بەیتۆجان كۆچی دوایی كرد

:: AM:11:31:12/09/2023 ‌
هونەرمەندی بەناوبانگی كورد و باكوری كوردستان بەیتۆجان لە تەمەنی 67 ساڵی لە سوید كۆچی دوایی كرد، ئەوەیش دوای چەند ساڵێك لە تووشبوونی بە نەخۆشی.

ئەمڕۆ سێشەم 12ـی ئەیلوول، هونەرمەندی باكوری كوردستان بەیتۆجان، لە سوید لە تەمەنی 67 ساڵی كۆچی دوایی كرد.

بەیتۆ جان لە ساڵی 1955 لە باكوری كوردستان لە دایك بووە، بەیتۆ لە بنەماڵەیەكی (شێخ)دا پەروەردە بووە، باوكی ناوی (شێخ زادەیە) و لە سەردەمی كۆندا تووشی كێشە بووە لەگەڵ دەوڵەتی عوسمانی و داوای مافی كوردانیان كردووە، بۆیە لە سێدارەیان داوە. لە نەورۆزی 1986 بەهۆی ئەوەی بە كوردی گۆرانی دەڵێت، نزیكەی شەش ساڵ زیندانی دەكرێت. پاش ئازادبوونی ئاوارەی هەندەران دەبێت.

بەیتۆجان یەكێكە لە هونەرمەندە بە ئەزموونەكان و ساڵانێكی زۆرە لە بواری هونەری موزیك و گۆرانی دەركەوتووە، خاوەنی چەندان بەرهەمە، چەندان گۆرانیبێژ بەرهەمەكانی ئەویان گوتووەتەوە .

هونەرمەند بەیتۆجان دوای ئازادبوونی ئاوارەی هەندەران دەبێت و لە سوید نیشتەجێ دەبێت، لە ساڵی 2020 بە دەست نەخۆشی دەناڵێنێت و چەند جارێكیش باس لە مردنی كرا، بەڵام ئەوكات راست نەبوو.



وشە - رامیار جەواد