاگادارییەكی بەرێوەبەرایەتی گشتی وەرزش هاتووە، ئاگادارییەك بۆ وەرزشوانە دێرینەكانی هەرێمی كوردستان ئەو پاڵەوانانەی لە حكوومەتی عێڕاق مووچە وەردەگرن.

لە ئاگادارییەكە ئەوەیش هاتووە، لە رۆژانی دووشەم 15 ی نیسان تا هەینی 19ی هەمان مانگ لیژنەیەك لە وەزارەتی لاوان و وەرزشی عێڕاقی فیدڕال دێتە هەولێری پایتەخت بە مەبەستی چاوپێكەوتن بكەن لەگەڵ ئەو پاڵەوانانەی وەرزشوانی دێرینن و لە حكوومەتی عێڕاق لە بەغدا مووچەیان بۆ بڕدراوەتەوە و ناسنامەیان هەیە، بۆ دووپاتكردنەوەی كە لە ژیاندا ماون، تا مووچەكانیان بەردەوام بێت و نەبڕدرێت.

ئاماژە بەوەیش كراوە،  داوا دەكەن لە رۆژانی دیاری كراو لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی وەرزشی هەرێمی كوردستان ئامادە بن و پێداویستییە گرنگەكانیان وەك ناسنامەی وەرزشوانە دێرینەكان (الریاچین الرواد)  و كارتی نیشتمانی و دوو وێنەی كەسی – یان پێ بێت. بە پێچەوانەوە هەر كەسێك ئامادە نەبێت یاخود پێداویستیی تایبەتی پێ نەبێت، خۆی بەرپرس دەبێت.



وشە - رامیار جەواد