حاڵه‌تێكی گیان له ده‌ستدان به‌هۆی تای خوێنبه‌ربوون له دهۆك تۆمار كرا و كه‌سه‌كه خاوه‌نی مه‌ڕوماڵاته.
سه‌گڤان دۆسكی به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌ی ئازادی دهۆك، زانیارییه‌كانی "وشه"ی پشتڕاستكرده‌وه و گوتی، گه‌نجێكی /27/ ساڵان له نه‌خۆشخانه‌ی ئازادی به نه‌خۆشی تای خوێنبه‌ربوون گیانی له ده‌ست دا.
ئه‌و ده‌ڵێ، توشبووه‌كه دانیشتووی شاره‌دێی باشیكی سه‌ر به پارێزگای نه‌ینه‌وایه و مه‌ڕوماڵات و مانگای به‌خێو ده‌كرد.
پێشتر حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌و رێنوێنییانه‌ی له‌باره‌ی تای خوێنه‌به‌ربوون بڵاوكردبووه‌وه.
1-سه‌ربڕینی ئاژه‌ڵان له ماڵان به هه‌مووشێوه‌یه‌ك قه‌ده‌غه‌یه و ته‌نها له شوێنی رێپێدراو ده‌بێت.
2- پابه‌ندبوونی قه‌سابه‌كان به له‌به‌ركردنی كه‌لوپه‌لی خۆپاراستن به‌تایبه‌تی له‌به‌ركردنی ده‌ستكێشی لاستیك و جلی تایبه‌تی خۆپارێزی له‌كاتی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ئاژه‌ڵان یان گۆشت و خوێنه‌كه‌ی به‌شێوه‌ی ته‌واو، له‌كاتی سه‌رپێچی به توندی سزاده‌درێن.
3- دوای سه‌ربڕین ئاژه‌ڵ ده‌بێ شوێنه‌كه پاك بكرێته‌وه و به به‌كارهێنانی گیراوه‌ی كلۆر.
4-پێویسته هاووڵاتییان گۆشتی سوور له شوێنی رێپێدراو بكڕن و ده‌ستكێش له ده‌ست بكه‌ن و ئاگاداربن ده‌ستیان بریندار نه‌بێت و ته‌خته‌ی له‌تكردنی گۆشت جیاواز بێت له هی سه‌وزه، پاشان شوێنه‌كه به ئاوی گه‌رم و پاكبكرێته‌وه.
5- له‌به‌ركردنی جلی قۆڵ درێژ و ره‌نگی كاڵ له‌كاتی سه‌ردانی ئه‌و شوێنانه‌ی گه‌نه‌كان تێیدا بڵاوه، به‌كارهێنانی كرێمی تایبه‌ت به دروورخستنه‌وه‌ی مێروو و گه‌نه له له‌شی مرۆڤ.
6- به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی ته‌ندروستی پێویسته هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی ڤێتێرنه‌ری و كشتوكاڵ بكه‌ن ده‌رباره‌ی رێكاره‌كانیان سه‌باره‌ت به رشاندنی ئاژه‌ڵان به قڕكه‌ر.
7-جه‌خت كردنه‌وه له كاری پته‌وكردنی ته‌ندروستی بۆ پاراستنی هاووڵاتییان له رێگه‌ی هه‌ڵمه‌تی جیاواز و بڵاوكردنه‌وه‌ی رێنمایی به مه‌به‌ستی گه‌یاندنی زانیاری دروست.
8- جێبه‌جێكردنی چالاكییه‌كانی رشاندنی شوێنی گه‌نه‌كان به گوێره‌ی پلانی ساڵانه‌ی كۆنترۆڵكردنی نه‌خۆشییه گوازراوه‌كان.
9- پابه‌ندبوونی كارمه‌ندانی ته‌ندروستی به له‌به‌ركردنی كه‌ره‌سته‌ی خۆپارێزی كه‌سی به‌شێوه‌یه‌كی زانستی دروست.