كۆیە... مێردمنداڵێكی تەمەن 14 ساڵ لە ئاوی زێی بچووك خنكا

:: PM:07:15:15/09/2023 ‌
ئەمڕۆ هەینی 15ی ئەیلوولی 2023 مێردمنداڵێكی 14 ساڵ كە دانیشتووی شاری كەركووكە لە ئاوی زێی بچووك لە كۆیە خنكا. 

بەپێی راگەیەندراوی بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی كۆیە، هەرچەند زوو توانراوە بەفریای مێردمنداڵەكەوە بچن، بەلام بەهۆی تێكچوونی تەندروستییەوە بووە هۆی خنكان و گیان لە دەست دانی. 

بەرگری شارستانی كۆیە روونی كردووەتەوە، هاووڵاتییە خنكاوە دانیشتووی كەركووكە و تەمەنی 14 ساڵە، بە مەبەستی گەشتوسەیران چووبووە سنوورەكە بەڵام بەهۆی ناشارەزایی لە مەلەكردنەوە گیانی لە دەست داوە. 

لە راگەیەندراوەكەدا زیاتر هاتووە، هاووڵاتیەكە تەمەنی 14 ساڵە و ناوی "یوسف دارا عەبدولخالق"ە. 

ساڵانە لە وەرزی گەرما و بەتایبەت لە رۆژانی هەینیدا رووداوی خنكان لە ئاوەكانی كوردستان روو دەدەن و لە ماوەی رابردوویشدا وەزارەتی ناوخۆ بە مەبەستی رێگری كردن لەم دیاردە لە چەندین شوێنی مەترسیداردا هێڵی سووری  ئاگاداركردنەوە و چەندین تابلۆی بۆ گەشتیاران و هاووڵاتییانی ناوچەكە داناوە.


وشە - تایبه‌ت